( تافی گەنجی )

 

نرخیم نەزانی چەند جوان بوو ئـەو یارە

لـــێـــم تـــۆرا ڕۆی نـــایــەتــەوە دووبارە

نــە هـەواڵــێ ، نـــە تـێـلێ ، نـــە نامەیە !

پـــەرێـشـانـــــم  فـیـراقـی دڵ ئـــەوگارە

بــێــئــاگـا بــووم  وا  دەڕوا لـــە پــڕێــکا

نایـبـیـنــمـەوە جـارێ تــر لـــەم هــەوارە

لــە ئــامــێـــزی دەگــرم و مـاچی دەکەم

بـەڵـێـن بـێ گەر ، بــێـتـەوە لام ئەمجارە

بــەڵام بـــەخــوا یــەقــیـنــم نـــایـەتەوە

نـەهــۆگــری و نە دڵــبــەنــدی ئەم شارە

ئەوەنـدە عاشــقـی یەک بـوویـن تیاماوم

چۆن بەجێی هێشت ئەو هەموو یادگارە !

هەرچـــەنــدە نــازانــم چۆنـەو لە کوێیە

خۆشـــمــدەوێ هەتـــا قـیــامەت قەرارە

لە جەفادا جێی هـێـشـتـووم ، بەوەفاوە

سـەفــای لەخـوا دەخــوازم ئــەو نــازارە

( لـەیلی جوانی ) نـاحەقـی نـاگـرم قەت

(تاوگۆزی) کە : مووی سپی و پیری بارە.

 

             عبدالرحمن تاوگۆزی

              ٢٣/٨/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved