|
QADIRZADA.COM
| ||
|
|
||
|
تۆفیق وه‌هبی به‌گ تۆفیق وه‌هبی به‌گ زانا‌و نووسه‌رو زمانه‌وان‌و مێژوونووسی به‌ناوبانگی كورد تۆفیق وه‌هبی به‌گ ساڵی 1889 له‌دایكبووه. كۆلیجی سه‌ربازیی له ئه‌سته‌مبوڵ ته‌واوكردووه‌و بووه به ئه‌فسه‌ر، ساڵی 1929 كراوه به فه‌رمانده‌ی كۆلیجی سه‌ربازیی له به‌غدا، دواتر كراوه به پارێزگاری سلێمانی‌و پێش راپه‌رینه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له‌سه‌ر كار لابراوه. ساڵی 1943 بووه به وه‌زیری ئابووریی‌و ساڵی 1948 بووه به‌وه‌زیری مه‌عاریف، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی بریتانیا بووه، شه‌ش زمانی زانیوه، له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رۆڵێكی به‌رچاوی له سیاسه‌تی عێراقدا هه‌بووه. زۆر شاره‌زایی له بواری شوێنه‌وارناسیی كوردستاندا هه‌بووه، چه‌ندین نووسینی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌م زمانناسه به ناوبانگه رٍۆژی 5/1/1984 له له‌نده‌ن كۆچیدوایی كرد‌و له‌سه‌ر وه‌سیێتی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان‌و له چیای پیره‌مه‌گروون به‌خاك سپێردرا.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||