ژیان

 

دۆش دامــــاوە خــەڵــک ، بــێــنـــــاز تـــــەدارەک !

ژین دەنــگی نووسا، بە( مووچەی چـارەک) ؟

کەمدەستـی وپەستـی وهەستـی ساردوپۆش

غــــەم پــۆشــــەبــــاڵاو ، چــــــرای دڵ خــــــامـــــۆش

ژیــان هـــەنــگــاو ئەنـــێ بە ڕێــگـــەی سەخـــتـــا !

یەک نــغـرۆی تــیاچوون ، یەک پڕ لە بەخــتــا !

لارەســــەنــگـــــە زۆر ، ( پــێــوانـــــە و پــــــێــــوەر )

یــەکـــێ پـــاشـــایـی و ، یــەکـێ ڕەنــــج بـــێــــوەر

ئــــــــاســــــــمــــان و ئـــــــەرزە ( داد ی تــــــەرازوو )

کـــوللە مـــەرگـــی ژیــــان ، هـــەر بـــــە ئــــارەزوو

یـــاســـا لائــەدرێ ، بــــــۆ کــوچـــەی تـــــاریـــــک

هەی داد بۆ دەرچوون ! ڕێ تەنگەو باریـــک

میللـەت ، پڕ زیللـەت ، عیللـەت کەمدەستـی

دڵ داغـە بە خـەم ..! شــــکــــاوە هــەســتــــی

یــاران : ئەم ڕەوشە ، خـەوشــــە ، بـــێـــفـــەڕە

کوردســتــــان موڵکە ! جاڕدەن : بێ ( فەڕ )ە ٭

بـــۆ هــەر تــاج و بــــاج ؟ سووتــــــا نـانــی ساج

نـــیــیەت ســپــی بـــــــێ ، ســـانـــایــــە عـــیـــــلاج

گــلــێر بــن ، فــێـــر بـــن ، قــەیـــنــاکـە تــێـــر بـــن

میللـە ت کەڵ ژیان ، با ئــێـوە ( شـێــر ) بــن !

بـــــۆ چــــارەســـازی بــێـــــن : گــرد و گــــۆ بـــن

تاک و تەرا بۆ ..؟ بـــێــــن : هەموو کــــۆ بــن

ئـــــازایـــەتـــــی کــــورد ، بــــۆتــــە نـــــمــــوونـــە

دونـــیــا ســـەرســامــەو لە لای ئە فســــوونـــە

ژیــــان بـــــۆتــــە دۆزەخ ؟! لە یەک تــێــبگەن

هـــاوکـــاری گـــەل بــــن ، وەرن پــــێـــبــگەن .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩/٩/٢٠١٦

٭ فەڕ : پیت وپڕ بەر

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved