(شەکری پەیڤ)

تـۆ (کـام یــار)ی ؟ مـن (کـامـیـار)م بـەیـارێ

زاری وێــنــەی ، زاری خــونـچــەی بەهــارێ

 

دەبــێ ئـەدەب شـەکــرە پەیـڤــت پـێ بـڵێ :

دڵ نـەدۆڕێ ! چـوویـــە هــەرکوچەو شارێ

 

قـسـەی زمان ، گــەر فـۆتـۆکـۆپــی دڵ بــوو

وا دەنـاسـرێـی ، ڕاستـگــۆ سپــی گوفـتـارێ

 

لـــەڕوولاری ، دۆش دامـــاوی لـــەڕوولار

داربـەڕوو نـیــت ! بەرامـبـەر ( با )چـنـارێ

 

نـاخــت حـەوزی ئـاوی لــیــخـنـەو بـۆگەن ؟

تـیـنـووی نـاشکێ ! لەکانـی تـۆ ، ڕێـبـوارێ

 

تـۆ ( کـانـیلـە )ی بـەرئاسۆ بە ڕوون وجوان

لـێڵـی بـۆچی ؟ ئــاونـگ بـە ، بـۆ گـوڵـزارێ

 

لــە تـریـفـەی هـەیـڤــەوە ڕەنـگـیـکە پـەیـــڤ

ڕەنـگـیـن دەبـی ، دەبـی بــــە لالـــەزارێ !

 

پـاراو بـێ گەر ، چـیـمـەنـی نـاخ ، بە مـیـهر

لـە زار دەرچـێ ، جـێی پەسـەندە بڕیارێ

 

بـۆ کـۆمـەکی کەســان بـێ ، کـۆڵ و بـارت

شایان دەژیت ، تـوێشووت دەبێ بە بارێ

 

لــێـدانـی دڵ ، گــەر بــە ئــەویـن لـێ بــدا

لـە لای خـودا ، قـەت نـاچێ بە خـەسـارێ

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٧/٥/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved