وهزارهتی تهندروستی رێنمایی تایبهت بهنهخۆشی ئایدز بڵاودهكاتهوه


 
ڕێنمایی تایبهت به نهخۆشی كهمی بهرگری لهش/ ئهیدز  

پاڵپشـت بهیاسـای  تهندروســتی گشـتی ژماره‌'٨٩'ی ساڵی '١٩٨١' مــاددهی'٤٨' / بهشی سێیهم / قـــهڵاچــۆكردنی نهخۆشیهگوازراوهكان ,وه بهمهبهستی پێشگیری و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كهمی بهرگری لهش / ئهیدز بڕیارماندا بهدهركردنی ئهم ڕێنماییانه‌ :

مادده‌ '١

   بڕگهی یهكهم :
ههموو هاووڵاتیهكی عێراقی ئهگهر ماوهی مانهوهی له دهرهوهی عێراق له‌'٩٠' نهوهت رۆژ زیاتر بوو كه دێته ناو ههرێمی كوردستانی عیراق پێویسته سهردانی سهنتهری پشكنینی نهخۆشی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز بكات لهپارێزگاكانی ههرێم (پاراستنی تهندروستی و پێویسته لایهنهپهیوهنددارهكان له خاڵه سنووریهكان و فرۆكهخانهكان ئاگاداری شاندكراوی عێراقی بكهنهوه بۆ ئهوهی لهماوهی‌'١٠' رۆژدا سهردانی سهنتهری پشكنینی نهخۆشی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز بكات بۆ ئهنجامدانی پشكنین بۆ چهسپاندنی بارهكهی‌.

   
بڕگهی دووهم :
 
سهبارهت به شاندی بیانی :
پشت دهبهسترێت بهو بهڵگهنامه تهندروستیه فهرمیانهی كهلهدهرهوهی عێراقهوه نێردراون كهماوهكهی له'٣٠' سی رۆژ تێپهڕ نهبووبێت و تیایدا بسهلمێنرێت كه شاندی بیانی پاكهNegative'' لهتووشبوون به ڤایرۆسی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز و پشت راست كرابێتهوه لهلایهن بالوێزخانه‌  یان قونسولگهری عێراق لهدهرهوه‌ .

  
 بڕگهی سێیهم :
شاندكراوی بیانی پشكنینی بۆ دهكرێت تهنها  لهسهنتهری پشكنینی نهخۆشی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز لهپارێزگاكانی ههرێمی كوردستان (پاراستنی تهندروستی ئهگهر بڕوانامهی تهندروستی باوهڕ پێكراوی پێ نهبوو وهك لهبرگهی دووهم.

 
 بڕگهی چوارهم :
پشت نابهسترێت بهبڕوانامهی پزیشكی ئهو ووڵاتانهی كه نهخۆشیهكه تیایاندا نیشتهجێیه بهشێویهكی زۆر بلاَو،بۆ ئهمهش پشت دهبهسترێت  به دوایین راپۆرتی رێكخراوی تهندروستی جیهانی كه ڕیزبهندی ولاتهكانی تێدا دهست نیشان دهكرێت .

ماددهی‌ '٢'
لایهنهپهیوهنددارهكان له فرۆكهخانهكان و خاڵهسنووریهكان  ههڵدهستن به مۆركردنی پاسهپۆرتی شاندی بیانی بهمۆرێكی تایبهت بهمانهوه و ئاگاداركردنهوهی شاندكراو بۆ سهردانیكردنی سهنتهری پشكنینی نهخۆشی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز  ئهگهر ماوهی مانهوهی له‌ '١٠' ده رۆژ تێپهڕی كرد (بهپێی مۆره تایبهتیهكه‌).

ماددهی‌ '٣'
بهڕێوهبهرایهتیهكانی نشینگه لهپارێزگاكانی ههرێم و  لایهنهپهیوهنددارهكان له خاڵه سنوریهكان و فرۆكهخانهكان پێویسته‌  ڕێوشوێنی پێویست بگرنهبهر بۆ دڵنیابوون له ئهنجامدانی پشكنین بۆ ئهوكهسانهی كه دهچنهدهرهوهی وولات  و ئهوانهی ماددهی‌ '١' برگهی‌'٢،١ و ماددهی‌ '٢' ش دهیانگرێتهوه‌ , به تێبینی كردنی بوونی مۆری سهنتهری پشكنین بهپاسهپۆرتهكهیانهوه كه بهرواری پشكنینهكهش لهخۆ دهگرێت ئهگهر تێبینی ئهوهكرا كه پشكنینهكهی ئهنجام نهداوه ئهوا ڕهوانهی بنكهی تهندروستی خاڵی سنووری یان فرۆكهخانهكان دهكرێت بۆ پشكنین.

ماددهی‌ '٤'
   
بڕگهی یهكهم :
سهرپێچیكارانی ماددهی‌ '٣' دوای وهرگرتنی نموونهی خوێن لێیان  سزا دهدرێت بهبڕی'٥٠٠٠٠' پهنجا ههزار دیناری عێراقی ئهگهر هاووڵاتی عێراقی بێت وه‌ ''١٢٥ سهد و بیست و پێنج یۆرۆ (یان هاوتاكهی به دراوهكانی تر ئهگهر بیانی بێت و  لهكاتی دووبارهكردنهوهی سهرپێچیهكه ئهوا سزاكه دهبێته دوو هێنده‌.

   
بڕگهی دووهم :
ئهركی سهرپهرشتیارانی خاڵه سنووریهكان و فرۆكه خانهكانه كه سزای برگهی یهكهمی ئهم  ماددهیه بچهسپێنن و لهكاتی پابهند نهبوونی لایهنی سهرپێچیكار بهلهئهستۆ گرتنی بڕی پارهی دیاریكراوی سزاكه‌ , پێویسته لهڕێگهی دادگاوه كێشهكه یهكلایی بكرێتهوه‌ .

  
 برگهی سێیهم :
كاتیك شاندهكه عێراق بهجێدههێلێت ئهنجامی پشكنین و بروانامهكهشی كه خاوێنی له ئهیدز دهردهخات كاری پێناكرێت

 
 برگهی چوارهم :
ههر '٩٠'نهوهت رۆژ جارێك پشكنینی وهختاو وهختی بۆ شانده عیراقی و بیانیه‌  هاتوچۆكارهكانی ههرێمی كوردستان دهكرێت , مهبهستیش لههاتووچۆكار ئهو كهسانهن كهوا بهلایهنی كهمی لهماوهی‌ '٩٠' رۆژدا دووجار گهشت دهكهن.

   
بڕگهی پێنجهم :
دامهزراوهكانی وهزارهتی تهندروستی لهههرێمی كوردستان كاری خۆپارێزی پێویست ئهنجام دهدهن و ئاگاداری شاندهكه و بهرێوهبهرایهتیهكانی  نشینگه و پاسهپۆرت لهپارێزگاكانی ههرێم دهكهنهوه لهئهنجامی پشكنینهكه ئهگهر هاتوو پۆزهتیڤ بوو له ماوهی پێنج رۆژ له دهرچوونی ئهنجامهكه‌.

  
 بڕگهی شهشهم :
ئهو شاندانهی كه بانگ كراون بهداخوازینامهی فهرمی لهلایهن حكومهتی ههرێمی كوردستانی عێراق و ئهو رێكخراوه نێو دهولهتیانهی كهله كوردستان و عێراق كاردهكهن , ئهگهر هاتوو مانهوهكهیان له‌ '١٥' رۆژ كهمتربوو پشكنینی ئهیدزیان بۆ ناكرێت , داخوازینامهكهشیان بهنووسراوێكی فهرمی پشتگیری كرابێت لهلایهنی حكومی یان رێكخراوه نێودهولهتیه داخوازیكارهكهوه‌.

ماددهی‌ '٥' :
وزارهتی تهندروستی تێچووی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز دیاری دهكات بهم شێوهیه‌:
١/     ٣٠٠٠
سێ ههزار دیناری عێراقی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و قوتابیانی نیشتهجێی ههرێم.
٢/    ٣١٥٠٠
سی و یهك ههزارو پێنج سهد دینار بۆ بیانیان بهرامبهر ئهنجامدانی پشكنینهكانی (HIV + HBV + HCV )بۆی.

ماددهی‌ '٦' :
دابهشكردنی ئهو داهاتهی كه لهئهنجامی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز دهست دهكهوێت، بهم شێوهی خوارهوه دهبێت:
-     40%
بۆ گهشهپێدان
-    40%
هاندان بۆ كارمهندانی یهكهكانی تهندروستی و تاقیگهی شاندكراوهكان
-    20%
داهاتی كۆتایی بۆ حكومهت
 
ماددهی‌ '٧' :
   
بڕگهی یهكهم :
            
ئهمانهی خوارهوه له پشكنین دهبهخشرێن.
-    
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
-    
سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی‌ .
-    
سهرۆكی پهرلهمان و جێگرهكهی و ئهندامانی پهرلهمان
-    
وهزیرهكان و ئهوانهی به پلهی وهزیرن.
-    
بریكاری وهزیرهكان و بهرێوهبهرهگشتیهكان و ئهوانهی پلهی تایبهتیان ههیه‌   
-    
ههموو باڵوێزهكان و ئهندامانی نوێنهره دیبلۆماسی و قونسولگهریهكان و ئهوانهی به پاسهپۆرتی دبلۆماسی كاردهكهن له رێكخراوهكانی نهتهوهیهكگرتوهكان لهههرێم  
-    
ههموو حاجیه موسولمانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و بیانیهكان پشكنینی ئهیدزیان بۆ ناكرێت

   
بڕگهی دووهم :
          
ئهو تهمهنانهی خوارهوهش لهشاندهكانی ههرێمی كوردستان و عیراق و بیانیهكان پشكنینی ئهیدزیان بۆ ناكرێت
-    
ئهو شانده نێرینهیهی كهوا تهمهنی له‌'٦٠' ساڵ زیاتره
-    
ئهو شانده مێینهیهی كهوا تهمهنی له‌'٥٠' ساڵ زیاتره
-    
ئهو مناڵانهی كهوا تهمهنیان له‌'١٤' ساڵ كهمتره‌ (نێر و مێ)
       
دیاریكردنی تهمهن تهنیا لهسهر بنچینهی ساڵه


  
 بڕگهی سێیهم :
دهكرێت پشكنینی كهمی بهرگری لهش/ئهیدز  بۆ ههموو كهسێك بكرێت كه لهوانهیه مهترسی گهوره دروست بكهن لهسهر تهنینهوهی نهخۆشیهكه ئهمانهش رێنماییهكانی سهرهوه نایان گرێتهوه و پێویسته‌  خوێنیان لێ وهربگیریت لهبنكهی تهندروستی هاتنه ناوهوهی سنووری بهمهبهستی پشكنین.

ماددهی‌ '٨' :

برگهی یهكهم :
         
وهزیری تهندروستی بۆی ههیه چاو بهو سزایانهدا بخشێنێتهوه كه لهو یاسایهدا هاتوون.

 
 برگهی دووهم :
تهنیا وهزیری تهندروستی لهحكومهتی ههرێمی كوردستان دهسهڵاتی بواردنی كهسێكی لهو پشكنینانهو پێداچوونهوهی ئهو رێنماییانه ههیه‌ .
 


وەزارەتی تەندوستی


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved