|
ئاگربه‌سته‌كانی په‌كه‌كه به‌شه‌ڕ وه‌لاَمدرانه‌وه
دیاری محمد
دوای یه‌ك ساڵ له‌ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه و بۆ شه‌شه‌مین جار سه‌ره‌نجام له‌ڕۆژی (1)ی حوزه‌یران پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه و بڕیاریاندا ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌چالاكی سه‌ربازی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر زاری موراد قه‌ره‌یلان ڕاگه‌یاندراو هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ش بڕیاره‌كه‌ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌چالاكیه‌كی سه‌ربازیداكه‌دژ به‌سوپای توركیا له‌شه‌مزینان ئه‌نجام درا ناوه‌ندی سیاسی و سه‌ربازی توركیای هه‌ژاند و ڕۆژه‌ڤی ئه‌و ووڵاته‌ی به‌ئه‌نجام و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م چالاكیه‌وه سه‌رقاڵ كرد چالاكیه‌كه كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیه‌ی په‌كه‌كه‌دا داوا ده‌كات باری نائاسایی له وولاَتدا ڕابگه‌یه‌نرێت و به‌هێزێكی گه‌وره‌وه هێرش بكرێته سه‌ر قه‌ندیل و ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراویش دروست بكرێت هه‌ریه‌كه له‌باشبوخ و ئه‌ردۆگانیش به‌ڵێنی له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه و چه‌ند به‌رپرسێكی توركیاش شوێنی چالاكیه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه كه‌تیایدا به‌پێی دوا ئامار (37)سه‌ربازی تورك كوژراون (3)گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌لاَم ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ڕاڤه كه‌وتووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ناوی گه‌ریلایه‌كیان به‌هه‌ڵه بلاَوكردبۆوه بۆ ئه‌مه‌ش داوای لێبوردن له‌خانه‌واده‌ی گه‌ریلاكه و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتی شه‌ڕدا ئه‌م جۆره هه‌لاَنه ڕووده‌ده‌ن له‌مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی دوو گه‌ریلاشدا كه‌له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری ئه‌نجام درا بۆزان ته‌كین یه‌كێك له‌به‌رپرسانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند كه‌تا گه‌لی كورد و كوردستان و به‌ڕێز ئۆجه‌لان ئازاد نه‌كرێت ئه‌وان له‌خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بن كه‌سی یه‌كه‌می په‌كه‌كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی كورد له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان
بۆ جاری دووه‌م ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی درێژكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له‌توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ره‌وپێش بچن و له‌دیمانه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ حسن جمال ڕۆژنامه‌نوسی تورك قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت هیواخوازین چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن به‌ڵام له‌پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا توركیا به‌بڕی سه‌دان ملیۆن دۆلار چه‌ندین كه‌ره‌سه‌و تفاقی جه‌نگی له‌رووسیا كڕی له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی چه‌ك به‌ڕووسیا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌خنه له‌ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ده‌گرێت به‌وه‌ی چه‌ك به‌توركیا ده‌فرۆشێت له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كڕینی ئه‌م چه‌ك و كه‌ره‌سه سه‌ربازیانه هیچ پێویست ناكات له‌كاتێكدا كورد ئه‌وپه‌ڕی نیه‌ت پاكی خۆی نیشانداوه بۆ ئاشتی بۆیه ئێمه وه‌كو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌موو جۆره ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك و هاوكاریه‌ك به‌پێدانی چه‌ك به‌توركیا له‌لایه‌ن ڕووسیا یان هه‌ر ووڵاتێكی تر ئیدانه ده‌كه‌ین له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌توركیا به‌م چه‌شنه مامه‌ڵه‌كردنانه ده‌كه‌وێته نێوان دوو به‌رداش یان ئه‌وه‌تا شه‌ڕ یان ئاشتی هه‌ڵببژێرێت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌پرسێت له‌لایه‌ك باس له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌كرێت له‌لایه‌ك كرێنی ئه‌م چه‌كانه هیچ پێویست ناكات بۆ توركیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا هیچ خزمه‌تێك به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گه‌له‌كه‌ی ناكات و ڕێگه له‌به‌رده‌م نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی به‌رده‌وامی شه‌ڕ ده‌كاته‌وه له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ڕه‌خنه توند له‌ده‌زگاكانی ڕووس گیراوه به‌وه‌ی مژده‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌ره‌سه سه‌ربازیانه‌یان له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بڵاوكردۆته‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن ڕووسیا به‌توركیا به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی دژی كورد دۆستایه‌تی كورد و ڕووس ده‌خاته ژێر پرسیارێكی جدییه‌وه و گومانێكی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر دروست ده‌كات سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه كه‌له‌لایه‌ن (موراد قه‌ره‌یلان)ه‌وه ڕاگه‌یاندرا بۆ ڕاوه‌ستاندنی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به‌هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له‌توركیا سوپای توركیا به‌رده‌وامه له‌هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌منێوه‌ندا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌سوپای توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه سوپای تورك له‌شه‌رناخ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست پێكردووه هه‌روه‌ها له‌ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردووه هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان له‌به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا نوسیویه‌تی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له هیلی كۆپته‌ری جه‌نگی و تۆپبارانكردنی ناوچه‌كان به‌رده‌وامه له‌به‌شێكی تری ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هاتوچۆ له‌نێوان شاری جوله‌مێرگ و شاره‌كانی تر قه‌ده‌غه‌كراوه له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه ئه‌و كۆچه‌ریانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌یانه‌وێت بچنه چیای زۆزان گابار و جودی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه ڕه‌وكردنیان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخست كۆچه‌ریه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه به‌هۆی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌وه نزیكه‌ی(500)ئاژه‌ڵیان بریندار و له‌ناوچوونه
شایانی ووتنه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی سوپای توركیا له‌كاتێكدابوو كه‌ته‌نیا (72)كاتژمێر تێپه‌ڕی نه‌كردبوو به‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یلان بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕو بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان پێویسته بوترێ قه‌ره‌یلان له‌بانگه‌وازێكدا كه‌ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاویكردبۆوه تیایدا هاتووه قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتنی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ئاشتی قه‌ره‌یلان له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌سه‌ف ده‌رده‌بڕێت بۆ گیانله‌ده‌ستدانی 35گه‌ریلای پارته‌كه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیاوه له‌كاتی راگرتنی چالاكیه‌كانی تا یه‌كی حوزه‌یران قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌وه به‌بیر ئه‌ردۆگان و گوڵ ده‌هێنێته‌وه كه‌جگه له‌لێدوان له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد تائێستا هیچ جۆره هه‌نگاوێكیان نه‌هاویشتووه بۆ ئه‌مجاره داوایان لێده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كانی خۆیان به‌ڕوونی ئاشكرا بكه‌ن قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سۆزی ئه‌وه‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر تا 15ی مانگی داهاتوو هیچ جۆره هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بنرێن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وكات ده‌توانین تا (1)ی ئه‌یلول ئه‌م ئاگربه‌سته درێژبكه‌ینه‌وه قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به‌ته‌نها لایه‌نێك ناكرێت بۆیه ده‌كرێت توركیاش هه‌نگاوبنێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه كرداره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی زۆر گرینگه و قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ناوی ناوه قۆناغی بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان قه‌ره‌یلان بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای توركیا له‌م قۆناغه‌دا بۆ سه‌ر گه‌یلاكان ده‌نوسێت گه‌ریلاكان له‌كاتی هێرشی سوپادا به‌ناچاری وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا قه‌ره‌یلان ڕووده‌كاته ته‌واوی هێزه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ڵێت پێویسته ئه‌وانه‌ی داوای ئاشتی و ئازادی ده‌كه‌ن ئه‌ركی خۆیان ببینین له‌م قۆناغه مێژووییه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كردووه دواجار په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی شكاند و زۆر توند هێرشی كرد سه‌ر سوپای توركیا له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌هێرشێكی ئاسمانی‌دا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی توركی چه‌ندین ناوچه‌یان له‌سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌خه‌ستی بۆردومان كرد به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕاڤه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی ئه‌و (37)سه‌ربازه هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سوپای توركیاش دوابه‌دوای هێرشه‌كه ڕایگه‌یاند كه12 گه‌ریلای كوشتووه به‌لاَم سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سمی په‌كه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وان بۆردومانیان كردووه گه‌ریلای ئێمه‌ی تیانه‌بووه به‌لاَم كچێكی گه‌نج گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی تر له‌خانه‌واده‌كه‌ی برینداربوونه ئه‌م هێرشه‌ی په‌كه‌كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم دێت بۆ توركیا نوری یه‌مان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی كوردی به‌ڕاڤه‌ی ڕاگه‌یاند به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا بارزانی پشتگیری له‌كرانه‌وه‌ی ئاكه‌په كردووه به‌لاَم ئێمه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌ی كرانه‌وه نیه و به‌ڵكو پڕۆژه‌ی ته‌سفیه‌یه و باوه‌ڕی خۆشی نیشاندا كه‌بارزانی پشتگیری له‌ئاكه‌په ناكات ئاژانسی فورات نیوزیش سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و ده‌میرتاش و ئه‌حمد تورك نوسیویه‌تی كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كێشه‌كه به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌روه‌ها به‌رپرسانی به‌ده‌په‌ش خۆشحاڵی خۆیان نیشان داوه به‌دیداره‌كه‌ی بارزانی،
له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ش ڕۆژنامه‌ی(شرق الاوسگ)له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌تیایدا هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان و ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌ی دواندووه به‌مشێوه‌یه باسیان له‌بۆردومانه‌كه كردووه ئه‌حمه‌حمد قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوریان بۆردومان كردووه له‌ئه‌نجامی ئه‌م بۆردومانه كچێكی ته‌مه‌ن(14) به‌ناوی زاهیده محمد مجید گیانی له‌ده‌ستداوه دایكی و براكه‌شی برینداربوونه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه كه‌گوایه زیانه‌كان له‌وه زیاتر بن ڕوونیشیكرده‌وه كه‌زیانی ماددی به‌سروشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان جبار یاوه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت ڕۆژی ڕابردوو دوو جار فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه سنوریه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كانیان بۆردومان كردووه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه‌پێش ڕۆژێك له‌ئه‌نجامی شه‌ڕێك له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا زیان به‌سوپای توركیا گه‌یشتووه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌م ناوچه‌یه بۆردومان بكه‌ن یاوه‌ر ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئیمرۆش له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا ڕوویداوه زیان به‌هه‌ردوولا گه‌یشتووه یاوه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ش كه‌شه‌ڕی تیادا ڕوویداوه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی هه‌رێمی لێنیه و ئه‌م ناوچانه چۆڵ و دوره ده‌ستن و هیچ هێزێكی لێنیه بۆ زانینی هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه‌ش ڕۆژنامه‌كه یه‌كێك له‌به‌رپرسانی په‌كه‌كه ده‌دوێنێت و لێی ده‌پرسێت هۆكاری ئه‌م چالاكیه چی بوو كه‌ئه‌نجامتاندا ڕۆژ وولاَت به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌مشێوه‌یه وه‌لاَمی ڕۆژنامه‌كه ده‌داته‌وه ده‌ڵێت ئه‌م چالاكیانه درێژه‌یان ده‌بێت و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو توندتر ده‌بن ڕۆژ ده‌ڵێت له‌ساڵی 93 ه‌وه تائێستا ئێمه 6جار ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاندووه به‌لاَم دواتر پێیان ووتووین په‌كه‌كه زه‌عیفه و بێده‌سه‌لاَته به‌لاَم ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی كورد به‌ڕیگه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ر ببێت به‌لاَم له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستی ساڵی ڕابردوو تا یه‌كی حوزه‌یران ئاگربه‌ستی ئێمه به‌شه‌ڕ و هێرش و په‌لامار وه‌لاَم درایه‌وه دواتر گروپی ئاشتی و داخستنی ده‌ته‌په و هێرشی به‌ڕێز ئه‌حمد تورك و گرتنی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ریانخست كه‌ئاكه‌په درۆزنه له‌قسه‌كردنه‌دا ڕۆژ ده‌ڵێت تا توركیا هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌ل نه‌وه‌ستێنیت و ڕێگه‌ی ئاشتی نه‌گرێته به‌ر ئه‌م چالاكیانه درێژه‌یان ده‌بێت و توندتر ده‌بن له‌نوێترین ووتاریشدا كه‌ڕۆژنامه‌ی ئۆزگوڕ پۆله‌تیكای چاپی به‌لجیكا بلاَویكردۆته‌وه جه‌میل بایك جارێكی تر به‌توندی ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی ئاكه‌په ده‌گرێت و ده‌ڵێت هه‌ریه‌كه له‌ئه‌ردۆگان و گوڵ زۆرجاران قسه‌یان كرد به‌لاَم نه‌خرایه بواری كرداریه‌وه بایك زیاتر ده‌نوسێت و ده‌ڵێت ده‌ستگیركردنی گروپی ئاشتی له‌لایه‌ن توركیاوه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئاكه‌په‌ی ده‌رخست هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه مامه‌ند ڕۆژه شاره‌زایی دۆسیه‌ی توركیا سه‌رسوڕمانی خۆی نیشان ده‌دات له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپی ئاشتی له‌لایه‌ن توركیاوه ڕۆژه ده‌ڵێت سزادانی ئه‌و ئه‌ندامانه له‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌رانه‌وه بوو كه‌كاتێك گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر سنور لێكوَڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردن له‌به‌شێكی تری ووتاره‌كه‌یدا بایك ده‌نوسێت حكومه‌تی ئاكه‌په به‌گوتنه ساخته‌كاریه‌كانی هه‌وڵیدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بكات به‌لاَم ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپی ئاشتی درۆكانی ئاكه‌په ئاشكرابوون بایك ده‌ڵێت ئه‌ردۆگان و باشبوخ به‌م جۆره لێدوانانه ته‌واوی ڕێگاكان داده‌خه‌ن بایك پێشبینی ده‌كات به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه دواڕۆژی ئاكه‌په نزیكتر ده‌كه‌نه‌وه بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره له‌كاتێكدایه كه‌شه‌ڕوپێكدادانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌سه‌ره‌تایی قۆناغێكی نوێدایه دوابه‌دوای بلاَوبونه‌وه‌ی ووتاره‌كه‌ی بایك ئاژانسی فورات دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌میل بایك به‌رپرسی دێرین و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌دا كردووه و ناوبراویش به‌مشێوه‌یه وه‌لاَمی ئاژانسه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه
بایک به‌بیری هێنایه‌وه که دوای چالاکییه‌که‌ی شه‌مزینان پرسگری كورد گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆکردنه به زهنییه‌تی کۆن ئه‌نجام ده‌درێت.
بایک داوای کرد با هه‌موو که‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بخه‌ڵه‌تێنێت، وه‌ڵامێکی راستی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه بۆچی په‌که‌که کۆتایی پێنایه‌ت؟ بایک گووتی:" تا پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت،هه‌رگیز ناکرێ ئه‌م به‌رخۆدانه کۆتایی پێبێت. با هیچ که‌سێک به‌رخۆدانی په‌که‌که بچووک نه‌بینێت."
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که جه‌میل بایک بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فرات دواو پێشکه‌وتن و پێشهاته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
بایک سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر گفتوگۆکانی دوای چالاکییه‌که‌ی شه‌مزینان و ده‌ستنیشانی کرد که تا تورکیا پرسی کورد وه‌کو تیرۆریزم ببینێت، ئه‌وا ناتوانێت سیاسه‌تێکی راست پێشبخات.
بایک هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که بیرکردنه‌وه له کۆتاییهێنان به تێکۆشانێکی ره‌وا له‌میانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی پێچه‌وانه‌ی زانسته و گووتی:" به‌رله‌هه‌موو شتێک ئێمه ده‌ڵێین؛ هه‌رگیز ناتوانن ئه‌وان رێ له‌به‌رده‌م قه‌باره‌ی چالاکییه‌کانی گه‌ریلا بگرن. تا داخوازییه ئازادیخوازییه‌کانی گه‌لی کورد هه‌بێت، ئه‌وا هه‌بوونی هێزی سیاسی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان و هێزی گه‌ریلاش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌وڵدانه‌کان بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌کانی گه‌ریلا که نه‌توانێت چالاکیی ئه‌نجام بدات، هه‌وڵدانی پووچه‌ڵن. وادیاره ته‌کنیک و ئیستخباراتی تورکیا له‌وه‌ی ئه‌مریکا زیاتر نییه. ئه‌مریکا له زۆر ده‌ڤه‌ردا بێچاره ماوه‌ته‌وه. وه‌ک ده‌زانرێت ئه‌مریکا له‌به‌رئه‌وه، له‌جیاتی شێوازی سه‌ربازی، هه‌وڵده‌دات به رێگاکانی سیاسی و رێبازی تر پرسه‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکات. وه‌ک چۆن مرۆڤ ناتوانێت به‌ری خۆر به بێژنگ بگرێت، به شه‌ڕی ده‌روونیش ناتوانێت رێ له‌به‌رده‌م تێکۆشانی ره‌وای ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد بگرن."
بایک روونیکرده‌وه که گفتوگۆکانی ئه‌مدواییه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که تورکیا له‌مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ په‌ندی وه‌رنه‌گرتووه و گووتی:" با هه‌موو که‌سێک ئه‌وه بزانێت که تا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا به‌رخۆدانی گه‌لی کوردیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. با هیچ که‌س و لایه‌نێک ئه‌زموونی سیاسی و به‌رخۆدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌که‌که بچووک نه‌بینێت. په‌که‌که ته‌ڤگه‌رێکه له‌ژێر هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا ده‌توانێت به‌رخۆدان بکات. پێویسته هه‌موو که‌سێک بێ ئه‌وه‌ی خۆی بخه‌ڵه‌تێنێت، وه‌ڵامی راست بداته پرسیاره‌کانی بۆچی په‌که‌که کۆتایی پێنایه‌ت؟ ئه‌م به‌رخۆدانه بۆچی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ تا پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت هه‌رگیز ناکرێ ئه‌م به‌رخۆدانه کۆتایی پێبێت.
بایک وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵدانانه‌شی دایه‌وه که ده‌خوازن
په‌که‌که و رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ناشرین بکه‌ن و گووتی
هۆکاری هێرشکردنی ئاکه‌په بۆ سه‌ر په‌که‌که و رێبه‌ر ئاپۆ به ئامانجی له‌ناوبردنی ئه‌و ئیراده‌یه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن؛ به دانی هه‌ندێک مافی شه‌خسی بچووک ده‌توانین خۆمان له‌و کێشه‌یه رزگار بکه‌ین".
بایک روونیکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی کلاسیک بکات، ئه‌وا به به‌رخۆدان وه‌ڵام وه‌رده‌گرنه‌وه.
بایک وه‌ها به‌رده‌وام بوو:" ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی دوای چالاکییه‌که‌ی شه‌مزینان نه‌بن، ئه‌وا گه‌لی کورد له‌سه‌ر به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وا به‌مڕه‌نگه‌ش تورکیا مه‌حکومی ژیانێکی قه‌یراناوی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری ده‌بێت. به‌ڵام به‌رخۆدانه‌کانی ئێمه رێ به‌وه ناده‌ن که تورکیا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وام ببێت. هه‌وڵدانه‌کانی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی گه‌لانی تورکیا له‌دوا ئاکامدا دێنه سه‌ر خاڵی چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه."
جه‌میل بایک وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌شی دایه‌وه که په‌که‌که وه‌ک ڕێکخراوێکی به‌کرێگیراو به‌ناو ده‌که‌ن. بایک، ئه‌و تاوانبارکردنه‌ی په‌که‌که‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌ردوغانه‌وه، وه‌ک بێ ئه‌خلاقی ناودێر کرد‌و ووتی:
له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ، من سیاسه‌تی له‌ناوبردنم گرته به‌ر و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم، ڕاستده‌بێته‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. به‌کرێگراوی ڕاسه‌قینه خودی ئه‌وانه‌ن که له دژی په‌که‌که، خۆیان له باوه‌شی ئه‌مریکا و ئیسرائیل هاویشتووه.
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کورد‌ستان که‌جه‌که جه‌میل بایک، وه‌ڵامێکی توندی دایه‌وه به گوته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که په‌که‌که‌ی به به‌کریگیراوێتی وڵاتان تاوانبار کردبوو. بایک گووتی:
ئه‌وه ده‌ربڕینی بێ چاره‌سه‌ریه، ئه‌وانه‌ی ئاوها ده‌ڵێن، چاره‌سه‌ریش له ئۆپه‌راسسیۆنی سه‌ربازی و شه‌ڕی ده‌ر‌ونیدا ده‌بینه‌وه. ده‌ی با ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یلێت، ئێمه‌ش بیزانین که ئێمه به‌کرێگیراوی کێین؟ ئه‌ردۆغان له‌پێناو په‌رده‌پۆش کردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که تورکیایان گه‌یاندۆته باردۆخی ئه‌مرۆ، له‌سه‌ر پشتی کوردان سیاسه‌ت ده‌کات و هه‌موو رێبازه چه‌په‌ڵه‌کان به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه.
دان به‌وه‌دا نانێت که له‌ژێر گوته‌کانی "کرانه‌وه‌ی دیموکراسی" سیاسه‌تی له‌ناوبردنی په‌یڕه‌و کردووه، دان به‌وه‌دا نانێت که له‌و سیاسه‌ته‌دا سه‌رنه‌که‌وتووه، ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان تاونبار ده‌کات و ڕای گشتی تورکیا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
بایک له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گووتی ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوی ده‌کات ده‌وڵه‌تی تورک بۆخۆیه‌تی و چه‌ند نمونه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه هێنایه‌وه
-ئایا ئه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژێک ئاماژه به پێگه‌ی ستراتیژی خۆی ده‌کات و خۆی ده‌خاته بازاڕه‌کانه‌وه، ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌ته‌که‌ی نییه؟
-مه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان نین، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی کوردی وڵاته‌که‌یاندا دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن و پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ده‌چن به دووی لۆبی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل دا ده‌گه‌رێن؟
-ئه‌وانه‌ی که ته‌کنۆلۆژیا له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرن و له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا شه‌ڕی پێده‌که‌ن،مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر خۆیان نین؟
شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه و تاوانبارکردنی په‌که‌که به به‌کرێگیراوێتی، بێ‌ئه‌خلاقی هه‌ره گه‌وره‌یه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆمه‌ڵگه‌یه.
جه‌میل بایک ئاماژه‌ی به‌و سیاسه‌ته‌ش کرد که خۆی له‌پشت ئه‌و بانگه‌شانه شاردۆته‌وه و گوتی: ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌ک سیاسه‌تی ئه‌و قبوڵ بکه‌ن و پشتیوانیه‌کی ته‌واوی لێ بکه‌ن. ده‌یهه‌وێت هه‌موان بێنێته تورکیا و ڕووبه‌ڕووی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کوردیان بکاته‌وه. یان ئه‌و شتانه‌ی که بۆخۆی ناتونێت بیانکات، ئه‌وا به که‌سانی‌تر ئه‌نجامی بدات، ئه‌و شه‌ره‌ی که ده‌وڵه‌تی تورک له دژی کوردان به‌رێوه‌ی ده‌بات، هێنده چه‌په‌ڵ و ناهه‌قه، هێزه‌کانی ده‌روه‌ش نایانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا پشتیوانی له تورکیا بکه‌ن و ببنه به‌شێک له‌و شه‌ڕه.
بایک هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر کاره‌کته‌ری سه‌ربه‌خۆی ئیراده‌ی په‌که‌که و گوتی:
ئه‌و لایه‌نه‌ی که زۆر به ئاشکرا کاراکته‌ری سه‌ربه‌خۆی په‌که‌که ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تی تورکه.
بایک به‌بیری هێنایه‌وه که گه‌لی کوردیش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و کاره‌کته‌ره سه‌ربه‌خۆیه‌یه که په‌که‌که‌ی له‌ئامێز گرتووه و پشتیوانی لێ ده‌کات. سه‌باره‌ت به‌م مژاره گوتی:
چی ده‌که‌ن با بیکه‌ن، هێنده‌ی ده‌توانن با شه‌ڕی ده‌روونی به‌رێوه به‌رن، به‌ڵام دیسان ناتوانن په‌که‌که له مێشک و دڵی گه‌لی کورد، ده‌رخه‌ن. تووڕه بوونی ده‌وله‌تی تورکیش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه.
جه‌میل بایک گوتی: ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وله‌تی تورک‌دا، بێده‌نگ نابن و به به‌رخۆدانییان سیاسه‌تی پاکتاو کردن بێ‌واتا ده‌که‌ن.
جه‌میل بایک ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به ناوی که‌جه‌که و ده‌ستگیرکردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتیشی وه‌کو سه‌لماندنی له‌ناوبردنی هه‌ڵسه‌نگاند.
بایک گووتی: " ده‌خوازن ئیراده‌ی گه‌لی کورد دادگایی بکه‌ن و داوای له سیاسه‌ت مه‌دارانی کوردیش کرد که ئه‌و سیاسه‌ته په‌سند نه‌که‌ن.
بایک ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و دادگاییه، تێکۆشانی هه‌بوون و نه‌بوونی کوردان و داوای له گه‌لی کوردیش کرد که به به‌رپاکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان په‌یامی ره‌تکردنه‌وه‌ی یاساکانی داگیرکاری بده‌نه‌وه. جه‌میل بایک ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به ناوی دژ به که‌جه‌که دژ به گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی دیموکراتیانه‌ی کوردانیش هه‌ڵسه‌نگاند.
بایک سه‌رنجی بۆ سه‌ر کاتی ئاشکرا کردنی بانگه‌شه‌نامه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش گووتی:" دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گووتمان ده‌ست به قۆناخی چواره‌می ستراتیژی تێکۆشان ده‌که‌ین، ئه‌وانیش باسی بانگه‌شه‌نامه و داگیرکارییان کرد.
بایک هۆکاری ئه‌مه‌شی وه‌ها باس کرد
ده‌وڵه‌ت له‌میانه‌ی سیاسه‌تی به‌ناوی کرانه‌وه‌ی نوێ، هه‌وڵده‌دات جڵه‌و به‌ده‌ست بخات و په‌که‌که له‌ناو ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئۆپه‌راسیۆنی که‌جه‌که به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌ریکی ئاماده کردنی ئه‌و بانگه‌شه‌نامه‌یه نه‌بوون، ده‌ستیان به دادگایی کردن نه‌کرد و سیاسه‌ت مه‌دارانیان وه‌ک بارمته گرت. تێکۆشان که‌وته قۆناخێکی نوێ. ده‌وڵه‌تیش و ئاکه‌په‌ش، به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌ناوی که‌جه‌که ده‌ستیان به قۆناخێکی نوێ کرد. ئه‌مه قۆناخی بانگه‌شه‌نامه و دادگایی کردنه. سزای مه‌زن ده‌خوازن. به‌م ڕه‌نگه ده‌خوازن سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له ژووری زیندانه‌کاندا بێ‌واتا بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌ته‌واوی بخه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه. به‌مڕه‌نگه، له‌ناوبردنه‌کان ئه‌نجام بده‌ن.
جه‌میل بایک به‌بیریهێنایه‌وه که هه‌لومه‌رجی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی وه‌کو ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان نه‌ماوه و گووتی
هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌یانه‌وێت له رووی سیاسیه‌وه ئه‌و له‌ناوبردنه ئه‌نجام بده‌ن.
بایک وه‌های گووت:"له‌ژێر ناوی حقوق و یاساوه حقوق و یاسای داگیرکاری پێکدێنن، بۆیه ده‌بێت که‌سانی زیندانیکراو دان به‌و حقوق و یاسای داگیرکارییه‌دا نه‌نێن. به‌ره‌نگاری یاسا و ره‌فتاره داگیرکارییه‌کان ببنه‌وه. له زیندانه‌کان و دانیشتنه‌کانی دادگادا هه‌ڵوێستی ئازادیخوازانه نیشان بده‌ن و ئه‌وان خۆیان داگیرکاری دادگایی بکه‌ن، ده‌بێت کورد به خۆی داگیرکاری دادگایی بکه‌ن. هه‌ڵوێستی هه‌ره راست وه‌هایه و ئه‌وه‌ی که‌وا پێویسته بیکه‌ن ئه‌مه‌یه. پێویسته تێکۆشانی له‌مه‌ودواش به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
بایک ده‌ستنیشانی کرد که سیناریۆی بانگه‌شه‌نامه‌ی که‌جه‌که و دادگاییکردنه‌که‌ی دوای ئه‌وه، سه‌رجه‌م کوردان به ئامانج گرتووه و به‌مشێوه‌یه وه‌ها بانگه‌وازی نیشاندانی ناڕازیبوونی له کوردان کرد:" پێویسته هه‌م ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن، له‌و دادگاییکردنانه‌دا به‌رخۆدانی مه‌زن نیشان بده‌ن، هه‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کاندا گه‌له‌که‌مان ئه‌و دادگاییکردنه په‌سند نه‌که‌ن. له‌دژی ئه‌و دادگاییکردنانه‌دا له‌هه‌موو شوێنێک بکه‌ونه ناو جموجۆڵه‌وه و چالاکی شه‌رمه‌زار کردن ئه‌نجام بده‌ن. ده‌بێت به سه‌رهه‌ڵدانه‌کان نیشان بده‌ن که یاساکانی داگیرکاری و دادگاییکردنه‌کان په‌سند ناکه‌ن. که‌سانی زیندانی کراو، پێشه‌نگ، سیاسه‌تمه‌دار و ئیراده‌ی گه‌لی کوردن. هه‌ر بۆیه دادگایی کردنی ئه‌وان په‌سند ناکرێت. په‌سند کردنی ئه‌مه به واتای په‌سند کردنی بێکه‌رامه‌تی و بێئیراده‌ییه. هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌ڵێێن؛ ئه‌م دادگاییه تێکۆشانی هه‌بوونی و نه‌بوونی گه‌لی کورده.
جه‌میل بایک ده‌ستگیرکردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتیشی وه‌کو ئه‌نجامی هه‌مان سیاسه‌ت هه‌ڵسه‌نگاند. بایک گووتی:" ده‌یانه‌وێت تۆڵه بکه‌نه‌وه و وه‌ها له‌سه‌ر شرۆڤه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:" ده‌وڵه‌تی تورک وه‌ها باوه‌ڕی کرد که ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بگرن، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌وان په‌لکێشی سه‌ر خه‌تی خۆیان بکه‌ن و له‌رێگه‌ی ئه‌مه‌وه قڕکردن ئه‌نجام بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه له‌دژی ئه‌وانه‌ی به ئه‌ندامێتی که‌جه‌که تاوانبار ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده تووڕه بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران نه‌هاتنه نێو پیلانه‌کانی ئه‌وانه‌وه، ئه‌وانیان خسته زیندانه‌کانه‌وه و ده‌خوازن سزای مه‌زن له‌سه‌ر ئه‌وان بسه‌پێنن. ده‌یانوێت ژیانی ئه‌وان بکه‌نه دۆزه‌خ. له‌که‌سایه‌تی ئه‌واندا ده‌خوازن ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کورد ته‌مبێ بکه‌ن."
بایک به‌بیریهێنایه‌وه که په‌یامبه‌رانی ئاشتی له‌سه‌ر داواکاری ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گه‌ڕانه‌وه و ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌ڵێنی دابوو که ئه‌و که‌سانه نه‌گرێت.
بایک گوتی
پێشوازی کردنی شکۆدارانه‌ی په‌یامبه‌رانی ئاشتی ترسی خسته دڵی ده‌وڵه‌ته‌وه و گوتیگرتنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی، ڕیسواییه‌که. له که‌سایه‌تی ئه‌و گیراوانه‌دا، ده‌یانه‌وێ مۆراڵ و جۆشی گه‌لی کورد له‌بار به‌رن و ئیراده‌ی تێکبشکێنن. ئه‌و گرتنانه، ئه‌وه‌ش پشتڕاست ده‌کاته‌وه که قۆناخی سێهه‌مین کۆتایی پێهاتووه و قۆناخی چواره‌م ده‌ستی پێکردووه.
بایک داوای له گه‌لی کورد کرد که خاوه‌ندارییه‌تی له په‌یامبه‌رانی ئاشتی بکه‌ن و گوتی
ده‌بێ گه‌لی کورد ئه‌و گرتنانه به گوڕدان به تێکۆشان وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌و سیاسه‌ته به‌واتای شه‌ڕی ئیراده دێت. ده‌یانه‌وێ ئیراده‌ی کوردان تێک بشکێنن و ته‌سلیمیان وه‌ربگرن. پێویسته گه‌له‌که‌مان به پێشخستنی شه‌ڕی ئیراده، نیشانی بدات که ته‌نها ژیانێکی ئازاد په‌سه‌ند ده‌کات. ده‌بێ ئه‌وه‌ش به ده‌وڵه‌تی تورک بسه‌لمینێت.
گه‌رمبوونی شه‌ڕی گه‌ریلا و سوپا توركیای شله‌قاند و گه‌یاندیه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێگه‌یان نه‌دا پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بچنه دوورگه‌ی ئیمڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به‌موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت ئه‌وه‌ش وه‌كو پیشه‌یی هه‌میشه‌ی كه‌گوایه كه‌شتی خراپ بووه
له‌به‌رامبه‌ردا موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان و كه‌سی یه‌كه‌می په‌كه‌كه لێدوانی نوسراوی بلاَوكرده‌وه به‌مشێوه‌یه باسی له‌ئاسته‌نگكردنی دیداری ئۆجه‌لان كرد و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئاسته‌نگكردنی ئه‌م دیدارانه
وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ده‌ستپێ کردنی قۆناخێکی نوێی هێرشه‌کان هه‌ڵسه‌نگاند.
جارێکی دیکه دووپاتی کرده‌وه، له شه‌ڕ و مردنه‌کاندا، حکومه‌تی ئاکه‌په به‌رپرسیاره و بانگی له گه‌لی کوردیش کرد له دژی پیلان و شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورک گوڕ به تێکۆشانیان بده‌ن.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌دا هاتووه حکومه‌تی ئاکه‌په به سیاسه‌ته پاکتاوکارانه‌کانی شه‌ڕی له دژی کوردان ڕاگه‌یاندووه.
قه‌ره‌یلان به‌بیری دێنێته‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کوردیش له یه‌کی حوزه‌یراندا قۆناخێکی نوێی ده‌ست پێکرده‌وه.
قه‌ره‌یلان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌وان به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئاکه‌په‌وه بڕیاری ده‌ستپێ کردنی قۆناغه نوێکه‌یان داوه و له دژی ئه‌وانه‌شی که ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له قۆناخه نوێکه‌دا به‌رپرسیار ده‌گرن به‌تووندی ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا.
قه‌ره‌یلان ئه‌و لێدوانانه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ردبرن و به بیر دێنێته‌وه و ده‌ڵێت:
به‌م شێوه‌یه‌ش ئاماژه به هێرشی نوێ له دژی ئۆجه‌لان ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگ کردنی دیداره‌کان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا وه‌ک نمونه‌ی ئه‌و ئاماژه و هێرشه نوێیانه دێنێته‌وه.
قه‌ره‌یلان له دژی پروپاگه‌نده و شه‌ڕی ده‌روونی ڕای گشتی وشیار کرده‌وه و ڕایگه‌یاند
ئه‌وان وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد وێرای هه‌موو گوشار و هێرشه‌کان به بڕیارداریه‌وه تێکۆشان فراوانتر و مه‌زنتر ده‌که‌ن .
قه‌ره‌یلان جارێکی دیکه دووپاتی کرده‌وه له شه‌ڕ و مردنه‌کاندا حکومه‌تی ئاکه‌په به‌رپرسیاره و بانگی له گه‌لی کوردیش کرد له دژی پیلان و شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورک گوڕ به تێکۆشانیان بده‌ن و به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بن
تائاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته شه‌ڕوپێكدادان درێژه‌ی هه‌یه و چاودێرانی ئه‌م بارودۆخه‌ش بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه ئاینده ڕوون نیه چی ده‌بێت و دیارنیه كه‌ئاخۆ جارێكی تر توركیا هێرش ده‌كات یان ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌گرێته به‌ر
|