|
| ||
|
|
||
|
ئیسلام
بووه
یه‌كه‌م
ئاینی
جیهانی
له‌روی
ژماره‌و
خێرایی
بڵاوبوونه‌وه‌دا
ملیۆن كه‌سیان له‌مه‌سیحیه‌كان زیاتره . فاتیكان ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه‌له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر لهرۆژئاواییهكان مسوڵمان بوونی خۆیان راگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه گه‌وره‌ش كهلهئارادایه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه دژ به‌ئیسلام . فاتیكان له‌به‌یانێكدا ده‌ڵێت (ژماره‌ی مسوڵمانان له‌جیهاندا ملیارێك‌و سێ ملیۆن‌و بیست‌و دوو هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێ په‌ڕاندووه‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان ئێستا سێ میڵۆن كه‌س له‌مه‌سیحیه‌كان زیاتره، به‌مه‌ش 19% ی دانیشتوانی جیهانی مسوڵمانن له‌به‌رامبه‌ریش 17.5% ی مه‌سیحین . له‌به‌یاننامه‌كه‌ی فاتیكاندا باس له‌وه‌كراوه ئێستا شه‌پۆلێكی خێرای مسوڵمانبوون له‌ناو هاوڵاتیانی جولهكه‌و مهسیحیو ئاینه‌كانی تری رۆژئاوا له‌ئارادایه كهئاینهكانی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن‌و بوون به‌ئیسلام ده‌هێنن، به‌تایبه‌تیش له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌ئارادایه بۆناشرین كردنی دژایه‌تی كردن مسوڵمانان له‌لایه‌ن رۆژئاوا‌و ئه‌وپاره زۆره‌ش كهخهج ده‌كرێت بۆ مه‌سیحی كردن . کۆمەڵنیوز |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||