| ||
|
||
ته‌ڤگه‌رى ئازادى رزگارکردنى شه‌نگال له‌ته‌واوى گه‌لى کورد پیرۆز ده‌کات
په‌یامى پیرۆزبایی ته‌ڤگه‌رى ئازادى: ده‌قى په‌یامه‌که. ئازادکردنى شه‌نگال له ته‌واوى کوردانى ئێزیدى و شه‌رڤانان ، گه‌ریلا و گه‌لى کورد پیرۆز بێت به‌ر له هه‌ر شتێک په‌یامى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى شه‌هیدان، بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان، کوردانى ئێزدى، ته‌واوى گه‌لى کورد و گه‌ریلا‌و شه‌رڤانانه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌ین. له دواى تێپه‌ڕاندنى قۆناخێکى دژوار‌و کۆمه‌ڵکوژى و کاره‌ساتێک که به‌سه‌ر شه‌نگال‌و کوردانى ئێزیدیان داهێنا. هه‌واڵى ئازادکردنى شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه، شه‌ڤانان‌و یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال یه‌به‌شه بڵاو کرایه‌وه. له‌دواى سالێک له به‌رخۆدان و تێکۆشان ئه‌مڕۆ گه‌لى کورد و ئێزیدیه‌کان‌و تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که ساڵێکه له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێکى دژوار شه‌نگالیان چۆڵ نه‌کردوو به‌رخودانیان کرد و به ئازادکردنى شه‌نگال شاد بوون. ئه‌مرۆ رۆژێکى مێژووییه له تێکۆشان‌و به‌رخودانى گه‌لى کورد. وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان رزگارکردنى شه‌نگال له ته‌واوى گه‌لى کورد‌و به‌تایبه‌ت کوردانى ئێزیدى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل، شه‌رڤانان پیرۆز ده‌که‌ین. ئه‌وان ماوه‌ى زیاتر له ساڵێکه له پێناو پاراستن‌و ئازادکردنى شه‌نگال به رۆحى شۆڕشگێڕى سه‌رده‌م له سه‌نگه‌ره‌کاندا به‌رگرى‌و به‌رخۆدان ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵکوژى و ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ى که به‌سه‌ر شه‌نگال هێنرا ئه‌نجامى سیاسه‌تێکه که هه‌میشه پشت به داگیرکه‌ر ده‌به‌ستێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى‌و مانه‌وه‌ى خۆى له ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه هاوڵاتیانى ئێزیدى‌و ته‌نانه‌ت کوردستانیش بێ پاراستن بهێڵێت و چۆڵ بکات. بێگومان ئه‌گه‌ر گه‌ریلا‌و شه‌رڤانان به هاناى شه‌نگاله‌وه نه‌هاتنایه ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژى و کارساتێکى مه‌زن روویده‌دا، ئازادکردنى شه‌نگالیش ده‌بوو به خه‌یاڵێک. بۆیه هاتنى گه‌ریلا شه‌رڤانان و خاوه‌نداریکردنیان له کوردانى ئێزیدى‌و شه‌نگال، ئه‌مڕۆ بۆ ئێزیدیه‌کان و گه‌لى کورد راسته‌قینه‌یه‌که و پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ى که تا ئێستاش نایانه‌وێت ئه‌و راستیه ببینین ئیدى ببینرێت. ئێدى پێویسته ئه‌و هێزانه به تایبه‌تیش پارتى دیموکرات کوردستان ـ ئێراق که له‌گه‌ڵ هاتنى گه‌ریلاوه داواى کشانه‌وه‌ى گه‌ریلا ده‌کات، به جدى به‌هه‌ڵویسته‌کانى خۆیدا بچێته‌وه و له به‌رامبه‌ر به ئه‌و هێزانه‌ى که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته فریادره‌سى شه‌نگال‌و شه‌نگالیه‌کان‌و به‌تایبه‌تیش هێزى یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شه‌نگال ی ب ش و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى ئێزیدیه‌کان بناسێت و واز له سیاسه‌تى دژایه‌تى بێنێت. چونکه ئه‌مڕۆ ئیدى نه‌ک ته‌نیا ئێزیدیه‌کان‌و باشورى کوردستان به‌ڵکو ته‌واوى گه‌لانى دونیا ئه‌و راستیه باش ده‌زانن که بوونى هێزى گه‌ریلا‌و شه‌رڤان له هه‌رشوێنێت واتاى پاراستن‌و ئازادکردنى ئه‌و شوێنه‌یه. بۆ شه‌نگالیش ئه‌وان هه‌مان رۆڵیان گێڕاوه‌و ده‌گێڕن به‌تایبه‌تیش له ئازادکردنى شه‌نگال دا ئه‌مه زۆر به روونى‌و ئاشکرا ده‌بینرێت.
ئێدى هه‌ر لایه‌نێکى سیاسى‌و رێکخراوه‌یى هه‌ر تاکێک ده‌بێت رێز له ئیراده‌ى ئێزیدیه‌کان‌و شه‌نگال بگرێت‌و خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئێزیدیه‌کان وه‌ک ئیراده‌ى ئه‌وان بناسرێت ، هه‌روه‌ها کار بکرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان‌و هاوکاریان بکرێت بۆ فراوانکردنى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى دیموکراتى، بۆ ئه‌وه‌ى که جارێکى تر رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵکوژى نه‌بنه‌وه‌و بتوانن خۆیان بڕیار له‌سه‌ر پاراستن‌و بوونى خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته ئیتر هه‌نگاوى جددى تر بنرێت بۆ دروستکردنى هێزى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى شه‌نگال‌و ته‌واوى کوردستان‌و ئازاد کردنى ته‌واوى شوێنه داگیرکراوه‌کان. هه‌رله‌و چوارچێوه‌شه‌دا وه‌ک ده‌زانرێت ماوه‌یه‌که ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى له باشوورى شارى حه‌سه‌که‌ى رۆژئاواى کوردستان له‌دژى گروپه چه‌ته‌کانى داعش ده‌ستى پێکردووه ، له‌ئه‌نجامى ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا که تیایدا هێزه‌کانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه رۆڵێکى گرنگ و سه‌ره‌کى ده‌گێڕن ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شارى هۆڵ که شوێنێکى گرنگ و ستراتیجى گروپه چه‌ته‌کانى داعش بوو ، ئازاد کرا . به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له شه‌ڕڤانان ، گه‌لى کورد له رۆژئاواى کوردستان و ته‌واوى کوردستان ده‌که‌ین و ده‌ڵێن ، ئیراده‌ى ئازاد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ئازاد و تاکێکى بوێر بنیاد ده‌نێت ، وه‌ک ئه‌مرۆ رۆژئاواى کوردستان و شه‌ڕڤانان بوونه‌ته هیوابه‌خشى ته‌واوى ئازادیخوازن و گه‌لانى بن ده‌ست. جارێکى تر وه‌ک هاوسه‌رۆکایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان پیرۆزبایى له کوردانى ئێزدی ، گه‌ریلا و شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه ده‌که‌ین‌و سه‌رى رێز بۆ ته‌واوى شه‌هیدانى شه‌نگال که به‌خوێنى خۆیان ئه‌م رۆژانه‌یان بۆ ئازادى گه‌له‌که‌مان تۆمار کرد.
هاوسه‌رۆکایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان 13 ـ 11 ـ 2015 |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||