خەڵاتی ماملێ بۆساڵی٢٠١١دەبەخشرێتە عەباسی کەمەندی

ناوەندی هەواڵ؛ هونەری؛ مهڵبهندى هونهرى ماملێ بڕیاریداوه له سێزدهمین ساڵیادى كۆچى دوایى هونهرمهند محهممهد ماملێ دا

 خهڵاتى ماملێ بۆ ساڵى ٢٠١١ بداته هونهرمهند عهباسى كهمهندى.

مهڵبهندى هونهرى ماملێ له ساڵى ٢٠٠٩وه خهڵاتێكى ساڵانه دهبهخشێته هونهرمهندێكى كورد، ساڵى ٢٠٠٩ خهڵاتهكهى بهخشییه

 هونهرمهندى كۆچكردوو قاله مهڕه، ههروهها ساڵى ٢٠١٠ خهڵاتهكهى بهخشى به هونهرمهند مامۆستا باكوورى، بۆ ساڵى ٢٠١١هش

 بڕیارى داوه خهڵاتهكه ببهخشێته هونهرمهندى ناوداری کوردی رۆژههڵاتى كوردستان عهباسى كهمهندى.

مهڵبهندى هونهرى ماملێ له بهیاننامهیهكدا له بارهى خهڵات بهخشینهكهى ئهمساڵ به هونهرمهند عهباسى كهمهندى رایگهیاندووه‌ "بەرێز

مامۆستا عەباسى کەمەندى ماوەیەکى دوور و درێژە لە بوارەکانى فەرهەنگ و هونەرى نەتەوەکەماندا خزمەتێکى زۆرى گۆرانى و

 موزیکى کوردى کردووە، رۆڵ و نەخشى زێرینى خۆى لەنێو پانتایى فەرهەنگ و کلتوورى گەلەکەیدا جێگیرکردووە، لەم روانگهیهوه

 و بۆ رێزگرتن لە ئەرك و خزمەتەکانى کاك عەباسى کەمەندى، کۆمیتەى هەڵبژاردن لە مەڵبەندى هونەرى ماملێ ئەو کەسایەتییە

 لێوەشاوەى دەستنیشانکردووە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١١".

بڕیاره له سێزهدهمین ساڵیادى كۆچى دوایى هونهرمهند محهممهد ماملێ (١٩٢٥-١٩٩٦)، له شارى ههولێر ئهو خهڵاته ببهخشرێته

 هونهرمهند عهباسى كهمهندى.

عەباسى کەمەندی ساڵی ١٩٥٢ لە خورئاوای شاری سنە لە دایکبووە. کەمەندی جیا لە ھونەری مۆسیقا، شارەزایی زۆری لە بواری

 نەقاشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی دا ھەیە و ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆ دەنگی شاری سنە کاری کردووە. لە تەمەنی ٢٣ى ژنى

 هێناوهو  دەستپێدەکات و باوکی کوڕێك و دوو كچه‌.

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved