توركیا: هه‌مو مافه كه‌لتوری و ده‌ستورییه‌كانی كورد قبوڵ ده‌كه‌ین

بوله‌نت ئارنج جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌مو مافه‌كانی كورد بدات و رێزیان لێ بگرێت.

 ئه‌م وتانه‌ی ئارنج له كاتێكدایه كه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه بۆ گرتنی سیاسییه‌كانی كورد و پاكتاوكردنی ئه‌ندامانی پهكهكهكه له شاخه‌كانی كوردستان.

 بوله‌نت ئارنج له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه كورده‌كان لانیكه‌م هه‌زار ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین و پێویسته هه‌مو مافه كه‌لتوری و ده‌ستورییه‌كانیان بدرێت.

 جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره دان به شوناسی كوردیدا ده‌نێن له وڵاته‌كه‌یاندا و هه‌مو مافێكی ده‌ستوریی پێده‌ده‌ن.

ئارنج روونی نه‌كرده‌وه كه مه‌به‌ستی له‌مافه ده‌ستورییه‌كان چییه به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته هه‌مو كه‌س له‌مه‌ودوا رێز له شوناسی كوردی بگرێت.

نەوا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved