زمانی کورد

 

زمـانـەکـەم کـوردی یە ، جــێــی شانـازیـم

دیاری خوایـە ، زمـانی گـوڵ پــێـی ڕازیـم

شیریـن ترە لە: شەکرو شـیرو هـەنـگـوین !

بەڵـگـەی بـوونــمـەو ئامیانی سەرفەرازیـم

بە چی ( زار )ە ، ( پـیـتـێـک)ی ناگۆڕمەوە

تـاجی بـوونــمـە ئـەگـەر سوڵـتـان و قازیـم

لـەکەی عــارو ، پـەڵـەو هەڵـەی کەســێـکـە:

کە پێـی کەم بێ ..! لەکورد بـوونی ناڕازیم

کەمن ( خودا ) بە کوردی خەڵقی کردووم

خۆم پێ کەمبێ ، هەرخۆمم هـۆی لاوازیم

(زمـانـێ) کـەبـەڵـگــەی بـوونـمـە لــەخواوە

خۆش دەخوێنـێ بولـبولی خۆش ئــاوازیم

کەمن ( جودی )و خاک و زاری خۆم هەبێ

کەش لەبـارە ، هەرخۆمم هـۆی ناسازیم ..!

زمـانـی مــن ، بـۆ بــوونــم وەک : هـەتـاوە

خــۆشــحاڵـیـمـە کـــوردانـــە کـارو وازیــم

پـێـنـاسـی بوونــتـە ، زمـانـت کـوردەگـیـان

شەکـرە زارە ، لە بـەر چـیـیــە بــێـنـازیـم ؟

لە کـاڵای خـۆتـا ، بـاڵای خـۆت بە کــوردە :

من کەکوردم ، لەبەرچی بــەردەبـازیـم ..؟!

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی  ۳۱/ ۱۰ /٢٠١٦

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved