تورکیا یهکهمینه بۆ پێشێلکاری بهرامبهر مافهکانی مرۆڤ



له دواههمین راپۆرتی سالانەی خۆیدا ، دادگای مافی مرۆڤی ئهوروپا رایگهیاندوه‌:‌‌ دهوڵهتی تورکیا لهساڵی ٢٠١١دا یهکهمین وڵاتی

ئهوروپی بووه کهبه رێژهیهکی زۆر پێشێلکاری مافهکانی مرۆڤی تێدا ههبووه.

نیکۆلاس برانزا، سهرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئهوروپا له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا ئاشکرای کرد، تورکیا ئێستا بهیهکێك لهو

 وڵاتانه ههژمار دهکرێت که مافهکانی مرۆڤی تیدا پێشیل دهکرێت.

سهرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئهوروپا ئهوهشی وت: دهوڵهتی تورکیا لهناو ١٥٩ وڵاتدا ڕیزبەندی یەکەمدایە لهپێشێلکردنی مافهکانی

 مرۆڤدا و ئهمهش بووته هۆی ئهوهی که ئهو وڵاته توشی سزا ببێتهوه.

بهگوێری ئامارێکیش که ناوهندی مافی مرۆڤی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بڵاوی کردوهتهوه، تا ئێستا" ٨" ههزار چالاکوانی کورد له

 تورکیا دهستگیر کراون، که لهناویاندا رۆژنامهنوس، پارێزهر، سیاسهتمهدار، کادرانی رێکخراوهکانی کۆمهڵگهی مهدهنی تێدایه.

شایانی وەبیر هێنانەوە لەساڵی ٢٠١١دا دەوڵەتی تورك شاڵاوی بەربڵاوەی دەسپێکرد بۆ دەسگیر کردنی چالاکەوانی سیاسی و مەدەنی

 بەتایبەتی چالاکەوانی سیاسی سیاسەت مەدارانی کورد.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2012 All rights reserved