ڕێگای ون

 

وڵات ڕەنـگی خەم شارانـیش ماتی

ئـەویــن خەریـکە دەبــێ بــە قاتی

قـەدو گـەڵاو گـوڵ لـە یەکـتـر زیزن

ئەڵـێـی چـوار وەرزە وێـنـەی پایزن

گـۆزەی ئـاشـتـی مـاڵ بەتاڵ بەتاڵە

سەر بەدوای قووتا مەستی خەیاڵە

ڕێگاوێڵ دەکەین دەستی یەک بەردەین

حەیفە ئـێـمـە بۆ ئەو دڵە (بەرد)ەین ؟!

وەرنــەوە یـاران هـەر وەکـو جاران

بۆ وشــکــە سـاڵـی بـبـیـن بـە باران

دڵ ساف و بێوەی بـێـیـنـەوە گۆڕێ

ژیـان ئـەو بـەرگـە کـۆنـەی دەگۆڕێ

ژیـان ئـاوابـێ و خـۆرمــان ئـاوا بێ

خوا نەکا دەبـێ دەسـت بـۆ داوابێ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٨/٦/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved