هەموو شەوێک

 

‌هەمو شەوێک خەیاڵم هێدی هێدی و بە بێدەنگی بیرەوەریەکانت لە سەر تاڵ تاڵ پرچ و کز...ی دەنوسێتەوە و

ئەنێشەکانیش خۆیان بە کێڵۆنی یادی ڕۆژانی ڕابردوو هەڵئەواسن و

کێڵگە و پێدەشتی یادەوری ئەکێڵن،

ئەی سەندەبادی گەڕۆک و وێل

تا پێش ئەوە خۆم بەخەمە ئامێزی ئەوینتەوە نەمدەزانی عەشق ئاوێکی خوێناویە،

تا پێش ئەوە تۆ بناسم و ئاشنا بە نیگا و ئاوازی و ماچت بم،

بێگانە بوم لە گەڵ غما بەڵام ئەی هەناسەی هەناسەکانم

غمەت کردە کەشتیوان لەبەندەری دڵم لەنگەری خست.

وەک ڕەشەبا و گەردەلول هەڵتکرد دەریای ئارامیمت هاژاند

ئەی ڕێبواری دووڕگەی دوور

من کچە قرەجێکم ،کەوێڵێکی ئامێزی چیاکانم

خۆشەویستیم وەک ووڵتم بێ سنورە

لە نێو ‌بێ سنوریەکانا بگەڕیوە،

لێوەکانم تینوی مژینی لێوەکانتە و ئامێزم تاسەباری ئامێزتە و چاوەکانم تامەزرۆی دیدنتە

 

ژووان فاروق کەریم

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved