قەدری ( باوک )

 

قـەدری( بـاوە ) ئـەگەر ( باو )ە .. وەڵاهیچ

هەر نـووسین و فـەیس و ناوە .. وەڵاهیچ

گەر گـۆچـان و  وچـان و چـاویلکـەی نیت!

فـیـشەی عـادی و فـشەی خاوە .. وەڵاهیچ

بۆ وەفـای بۆ سەیرو سـەفـای پـشـت نەبی

پـەسـن و پـیـاهەڵـدان تـرشـاوە .. وەڵاهیچ

لـەبـەر من و ئـەم و ئـەو  پەیـڤـی زێـڕیــن

تــۆڵــــە وا بــــــەلای خـــوداوە .. وەڵاهیچ

وێـنـەی مـاچ و دەسـت لـەمـلان بـەبـێ دڵ

خـوان و خـوڵــکــت بێ پــڵاوە .. وەڵاهیچ

ئـەو ڕۆژگـارێ لـەسـەرشـانـی دایـدەنـــای !

بــێ پـاروو بــێت ، لـە پـەنــاوە .. وەڵاهیچ

مـاچی ژێـر پـێـی دەکـردی قـەڵا دووشان !

تـۆ ســـەردانـت مـیـاوە مـیـاوە .. وەڵاهیچ

ئـومـێـدی بوو ، بـۆ کامڵی ( کـام )ی بـیـت

ئـێسـتا هەموو جەستەی چاوە .. وەڵاهیچ

هەرچی ژانی ژیان بوو کێشای ، گوزەشت

خــزمـەت بــێ گـوڵ و گـوڵاوە .. وەڵاهیچ

یاڕەب ئەوەی بـەهـای ( باوە )ی بـەڕۆحـە

بـیـپـارێــزی ؛ کــێ کــەڕ مـاوە .. وەڵاهیچ

(تاوگۆزی) ڕانەگەشتـووی ڕامووسی پێی!

هـەرچـی بــێــژی تـامی ئــاوە .. وەڵاهیچ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

١٩ / ٦ / ٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved