واشنتن پۆست: له بههاردا ئیسرائیل گورز له ئێران دهوهشێنێت

 

 ناوەندی هەواڵ: رۆژنامهی واشنتن پۆست له بابهتێكیدا تهئكیدی لهوهكردوهتهوه كه وهزیری بهرگری ئهمهریكا پێیوایه له بههاردا ئیسرائیل گورزی سهربازی له دامهزراوه ئهتۆمیهكانی ئێران دهوهشێنێت.
 ئهو بابهته كه لهلایهن (دیڤید ئیگناتیۆس)هوه نوسراوه، لهلایهن خۆیهوه لیۆن بانیتای وهزیری بهرگری ئهمهریكا رهتیكردوهتهوه هیچ  لێدوانێكی لهسهر بدات و وتویهتی: "دهكرێت ئیگنانیۆس چی دهنوسێت بنوسێت، بهڵام ئهوهی خۆم بیری لێ دهكهمهوه هی خۆمه به تهنها و هی كهسێكی دیكه نیه‌".
 لیۆن ئهوهشی ئاشكراكردوه، كه ئیسرائیل ئاماژهی بهوهداوه تاوتوێی وهشاندنی گورزی سهربازی دهكات له دامهزراوه ئهتۆمیهكانی ئێران،  ئێمهش دڵهراوكێی خۆمان لهوبارهیهوه دهربڕيوه‌.
به گوێرهی بابهتهكهی رۆژنامهی واشنتن پۆست، ئیسرائیل له دهوروبهری مانگهكانی نیسان و حوزهیران گورزهكهی دهوهشێنێت، پێش ئهوهی ئێران پێ بنێته قۆناغی بهرگریهوهو دهستبكات به دروستكردنی موشهكی ئهتۆمی.
سێ رۆژ لهمهوبهر لیۆن پانێتا، وهزیری بهرگری ئهمهریكا ئهوهی راگهیاند، كه ئێران (دهوروبهری ساڵێك)ی ماوه بۆ ئهوهی ئهندازهی پێویست له یۆرانیۆمی پیتێندراو بهرههمبێنێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئهتۆمی‌.
پانێتا ئهوهشی خستوهتهڕو، كه ئهمهریكا ئهوهی پێویست بكات دهیگرێتهبهر بۆ رێگرتن له دروستكردنی بۆمبی ئهتۆم لهلایهن ئێرانهوه‌.
له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی‌ (سی بی ئێس)ی ئهمهریكا، وهزیری بهرگری ئهمهریكا ئهوهشی وت كه‌: به كۆی دهنگ ئهوهی پێیگهشتوین ئهوهیه له كاتێكدا ئهگهر ئێران بڕیاربدات ئهوكاره بكات، پێویستیان به دهوروبهری ساڵێك ههیه بۆ ئهوهی موشهك دروست بكهن و دواتریش ساڵێك یان دو ساڵیان دهوێت بۆ ئامادهكردنی بهشێوهی چهك.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved