شانی شکۆ ..

 

شــانـی شکـۆت شــیــرو شەکراوە خۆت بی

شایی و شەنگە پایەی گەورەی شکۆت بی

( قەواڵەنان ) ێ قــومێ ئـــاو لەشـوێــنــی

ســەد قـەواڵــە زەوی دێـنـێ نـــە کۆت بی

بەژکی خۆ بە کەسک و شیـنی کەس مەبە

بۆ بە (بۆ)ی کەس منەتبار گـێژو گۆت بی

لـــەڕوو بـــڵـــێ ، لــەڕو لاواز لــــــە ڕوودا

نــابــوود پــاشــمــلــە دیــلـی گـفـتـوگۆت بی

ڕێی چوونەوەت بۆماڵ بەڕەنگی حورمەت

دونــیـا دێـنـێ ! بـۆ دونـیـا بـۆ سـڵـپـۆت بی

مـەرامـی هــەنـگـاو بـۆ مـاڵـی ئـاسـۆ چوون

بـۆ ســپــی ڕێ ئـاگـــایــی هــــاتــوچـۆت بی

( تاوگۆزی ) تـاجـی ئـەدەبــت لـە سـەرنێ

پاشـایـی یە شـکـور بـە ( نـان و دۆ )ت بی

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٦/٤/٢٠١٩

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved