هه‌په‌گه‌ و یه‌به‌شه‌: میدیاى پارتى بوونى گه‌ریلا له‌شه‌نگال چه‌واشه‌ ده‌کات

فەرمانداری هەپەگە لە شەنگال و فەرمانداری گشتی یەبەشە سەبارەت بە پێشکەوتنی دوایی و دەستپێکردنی هەڵمەتی رزگاری شەنگال لێدوانێکی دا و رایگەیاندوە کە : میدیاى پارتى بوونى گه‌ریلا له‌شه‌نگال چه‌واشه‌ ده‌کات.

دەقی لێدوانەکە بەمجۆرەیە:

بۆ رای گشتی

 

هێزی گەریلا بووەتە گەرەنتی ئازادی شەنگال

ڕۆژی ١٢ ی تشرینی دووەم لە شەنگال بە مەبەستی پاککردنەوەی شەنگال لە چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد. ماوەیەک بوو بە تایبەتی پەدەکە لە میدیاکانی خۆیدا رایدەگەیاند لە شەنگال دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکەن. هەندێک راگەیەندنەکانی نزیکی پەدەکە و فەرماندارانی پێشمەرگە لە دیمانەکانیاندا لەگەڵ دەزگا راگەیەندنەکاندا کەش و هەوایەک دڕوست دەکەن کە گوایا شەنگال لە ژێر کاریگەری پەکەکە رزگار دەکەن. بەو کەش و هەوایە نکۆڵی لە بەرخۆدانی و قارەمانی و فیداکاری ١٥ مانگەی هێزەکانی هەپەگە، یەژاستار و هێزەکانی یەبەشە دەکرێت. بە تەئکیدەوە دڕوست کردنی ئەو کەش و هەوایە بە تەواوەتی بە واتای نکۆڵی لە بەرخۆدانییە و هیچ سوودێکی بۆ تێکۆشانی یەکێتی نەتەوەیی نییە.

هەم ژمارەی هێزەکانمان لە شەنگال بچووک نیشان دەدەن و ژمارەی هێزەکانی خۆشیان زۆر زیادەدەخەنە ڕوو، هەروەها نزیکایەتی بەمجۆرە نیشان دەدەن کە هێزی خۆیان لەگەڵ هێزەکانی هەپەگە و یەبەشە بەراورد دەکەن. ئێمە خۆمان بە ژمارە و لایەنی تەکنیکی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەراورد ناکەین، پێویستمان بەمجۆرە بەراوردە نییە. گرنگ ئەوەیە ئازادی بۆ ئەو کەسانە بگەڕێندریتەوە کە لەسەر خاکی خۆیان کۆچبەر بوون، ئەوانەی رووبەروی کۆمەڵکوژی کران و خاکە ئازادەکەیان لێ داگیرکراوە و ئەوەش بە وڕەیەکی مەزن و بڕیارداری و گەیاندنی بەرخۆدان بە سەرکەوتن دەستەبەر دەبێت.

هەموو رای گشتی جیهانیش بە باشی دەزانێت گەریلاکانمان لە یەکەم ڕۆژدا شەنگالی پاراستووە، شەڕی بۆی کردوە و لە بەرەکانی هەرە پێشدا بەرخۆدانی نیشان داوە. هیچ کاتێک نکۆڵیمان لە بوونی پێشمەرگە نەکرد و نایکەین. بەڵام ئەوەی لەشەنگال زیاتر لە ساڵێکە بەرخۆدانی دەکات و بۆئەوەی هەموو هەرێمەکە رزگار بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە پەیوەندی دایە، گفتوگۆ و دیپڵۆماسی پێش دەخات، جارێکی تر فەرمانداری هەپەگە لە شەنگالە.

بە چەواشەکاری و نکۆڵی کردنی بەرخۆدانی و بە ووتنی ''ئەگەر تا ئێستا لێرە بوون، بۆچی شەنگالتان ئازاد نەکردوە'' هەڵوێست و نزیکایەتییەکی راست نییە. تا ئێستا لەگەڵ فەرمانداری هاوبەش بۆ رزگاری شەنگال لەسەرەوەی هەموویان لەگەڵ هێزی پەدەکە و هێزەکانی هەرێمەکە دیدارمان ئەنجامداوە و بۆ هەڵمەتی رزگار کردن ئامادەکاری پێویست و بەرنامەکانمان بە شێوەیەکی مسۆگەر لەسەر بنەمای پێشنیاری رادەستی هێزەکان کردوە. بەڵام بەردەوام رایاندەگەیاند کە چاوەروان بن، لە کاتی خۆیدا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەین. بەڵام ئۆپەراسیۆنی رزگاری شەنگال بەردەوام دوا خرا.

ڕۆژی خۆی هات و رایانگەیاند کە ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنمان کردوە، رایانگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە ئێمە ئەنجامی دەدین و لە دەرەوەی هێزی ئێمە هیچ هێزێکی تر بەشدار نابێت. پەدەکە بەو هەڵوێستەی دەیەوێت ئۆپەراسیۆنەکە تەنیا بکاتە ماڵی خۆی.

ئۆپەراسیۆنی ئازادی شەنگال ڕۆژی ٨ ی تشرینی یەکەم لەلایەن هێزەکانی هەپەگە و یەبەشەوە لە گەلی شیلۆ دەستیپیکردوە. سەرەرای ئەوەی داوای بەشداریمان لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد، بەشدار نەبوون. ئەو هەڵمەتە بە سایەی هێزەکانی هەپەگە لە شەنگال، هێزەکانی یەبەشە و هەموو ئەو مرۆڤانەی لە بەرخۆدانیدان، دڕوست بووە، هەر چەندە رەنج و فیداکاری و هەبوونی گەریلا بە کەم دەبینرێت و نکۆڵی لێدەکرێت.

ژمارەی ئێستای هێزەکانمان لە شەنگال بە گوێرەی ئەوەی باسی لێدەکرێت و ژمارەی واقعی هێزەکانمان یەکتر ناگرێت. باس لە ١٥٠ گەریلا دەکرێت، بەڵام ئەوە شتێکی زۆر بێ بنەما و بێ واتایە و هەڵوێستێکی نکۆڵیانەیە. ئێستاکە تەنیا لە ناوەندی شەنگالدا ژمارەی هێزەکانی یەبەشە و هەپەگە هەزار و ٥٠٠ کەسە. لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کە هێندە هێزی پێشمەرگە نیشان دەدات، ئەگەر بەشەکانی راگەیاندن کامێراکانیان وەرچەرخێنن، بە راحەتی هێزی چۆنێتی و چەندایەتی گەریلا دەبینن.

 

هەپەگە، یەژاستار، یەبەشە، پەدەکە، یەکێتی و هێزەکانی ئیزیدخان و گەلەکەمان هەر کەس بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردوە.

١٣ ی تشرینی دووەم ٢٠١٥

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved