| ||
|
||
ده‌ستپێكێك بۆ نۆیه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی و پێشبڕكێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی له له‌نده‌ن
ده‌ستپێك نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن. به‌خێربێن بۆ نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن. وه‌ك ده‌زانن سینه‌ما مێژوویه‌كی درێژ و دینامیكیی هه‌یه. فێستیڤاڵی فیلمی كوردیش له 15 ساڵی ته‌مه‌نی پڕ له ئه‌زموونی خۆیدا، ناوێكی به‌رچاوی بۆخۆی درووستكردووه. ئێمه تا ئێستا توانیومانه 8 فێستیڤاڵی چڕ‌وپڕ له‌دوای خۆمان به‌جێبێڵین. ئه‌مساڵیش به‌خۆشحاڵییه‌وه نۆهه‌مین فێستیڤاڵ له شاری هونه‌ر و داهێنان (له‌نده‌نی پایته‌خت) له سینه‌مای ناوداری "هاكنی پیكچه‌رهاوس" سازده‌كه‌ین. جێگه‌ی خۆشحاڵی و شاگه‌شكه‌بوونه كه دیسان به كۆمه‌ڵێك فیلمی كوردی زۆر باشه‌وه دڵی دۆستانی سینه‌ما خۆشده‌كه‌ین. فیلم ره‌گه‌زێكی به‌هێز و كاریگه‌ره بۆ ده‌ربرینی هونه‌ریی. سینه‌ما ئاوێنه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكه و هه‌ست و نه‌ستی هه‌نووكه‌یی میلله‌تێك به‌رجه‌سته ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ش پلاتفۆرمێكی وه‌ها گرنگییه‌كی گه‌و‌ره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له كۆمه‌ڵگای كوردییدا. وه‌كوو میلله‌تێك كه ساڵانێكی دورودرێژ خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ونیان به وڵاتێكی سه‌قامگیره‌وه بینیوه، سینه‌ما رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر خه‌ون و خه‌بات و كه‌لتوور و سرووشت و بیره‌وه‌ری و بوونی تاكی كوردی. ئه‌مساڵ بڕیارماندا كه ژماره‌ی فیلمه به‌شداربووه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه و له به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا فیلم پیشان نه‌ده‌ین، تاكوو بوار بۆ بینه‌ران بڕه‌خسێنین چێژ له زۆرترین ژماره‌ی فیلم ببینن له ئێواراندا. له پرۆگرامی ئه‌مساڵدا 9 فیلمی به‌هێزی درێژخایه‌نمان هه‌ڵبژاردووه، كه 7 له‌وانه بۆ یه‌كه‌مین جاره له به‌ریتانیا پیشانده‌درێن. هه‌روه‌ها 11 فیلمی دۆكیومێنته‌ری و 10 كورته فیلمیش كه له پێنجه‌مین پێشبركێی ناوازه‌ی خه‌ڵاتی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی"دا به‌شدار ده‌بن. وه‌ك هه‌میشه فێستیڤاڵ، به فیلمێكی سه‌رنجڕاكێش و بابه‌تێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی ده‌سپێده‌كه‌ین. له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیشدا فیلمێك نمایشده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و بارگرانییه پیشانده‌دات كه فیلمسازان له شوێنێكی وه‌كوو كوردستاندا روو‌به‌ڕووی ده‌بنه‌وه. له‌م فیلمه‌دا به‌رده‌وام به‌ر ئه‌و ڕاستییه ده‌كه‌وین كه فیلمساز له گه‌شته‌كه‌یدا تووشی ده‌بێت. هه‌روه‌ها زبریی ژیان و ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه ماتریاڵێكی باش بۆ فیلم. فیلمی "بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌ر به‌ردی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی" گوڕێكی تایبه‌ت به نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی ده‌به‌خشێت. ئه‌م فیلمه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق له هه‌شتاوهه‌شتهه‌مین خه‌ڵاتی ئاكادیمیای ئۆسكاردا هه‌ڵبژێردراوه بۆ باشترین فیلم به زمانێكی بێگانه. هه‌روه‌ها جێی شانازیه كه جارێكی تریش میوانداریی فیلمساز "هیشام زه‌مان" ده‌كه‌ین بۆ گفتووگۆی پاش نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی به‌ناونیشانی "نامه‌یه‌ك بۆ پاشا". ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "گۆته‌بێرگ"ی سویددا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئیسكه‌ندانافی پێبه‌خشراوه. كێنان كۆرماز" به فیلمی "رۆیشت: ئه‌وی تر‌و نه‌ناسراو" به‌ره‌و شوێنێكمان ده‌بات كه پێشتر نه‌مانبینیوه. خۆمان له دونیای ئاشورییه‌كاندا ده‌بینینه‌وه كه یه‌كێكه له شارستانییه كۆنه‌كانی میزۆپۆتامیا و ئێستاش نه‌وه‌كانیان ناچاركراون خاك و زێدی خۆیان به‌جێبێڵن. وه‌ره ده‌نگێ من" تازه‌ترین فیلمی درێژخایه‌ن (فیچه‌رفیلم)ی "حوسێن كارابه‌ی"ه كه پێشتر به فیلمی "گیتمه‌ك"، "له‌بیرم مه‌كه ئه‌ی ئیستانبوڵ" و "ئێف تایپ" ناسیوومانه و ئه‌م ده‌رهێنه‌ره خاوه‌نی ده‌یه‌ها فیلمی تری كورت و دۆكیومێنته‌ریه. فیلمه‌كه‌ی ئه‌مساڵی به‌شێك له ژیانی كوردانمان پیشانده‌دات له توركیا و ئه‌و نائومێدیه‌ی بۆته به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌یان. به‌كارهێنانی ده‌نگبێژ زۆر به جوانی پێشمان ده‌كه‌وێت و دنیای ناوه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانمان پیشانده‌دات. "كارابه‌ی" خۆی له كاتی پیشاندانی ئه‌م فیلمه‌یدا ئاماده ده‌بێت كه ساڵی پار بۆ یه‌كه‌مین جار له فێستیڤاڵی ناسراوی "به‌رلیناله" له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پیشاندراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسكرا، جێی شانازییه كه له هه‌مان كاتدا چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری تر له‌م فێستیڤاڵه‌دا هاوڕێیه‌تیمان ده‌كه‌ن. له‌وانه: "ئێڕۆڵ مینتاش" به فیلمی "گۆرانیه‌كه‌ی دایكم" كه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی "سه‌راییڤۆ"دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌سهێنا. "به‌تین قوبادی" له فیلمه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی "مه‌ردان" له‌گه‌ڵ خۆی ده‌مانبات و گه‌شتێك به‌ره‌و چیاكان ده‌كه‌ین كه له‌وێ چیرۆكی بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین ده‌گێڕێته‌وه. "فه‌ریبورز كامكاری" چێژێكی زۆرمان پێده‌به‌خشێت له رێگای پیشاندانی فیلمێكی ناوازه‌وه له جۆری كۆمیدیای ڕه‌ش به‌ناونیشانی "پیتزا ئاداتێری". هه‌روه‌ها "فه‌ریت كاره‌هان" روبه‌ڕووی پرسیاری زۆر قوڵمان ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێستا له فیلمی " كه‌وتنه خواره‌وه له به‌هه‌شت"دا. دواجار "عومه‌ر له‌ڤینتۆگڵو" له فیلمی" ڤانی شین"دا ده‌مانباته نێو دنیای ترسناكی زیندانه‌وه. ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه خۆشیان له‌گه‌ڵمان ده‌بن بۆ پێشاندانی ئه‌م فیلمه ناوازه و سه‌رنجڕاكێشانه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ریتانیا نمایشده‌كرێن. سه‌ره‌ڕای فیچه‌رفیلمه‌كان، چانسی ئه‌وه‌تان ده‌بێت 11 فیلمی به‌هێزی دۆكیومێنته‌ری ببینن كه تیایاندا شایه‌تحاڵی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا جیاوازانه ده‌بین له كوردستاندا كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تیشكیان خرایه‌سه‌ر. له‌میانه‌ی فیلمی "N"دا مه‌سیحیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی چیرۆكی ئاواره‌بوونی خۆیانمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه. له فیلمی "73"شدا شایه‌تحاڵی حه‌فتاوسێهه‌مین جار جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان ده‌بین. له فیلمی " بێڕۆژ"دا سه‌رمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی "كۆبانی" ده‌سوڕمێت. هه‌ر دوو فیلمی "دایكه به‌فرۆ" و "هێڤی" نموونه‌ی به‌رخۆدان و ئازایه‌تی و به‌رگریكردنی ژنانی كوردن. له "دایكه به‌فرۆ"دا به ته‌واوی ویژدانمان ده‌جووڵێت كاتێك دایكێك 33 ساڵی به‌رده‌وام و لێبڕاوه به دوای كوڕه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت. فیلمی "هێڤی" نه‌خشه‌ی سه‌فه‌ری "سه‌كینه جانسیز" و سێ ژنی تری كوردمان ده‌خاته پێشچاو كه ساڵی 2013 له پاریس شه‌هیدكران. نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی، به‌شانازییه‌وه پێشبڕكێی خه‌ڵاتی فیلمی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی" دێنێته‌وه خزمه‌تتان. هه‌ر بۆیه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی بینینی 10 كورته فیلمی زۆر نوێی و ناوازه ده‌كه‌ین كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رهه‌م هاتوون و پێشبڕكێی ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی". ساڵی 2011 له حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیدا، نمایشی كورته فیلمی "باڕك/ سه‌گوه‌ڕ" مان كرد. له‌م فیلمه‌دا "حاجی لوقمان بیرلیك" رۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌بینی كه له دووی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا زۆر دڕندانه له لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه له "شیرناخ" شه‌هیدكرا. هه‌ر بۆیه دیسان ئه‌مساڵ ئه‌م فیلمه نمایش ده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كوو یادی هونه‌رمه‌ند و هاوڕێمان "حاجی لوقمان" به‌رزڕابگرین و ژیانی ئیلهامبه‌خشی ئه‌م پیاوه له یاده‌وه‌ریماندا جێگای كۆتاییهاتنه تراژیدییه‌كه‌ی بگرێته‌وه. له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت زۆر سوپاسی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانمان بكه‌ین كه له بارودۆخێكی وه‌ها سه‌ختی وه‌ك ئێستای كوردستاندا فیلمه‌كانیان به‌رهه‌مهێناوه. هه‌روه‌ها سوپاسی ستافه خۆبه‌خشه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌خۆشحاڵییه‌وه كاتی زێڕینی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ پشتگیری و به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵ و ئاماده‌كارییه‌كان. دیسان سوپاسی سپۆنسه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین كه سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرنگ و ناوازه‌یه مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن. هیوادارین كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ فیلمه‌كان و فێستیڤاڵه‌كه‌تاندا به‌سه‌ربه‌رن. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی نۆیه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن. |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||