|
با 21/8 وه‌ك ڕۆژی دادپه‌روه‌ری له كوردستان ده‌بێت بناسرێت
چاودێری كوردۆساید داوا ده‌كات كه 21-8 وه‌ك ڕۆژی دادپه‌روه‌ری له كوردستان ده‌بێت بناسرێت
كه‌س و كاری قوربانیان
ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به پرسی جینۆساید
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
پارت و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان
له به‌رواری 21-8-2006 دا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی گه‌لی كورددا دادگایه‌ك بۆ دادگایی تاوانباران هاته بواری پراتیكه‌وه (( جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له ناوخۆی كوردستان و هانده‌ران به ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیاری ئێمه پێشوازی گه‌رمیان لێی كرد )) پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌ڵه‌كه‌مان له مێژووی نوێ‌دا , هه‌ر له كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان و دۆڵی زیلانه‌وه بگره بۆ ده‌رسیم و عامودا ,له قاڕنێ و قه‌ڵاتان و سنه‌و مهاباده‌وه بگره تا كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلی و بارزانی تاوانی قه‌ڵادزێ و جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه , تا تاوانی ڕاگواستن و سه‌ركووتی ڕاپه‌ڕین , ئه‌وه یه‌كه‌مین دادگا بوو .
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وابوو دادگایه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی یان تێكه‌ڵ ده‌یتوانی باشتر خزمه‌ت به دۆزی كوردی بكات , به‌ڵام ئه‌و دادگایه‌ش له مێژووی كورددا بێوێنه بوو ,یه‌كه‌مجار بوو تاوانكارانێك بێنه به‌رده‌م دادگا و تاوانیان به‌رامبه‌ر به كورد كردبێت دادگایی بكرێن .
به‌ڵام مخابن بڕیاره‌كانی دادگا ((دوای 60 دانیشتن له 24/6/2007 بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراو و له 5/9/2007 بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزی په‌سندكرا )) جێبه‌جێنه‌كران ,نه له جێبه‌جێكردنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانكاری حوكم دراو , نه تۆمه‌تبارانی دیكه‌ش (( 423)) ڕاكێشرانه به‌رده‌م دادگا ,كه تا هه‌نووكه زۆریان له كوردستان به ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه , به‌شێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن , دادگاش نه ناوی تۆمه‌تباران ده‌داته پۆلیسی ئینته‌رپول , نه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیشه‌وه بڕیاری گرتنیان ده‌رده‌كات .
ئێمه له كاتێكدا پێمان وایه به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستدان له وته‌ی سكاڵاكه‌ران , ده‌بوایه ژماره‌ی تاوانباران له‌و 423 كه‌سه زیاتر بوایه , سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه له تاوانباران به هۆی نه‌مانی وارسی قوربانیان,یاخود ئاگادار نه‌بوون و نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر مافه‌كانیان , یان ترسیان له تاوانباران سكاڵایان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ر تۆمار نه‌كردووه ,له‌و بواره نموونه زۆره لامان.
لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین , با پێكه‌وه ڕێز له ڕۆژی 21-8 بگرین وه‌ك ڕۆژی دادپه‌روه‌ری له كوردستان بیناسین , هاوكات فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دادگای باڵای تاوانه‌كان توند بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی :
-سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانكارانی جینۆسایدی كورد (( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال)) جێبه‌جێبكرێت
-.
-دادگای دووی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه -.
-ناوی ته‌واوی تاوانبارانی جینۆسایدی كورد بدرێته پۆلیسی ئینته‌رپول -.
بوار بدرێت به‌و قوربانیانه‌ی داوایان تۆمار نه‌كردووه ,داوای یاسایی خۆیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباران تۆمار بكه‌ن
-.
-كه‌یسه‌كانی بارزانی و فه‌یلی و ڕاگواستن و سه‌ركووتی ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵادزێ و .... په‌له‌یان لێبكرێت
-.
-هاوكاری چاودێری كوردۆساید بكرێت له به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانكارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن
-.
- قه‌ره‌بووی قوربانیانی تاوانه‌كانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت
-.
-حكوومه‌تی ئێراقی به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات
-.
-یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ سزا دانی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هاشا له تاوانی جینۆسایدی گه‌لی كورد بكات
-.
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
|