ئای چەند سەختە ووڵامی کێ و کامەکان

 

چراکان ئەکوژێنەوە. شەوەزەنگ و تارمایی تا دێت ناو قەد ئەستور ئەبێت میلی کاتژمێری ئاسودەیی وەستاوە بێ... ڕۆح.

 پێش کۆچی شەم چەند پەپولەێک هەڵپڕوزان، دیندارێکی موسڵمان بۆ گەیشتن بە ماڵی بەهشت وحۆری و پێکی شەرابی ناب بیر لەچوار رەکعت نوێژ ئەکاتەوە، کچۆڵێکی شەرمن بە کیمیا سوتاو بە سوتاوی بوکە شوشەکەی لە ئامێزی،مناڵێکی باوک ئەنفال کراو لە سەر سەکۆی ماڵیان وەک مەلی باڵشکاو دادەنئشێت و هەناسەی چاوەڕێ هەڵئەکێشێ .

زەنگی تەلیفون بانگمان ئەکە بۆ ژوانێک لە داوێنی گوناه، ژن و پیاوێک هەڵمی هەناسەی زەوقیان دەچێتە نێو ئاوێنەی ڕووت بونەوە و ئاوێنە پێدەکەنێ و دەستی ئاگر ناسنامە و مێژوی دۆزخیان بۆ تۆمار ئەکا. پیاوەکی بێ هیوا هەمو پێکەکانی مێ ئەنوشە وبە کەساسی بە لای پێک و شوشەی بەتاڵەوە دۆشداماوە. ڕێبوارێک ڕێگەی ون کردوە و لە ژێر کڵێلە بەفر شەهادەت دەهێنێت و مەرگی نزیکە بیر لە گورگە برسیەکان دەکاتەوە کە لاشەکەی دەخۆن. لە دیوەخان سەدان گڵۆپ داگیرساوە ئاغا وبگەکان دەم بە پێکەنین و سەپانی پێش درگا سوپاسنامەی شەڕیان بۆئەبات ، بیر لە خوا ئەکەمەوە تۆبەڵێ خوا عاشق بوبێت و تاوانبار و لە مەرگی ئازیزێکی گریا بێت یان لە قوماری ژیانا دۆڕابێت. من لە بازنە تاریکەکانی ڕۆحەوە لە دارستانی جیهاناوە لە نێو شین و ڕۆ ڕۆی تەمەنی با بردەوە.

 ئاشنام بە گوناە، زەنگی ترۆپی گوناه ژانی پێگرتوم هەمو درگاکانی فیردەوسم لێ داخراوە، کڵپە و نێڵەی گڕی دۆزخ بانگم ئەکا  ئەو ئاگرە لام پیرۆزە. لە کاتێکدا ژیان لەش فرۆشەکی گەورەیە منیش بە گوناهەوە جوانتر و نازدارترم،

هاوڕیانی ئازێزم ئەم کاتەتان باش . خۆشەویستان من ئیتر زۆر بە کەمی دێمە ئەم لاپڕە. چون ناتوانم کەس ئیدت بکەم تکایە وەرن بۆ فیس بوک تازەم. کلیک سەر ئەو وینەم بکەن لای خۆتان ئیدتم بکەن . یان ئیوە نامە بنێرن من ئێوە ئیدت ئەکەم لە گەڵ ڕێز و خۆشەویستی. هەر بژین

 

 

 

ئای چەند سەختە ووڵامی کێ و کامەکان،

 

ئای چەند سەختە ووڵامی کێ و کامەکان،

کێ گردکەی زام لە جەستەمدا ئەبینێ؟

کێ پیاسەی ڕەشەبای ئازار لە ناخمدا هەست پێ ئەکا؟

کێ وەک من گریانی کپ و خنکاوە؟

کێ وەک من ڕۆحی دابێژ دابێژە؟

کێ وەک من ڕۆژی وەک شەو تاریکە؟

کێ وەک من پڕە لە هەنسک و ئاە و نزولە؟

کێ گوی لە هاژەی شەپۆلی ژانی پیرە دەریای ژینە؟

کێ وەک من ماندوو و ڕەنج بە خەسارە؟

کێ ئاشنای بۆکڕوزی سوتانی پەپولەیە؟

کێ گوی لە دواین هەناسەی هەتاوە کاتی کۆچکردن؟

کێ رەنگ زەردە وینەی هەتاو وینەی خەزان وینەی مناڵی بێ دەرەتان؟

کێ ئاشنای دڵە خورپەی عاشقێکە لە جێژوان؟

کێ هەست بە غمی هەژاران دەکا؟

کێ وەک مەڕ چەقۆ دەناسێ؟ کێ وەک ئاسک گوللە ئێپێکێ؟

کێ وەک مەل هەست بە ژانی باڵی شکاو و نێو قەفەس دەکا؟

کێ ‌وەک دایک دەرون سوتاو و دەرون قرچاوە؟

کێ وەک خەفەتبار حەزی لە پێک و حەزی لە مێە؟

کام گۆڵ حەزی لە ژاکینە؟

کام دڵ حەزی لە تەنیاییە؟

کام لێو و کام سارا حەزیان لە وشک بونە؟

کام دار حەزی لە سوتانە؟

کام چاو چەشنی هەور حەزی لە بارانە؟

کام گەڵا حەزی لە زەرد بونە. حەزی لە هەڵوەرینە؟

کام جستە حەزی لە چاڵی گۆڕە؟

کام قەرەج حەزی لە‌ بێ ماڵییە؟

کام مناڵ حەزی لە هەتیویییە؟

کام ڕێبوار وەک من ماندوو و شەکەتە؟

کام ساز حەز ئەکا ژێ پساو بێت؟

کام سەر و گەردەن حەزی لە سێدارەیە؟

کێ و کێ و کێ ؟ کام و کام و کام؟

ئای چەند سەختە کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانی دڵ.

چەند زامدارە جەنگ لە گەڵ بیرەوەریاکان ،

چە کارە ساتە تێپەڕینی ڕۆژە جوانەکان،

ئای چەند مەرگەساتە کە بێ وەرز بژی،

ئای لە ژانی ڕۆحی سەر گردان و سەودا سەرەم کە وەک قەرەجی بێ ماڵ

و مەلی بێ هێلانە لە سەر لقی داری ژیان هەڵکوڕ ماوە؟

ئای چەند سەختە ووڵامی کێەکان و کامەکان.

 

ژوان فاروق که‌ریم

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved