| ||
ڕۆژی ( ئــــــــــــاڵا )
۲- ئـــــــــــاڵا هەڵپەڕن لێدەن چەپڵە دەنگی مۆسیقاو تەپڵە ئــەمــڕۆ : ڕۆژی ئاڵایە ئـاڵای کــوردان بــاڵایە ٭٭٭ شەکـانــەوەی شادیـیە ســــروودی ئــازادیـیە خۆری ئاسۆی تیاڕوونە پەیامی ڕێـی یەکبوونە ٭٭٭ ئــاڵای نەخشـیـنی وڵات خۆری هیوای تیاهەڵهات بـۆ کـورد و بـۆ مانەوەی پـێویـسـتـە شەکانەوەی ٭٭٭ ڕۆژی ( ئاڵا ) لەگـشـتـی لە کورد : ورد و درشتی پڕ پـیـرۆزی و پـڕ شادی کـوردان بــژیـن ئــازادی.
عبدالرحمن تاوگۆزی شەوی ١٢/١٢/٢٠١٩
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||