تاڤگەی ئەوین

 

ڕۆژووە تـــاڤــگــەی ئەویـنـی خوایی

توێــشــووی زێڕینە بۆ ڕۆژی دوایی

 

بــــارانی پــیــتــە بـۆ مـــەزرای ژیان

کــۆڵی پـڕکــەڵـــکە ڕۆژی جــودایی

 

ڕوو بــە ئـاونــگــی ڕۆژوو تــەڕ بـکە

بۆخوا پەسەندە ڕێی گیان فـیــدایی

 

وەرە نوورین بـە لەو دەریای نوورە

بـــانـــگ و سەڵایە شـــارو ئـــــــاوایی

 

کێ یــە لە خودا نـزیکـتـر بێ لێت ؟

ڕۆژێ دونـیای تۆش دێـتـە کۆتایی !

 

دەچییە حزووری و بە لیقای دەگەی

شەرمــەزاری یە ، لـــەوێ ڕیــســوایی

 

لەگەڵ ڕۆژوودا نــوێـــژێ دابەســتــە

بۆ حزووری خوا پاکـبـێ ئـــاســـایی

 

لامــــەدە لە ڕێ ، ڕێ دەبـڕێــتــەوە

دادی خوا هەر دێ شەرعەو یاسایی

 

بێ، بە( دەم و دڵ بە ڕۆح و عەقڵ )

بـە ڕۆژوو بـبـە ، نـەک بــە لاسـایی !

 

لــــــە ڕەمـەزانــــا خـــۆت بــشــۆرەوە

ئەوا لــێـــدرا ، زەنــــگــی ئــاگـــایی

 

ژەنــگی دڵ دەرکەو ، دڵ بدە بەخوا

بــە کــەڵــــک نـــایــە ، ڕێـــی لابەلایی

 

( تۆبە )یە بـکــە لە ڕەنگی ( نـەسوح )

تــا دۆســتی خـــوابــی ، هەتـا هەتـایی .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

 شەوی  ٧/٥/٢٠١٥

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved