ئای بۆ پخ کەرێک :

 

باوەڕ بکەن دزێک بزانێ کەسێ لەماڵێکدا بەخەبەرە با پیرەژنێکیش بێت قەت جورئەت ناکات بچێته سەریان .

ئێمە گەل و ئوممەتێکی خەوتووین بۆیە ئەو هەمووە دزانە بوێرانە تێمان بەربوون ، ووڵاتمان ، زمان و کلتور و ئەخلاق و دینمان ، سامانمان تەنانەت داری شاخەکانیشمان بە بەرچاومانەوە ئەدزن و بە تاڵان ئەیبەن .

ئێمە تەخت لێی هەڵاژیاگین بێ خەم ، بێ ئاگا ،کێچێکیش میوانمان نی یە .

وەختێکیش تۆزێ خەو بەرمان ئەدا   یان وڕاوە ئەکەین یان خەریکی خەو گێڕانەوەو خەو پەرژینین .

کارمان خەوتن خواردنە ، بەتاڵ و حەتاڵ  بێ ساحێو لەناو بازاڕ و چاخانەکان هەر ئەسۆڕێینەوە .

هەرچی دەرگای ووڵاتمان هەیە ئاوەڵایە ، تەنها دەرگایەک توند دامانخستبێ و قاییممان کردبێ دەرگای چاو و گوێ وعەقڵ و مێشکمانە .

وامان لێهاتووە  بەقەت داهۆڵێک ترسمان لەدڵی ناحەز و نەیار و دوژمنەکانماندا نەماوە .

کوردستانێکی ئازاد و گەلێکی خەوتوو .

پرخەمان دەستی چی چڕنوکدار و کەڵبەدارەکانە کێشاونی یەتی یە سەر جەستەی بەهەشتی کوردستانەکەمانەوه

هەرمن مابووم ئەوە منیش ئەچم دەستمیان لێ ئەشۆم .

مادام وای لێهات ئیتر شەوێکی شاد بنون بەسەلامەت تا بەردی ئەلحەد .

مەڵێن نائومێد مەبە بڕوا بکەن تا ئاخر زەمان بەری بەیان قەت لە کورد هەڵنایەت .

و السلام

         لــــەگـــەڵ ڕێـــز و ســـوپـــاســـی

         بـــراتـــــان : وەهـــبـــی عـــەلـــی

 

Qadirzada.com ©2009 - 2023. All rights reserved