|
QADIRZADA.COM
| ||
|
|
||
|
وه لـی دێـوانـه
وه‌لی به ته‌واوی دێوانه‌ی (شه‌م) ده‌بێت و گه‌لێك شیعری ناسك و قه‌شه‌نگ و هه‌ستبزوێنی پێدا ده‌ڵێت . ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌گاته ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی مه‌جنون و له‌یلی و شیرین و فه‌رهاد و مهم و زین. وه‌نه‌بێت وه‌لی دێوانه‌ش كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بوو بێت، بگره كوڕه گه‌وره‌ی كه‌سێكی ده‌ستڕۆ و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی بووه به‌ناوی حه‌مه سوور، كه زۆر مه‌به‌ستی بووه كوڕه‌كه‌ی به ئاواتی دڵی خۆی بگات . بۆیه چه‌ند پیاوماقووڵێكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ناردۆته لای باوكی شه‌م به مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ وه‌لی دێوانه، ئه‌وه‌بوو داواكه‌ی په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام له به‌دبه‌ختیی شاعیر، زۆری نه‌برد له كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌و كوێستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له (كه‌لی په‌یكووڵی) دا، ڕوویداوه. ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه، هه‌ردوو دڵدار به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و، وه‌لی دێوانه تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و غه‌مێكی سه‌ختی چه‌شتوه كه له شیعره به‌سۆز و لوتكه‌كانیدا به ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و دیاره. وه‌لی سنبولی خۆشه ویستی عه‌شیره‌تی جافه‌و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی تایه‌فه‌یه‌گه‌ریی و كه‌لتوریی سه‌رده‌می خۆیان بوون. ئێشتاش گۆڕی وه‌لی دێوانه به قه‌د پاڵی كێوی ( سه‌ید صادیق )ه‌وه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی ناوچه‌ی شاره‌زوور
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||