سەوداسەر

 

سەرێ ســەوداســـەر ، ســەرێ سەوداســــــەر

سەرێ خـۆری تــــۆی تــێـدا کـەوتـــــــــــەدەر

 

ئای چەند خۆشبەختم، وەی چەندخۆشحاڵم

بــە عــیــشــقــت تـەژی و گــەرم و ســەرقـاڵم

 

بـــــــازاڕی عــیــشــقــم شـــــا بــەهــای زێـــــڕە

نــائــــاگــــاو نـــــادان تــێــیــدا دەســگــێـــڕە

 

دیــوانــی دڵ گــەش ، ســەرفـەرازبــەخــتــم

دارای جــامــی جــەم ، شــاهـــانــە تـەخــتــم

 

ئــەگــەر دڵ وشــکــیــم لــە پــەســنــت دوورە

بـە عـیـشــقــت ئــەیــشـۆم ، چـاوەڕێـی نوورە

 

لــە دەریــــــای ڤــــیـــنـــی تـــــۆدا مـــەلـــەمـە

ڕەحــمــت هــەتــاوی دەم ئـــەو کـــەلـــــەمــە

 

بـــەڵــێ کــەم تــوێــشــووم ! دڵ پــڕ نـــیــازە

هــەر بــــەو نــیــازەش تــــەدارەک ســــــــــازە

 

بــۆ حــزووریـــشـــت ســڵ نـــاکــەم گــەرمــــم

تــۆ دەوڵــەمـــەندو مـــن کـــۆڵـــێ شـــەرمــــم

 

ڕەحـمـی تــۆ لــەکــوێ و کــورتــی خـەیــاڵم ؟!

مــادام تــۆم هـــەیـــە ، شــەرتـــبـــێ نــەنـــاڵم

 

چــونــکــە ئــەوانــەی بــە مــیــهـــرت گــۆشــن

بــێـشـک ئــاومــیـوەی خــۆشـبــوون ئەنـۆشــن

 

( تاوگۆزی ) کــەیــلــە بــە عــیــشــقــی تـۆوە

چی بــاکی ( وەیــل )ە ، خــۆڕا لـە خــۆوە.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٠/٨/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved