| ||
ساڵ و تەمەن
چـــرکە چـــرکە ڕۆژانـــی ســـــاڵ ڕا گـــوزەر ئەو ( سەگی نەفسی ئەممارە )ی پڕ خـەتـەر ڕێــم نــەدا بـــیـــبـــا گــۆشـــتــی دڵ زایـــەکا ( حمداً للە ) ، لــە کــولا نــە چــوو یـــە دەر مـن کـە تـۆم بوو ، لەو دوانــگــەی عەشقـەدا (دڵ و ڕۆح ) بەو نوێـژی عەشقە چوونەسەر لەو مــیـــحــرابـی ئەویــنـە شەیــدایــی بـووم دڵ بێ پەروا (نەکەوتە،دەر) ،( کەوتەدەر) کە تووشـی بـووم ، وتـی : تووشم بەدەردێ وتم : دەردێ ..! بـڵــێ ی ( اللە اکــبــر ) چ ساڵێک بوو، ( نەهاتی )بوو ! نـەهــاتی ! بــڵــێــی : خودا ( کەسەر )م دەرکە لەسەر من گـۆشـم بوو ، کەهـۆشـم بوو ئەم عـومـرە پــەیــژە نـیـیـە ، کەسـی پـــیــا بــچـێـتـە ســەر وتـــم خـــودا : ئـــەم ســاڵــە یا ئــەو ســاڵـــە قـوربانی کـێـی کەم،ڕۆح لە لەش دێتەدەر؟ چــرکــەی کاژێــری تــەمــەنــە خـول دەخوا دەوەســتـــێ ڕۆژێ نـــائـــاگــــا بێ خــەبــەر بـەدڵــم وت : ئــەمـڕۆ مووی ڕەش ســـپــیـکە ســپــی دێ ، ڕووسـپــی بـە ، ڕۆژی سـەفــەر لـە تـــۆم دەوێ ئــیــلاهــی مــاڵــی عـالــەم : پــڕ شایـی و شـادی ،بـە ( نـووری پـێـغـەمبەر) .
عبدالرحمن تاوگۆزی ١/١/٢٠١٧
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||