|
| ||
|
|
||
|
سوپای تورکیا سەری ٨ گەریلای پەکەکە دەبڕێت
هاووڵاتی /دیاری محه‌مه‌د شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ٢٧ ساڵی تێپه‌ڕاند و تائێستا مه‌زنده ده‌كرێت له‌شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیادا چل هه‌زار كه‌س كوژرابێت. له‌هه‌واڵێكدا فورات نیوز بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌شت گه‌ریلای په‌كه‌كه كه‌له‌ناوچه‌ی چه‌ولیك لهشهڕوپێكدادانێك له‌كۆتایی ساڵی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستدابوو سه‌ریان بڕاوه‌و دواتر ته‌رمه‌كانیان سهتێنراوه و له‌به‌رئه‌وه ناتوانرێت ناسنامه‌كه‌یان ده‌ست نیشان بكرێت. محمد كاراكایا بۆ زانینی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا كوڕه‌كه‌ی ئه‌و له‌ناو ئه‌و تهرمانهدایه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌سته‌مبوڵی كردووه سه‌یری ته‌رمه‌كانی كردبوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ریلاكان سه‌ریان بڕدرابوو و جه‌سته‌یان سوتێنرابوو له‌به‌رئه‌وه نه‌ده‌توانرا بناسرێنه‌وه. له‌باره‌ی سه‌ربڕین و سوتاندنی ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایانه به‌ختیار دۆغان ووته‌بێژی باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه به‌سایتی هاولاَتی ڕاگه‌یاند كه‌ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن كوڕه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستدابێت سه‌ردانی ئه‌و پزیشكی دادوه‌ریی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه سه‌ریان بڕدراوه و جه‌سته‌یان سوتێنراوه. دۆغان وتی “تائێستا به‌ڕه‌سمی هیچ لێدوانێكمان نه‌داوه چونكه زانیاری ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه”.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||