دانی بەکۆمەڵ کوژیەکەی چیای کورتەکدانا

 باکوری کوردستان : پاش ماوەیەکی زۆر‌و خۆدوور گرتن و خۆدزینەوە لەو تاوانە،لەبەرنامەیەکی کاناڵی تەلەفیزیۆنی 'سی ئێن ئێن' تورك

؛دوێنێ بەشیر ئه‌ته‌لای جێگری سەرۆك وەزیرانی تورکیا دانی بە تاوانی  حەوت شەهیدەکەی  چیای کورتەکدا نا. دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە

 چوار مانگ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەی چیای کورتەك کەلەئەنجامی ھێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا حەوت کەس لەیەك خانەوادە گیانیان

له‌ده‌ستدا، تورکیا دانى به‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا نا.

 شایانی وەبیر هێنانەوەیە رۆژی یه‌كشه‌ممه بەرواری ٢١/٨/٢٠١١ له نزیک چیاى کورته‌ك له‌دامێنی قەندیل فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا

 بۆردومانى ئۆتۆمبیلێکیان کرد که حه‌وت ئه‌ندامى خێزانێکى تێدابوو بەناوەکانی "حوسێن مستەفاو مێرێ حاجی و رێزان حوسێن مستەفاو

 ئۆسکار عوزێر حوسێن و سۆنیا شەماڵ حەسەن و زانا حوسێن مستەفا و سۆلین شەماڵ حەسەن" و به‌هۆى بۆردومانه‌که‌وه سه‌رجه‌میان

گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەڵام ئهتهلاى لەسەر کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆبۆسکیلو ناوچەی شیرناخ کە ٣٦ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، بەرگری لەھێرشەکە کرد .


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved