|
| ||
|
|
||
|
داوا ده‌كرێـت یادی '١٧'ی شوبات بكرێته‌وه
ئازادی خوازانی كوردستان هاونیشتمانیانی دڵسۆزی ئه‌م هه‌رێمه داواكارین به یه‌كریزی و به‌گیانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌وه خۆ ئاماده‌بكه‌ین بۆ یادی '١٧' شوباتی خوێناوی كوردستان ، كه‌هیچی كه‌متر نیه له‌رۆژه شوومه‌كه‌ی '٦'ی ئه‌یلولی سالی '١٩٣٠' به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی ئه‌وه‌تان له‌یادبێ ئه‌وه‌ی لووله‌ی تفه‌نگ بكاته سنگی هاوڵاتیانی ئازادی خواز به‌داگیر كه‌ر ده‌ناسرێت، ئێوه ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان چیتان له‌م هه‌رێمه ده‌وێت ئه‌وه‌ی كردووتانه له‌شۆرشی شاخدا به‌كوری فه‌قیرو هه‌ژارتان كردووه ئه‌وه‌ی كهبروتانه له‌كوردستان بۆ خۆتان و ده‌سته‌و تاقمهكانتان له‌وه كه‌مترنیه كه سه‌دام و زه‌ین عابدین و حوسنی موباره‌ك و قه‌زافی و ئه‌سه‌د بردویانه له‌وڵاته‌كانیان، ئێمه كه‌مپینی ئازادی خه‌ڵكی كوردستان داواتان لێده‌كه‌ین ستۆپ بكه‌ن به‌خۆتاندا بچنه‌وه له‌وه‌زیاتر مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان مه‌خۆن كه‌بریتی یه لهخۆپیشاندانوو ناره‌زایی به‌رامبه‌ر بهقۆرت كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوو حزبی پاوان خوازه‌وه، ئێوه '٢٠' ساڵه داهاتی ئه‌م هه‌رێمه به‌كاردێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی خۆتان، ئێوه چۆن رێگه به‌خۆتان ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئابوری و داهاتی كوردستان رێكه‌وتنی ستراتیژی مۆر بكه‌ن، ئێوه خۆڵ بۆ ده‌كه‌نه چاوی هاونیشتمانیانه‌وه یه‌كخستنه‌وه كام دوو ئیداره‌تان كردووه ئێستاشی له‌گه‌ڵبێت هه‌ردوو ئیداره‌یی په‌یره‌و ده‌كه‌ن و هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه‌تان تووشی نه‌هامه‌تی برسێتی كردووه یان ژه‌هر خواردوتان كردوون به هێنانی خۆاكی به‌سه‌رچوو له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانتانهوه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستان حوكم ده‌كات بریتیه له حزب+ مه‌كته‌بی سیاسی حزب+ كۆمه‌ڵیك مووشهخۆری چوارده‌وری به‌رپرسه‌كان، كێتان به‌ته‌نگ هاوڵاتیانه‌وه هاتوون كێتان رۆژێك له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی هاونیشتمانی بوون ،ئێوه پێتان وایه ده‌بێت هه‌رخۆتان هاوڵاتی پله یه‌ك بنوو هاونیشتمانیان پله دوو ئێوه ده‌بێت به‌ئاره‌زووی خۆتان موچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازات بۆ خۆتان زیاد كه‌ن، ئه‌م جۆره سیسته‌مانه له‌جیهاندا ئه‌مرۆ ئێكس پایهربوون پێویته له‌م هه‌رێمه‌ش بنبر بكرێت سیسته‌مێكی مه‌ده‌نیانه‌ی شارستانیانه جێگای بگرێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی ده‌سه‌ڵات دامه‌زرێنێ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خێله‌كی و بنه‌ماڵه‌یی. ده‌با یادی '١٧' شوبات بكه‌ینه یادی به‌ده‌ست هێنانی سه‌رجه‌م ئاواته‌كانی ئازادی خوازان سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی ناچاركهین ده‌ست به‌رداری ئه‌م ناعه‌داله‌تیه ببێت هه‌موو وه‌ك یه‌ك كوری ئه‌م میلله‌ته بین..
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||