|
خه‌ڵاتی زێرین و ڕێزلێنان به‌خشرایه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم
ئێواره‌ی دووشه‌ممه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و گوێ‌گران و خۆشه‌ویستانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ی مه زنی کورد عه‌دنان كه‌ریم له‌هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی خه‌ڵاتی زێڕین و ڕێزلێنان به‌خشرایه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم.
له‌و مه‌راسیمه‌دا پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك و پێشكه‌شكردنی پارچه موزیك و چه‌ند گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خه‌ڵاتی زێرین و ڕێزلێنان به‌خشرایه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم.
له‌وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوان هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم وتی"من ئه‌مڕۆ دڵخۆشم كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم كه‌له‌خه‌باتی هونه‌ریدا ڕه نجیانداوه هه‌مویان ئامادان".
وتی"خۆم به‌كوڕی ئه میله‌ته ئه‌زانم به‌رله‌وه‌ی كه هه‌ركارێكی هونه‌ریم كردبێت بیرم له ڕوحی میله‌ته‌كه‌م كردۆته‌وه".
له‌وته‌كه‌یدا وتیشی"ڕیزم بۆ هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان هه‌یه له‌كوردستان و هه‌موو ئه‌و بیرانه‌ی كه ڕخنه له ووڵات ده‌گرن هیوادارم له داهاتوودا ووڵاته‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوبێت".
وتیشی"هیوادارم كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی من به‌موڵكی خۆی نه‌زانێت به‌ڵكو به موڵكی كوردستان‌م بزانن وه سوپاسی هه‌مو حزبه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م كه‌ڕێز له‌من ده‌گرن و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان‌م خۆش ده‌وێت"
عه‌دنان كه‌ریم له‌ساڵی 1963 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه و له‌ساڵی 1992 وه له‌وڵاتی سوید نیشته جێ بووه و تا ئێستا 8 ئه‌لبومی تایبه‌ت بۆخۆی هه‌یه و چه‌ندین كۆنسێرت و گۆرانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی كوردستاندا هه‌یه.
جێگه‌ی باسه ئه‌م ڕێزلێنانه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ناسه وه ئه‌نجامدرا.
Awene |