ڕازی دڵ ..

 

دڵ بـە بــاڵی ڕۆح بــفــڕە بــۆ حــزوور

نـێـوچـاوی عـیشـقـم سـپــی کە بە نوور

 

نـمایــە دەم نــیـــم ! بــە دڵ حــاڵمە

خـانــەقــای زیـکــرم گـۆشـــەی مــاڵـمە

 

تەریــقــەی عـیشـقـم بێ وێـنـەو جـیـایە

بـاســـی ڕازی دڵ هــەرخـۆم وخــوایە

 

بـــە دڵ حــاڵــمـە ، بـــە دڵ ســـۆزمــە

ڕێـــی ڕاسـاڵــی تـۆ ڕێـی پـــیــرۆزمــە

 

لەدەرگای کێ دەم ، بۆکێ بـنووسم ؟

غەیری زاتی تۆ ، لاڵ بێ پـێـنـووسم

 

دەنـگی دەفــی دڵ ڕۆژە( ڕێ )یەکە

ئەوی ڕۆح نی یە ڕووە ( فێ )یەکە !

 

(تاوگۆزی)تۆی هەس بەعیشقت کەیلە

کـەی هـەراسـانـی ڕێ دۆزی لـــەیــلە ؟

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩/٩/٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved