شــــــــەکر ی قـــســـــــــە

شـــەکرە گـــوفـتارێ بــێــرە ( دوو ) ۱

شــــــــیلەی لێ بــتکێ زوو بە زوو

شـــــەنــگـــی زمان دڵ دەپـێــکـــــێ

شەڕەپەیڤ عومری بەسەرچوو

شـــەونــــــم لـــــەزارت با بـــتـــکــــــێ

شـــــادی دەخـــــاتــــە ڕوو بــــە ڕوو

شـــــاری دڵ شـــوێنــی شــــــادانــــــە

شـــــەوبۆ گوڵبە ڕووخسارو ڕوو

شـــــــیـــریـن ( دواندن ) هـــونــەرە

شــــــــاکـــارێــکـــە پــــڕ ئــــــــــارە زوو

شــــــــاڕێـــی چوونە نێو دڵانیش

شــــــــنەی وتەی قەشەنـگی بوو

شــــــــۆخ و شـــایـــانـی قســەیەک

شــــــــیلانەیەو بەهاو( چەرموو) ۲

شــــــــاخ بـــە لە وتـــــاری جــــوانــــا

شــــــــایە ئەوەی جوانی فەرموو.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٨/٧/٢٠١٦

 

۱ــ دوو : دواندن

۲ــ چەرموو : سپ

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved