|
| ||
|
|
||
|
هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەك ئاشکرادەکات
بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لە لێدوانێکی نوسراو دا، ناسنامەی گەریلایەکی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی ئەرتەشی تورک لە چیای جودی گیانی بەخت کردووە. بە گوێرەی لێدوانەکەی هەپەگە، لە مانگی ڕابردوو دا لە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠١١، لە چیای جودی شەڕێکی زۆر دژوار ڕوویدابوو. لەو شەڕەدا ئەندامی کۆنسەی سەربازی هەپەگە سەیفەدین ئشق ناسراو بە ڕوبار مێردین، گیانی بەخت کردووە. هەپەگە سەبارەت بەو شەڕە ئەو زانیاریانە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاندووە: - ئەو کات لە دەزگاکانی چاپەمەنیش دا ڕاگەینەدرابوو کە لە چیای جودی شەڕێک دژوار لەنێوان گەریلاکانی ئێمە و سەربازانی تورکدا ڕوویدا بوو. بەڵام بەهۆی دژواری وەرزی زستان و پاراستنی گیانی گەریلاکانی ترمان، درەنگ وردەکاری ئەو شەڕە گەیشتە دەستمان. هەر بۆیە ئەگەر درەنگیش بوو بێت، ئەو زانیاریانە بۆ ڕای گشتی گەلەکەمان ڕادەگەیەنین. سەبارەت بە ناسنامە و تێکۆشانی فەرماندار ڕوبار مێردین، هەپەگە ئەو زانیاریانەی راگەیاند: - لە ١٦/١/٢٠١٢، هەواڵی ئەوەمان بەدەست گەیشت کە لە نێو ئەو هاڤاڵانەی کە لە چیای جودی لە شەڕێک دا گیانیان بەخت کرد، هەڤاڵ ڕوبار فراتە. هەڤەڵ ڕوبار فرات کە لەناو هەڤاڵانی دا وەک ڕوبار مێردینیش دەناسرا، لەساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی مدیادی مێردین لە دایک بووە. لەساڵی ١٩٩٢ دا لەکاتیک دا سەرقاڵی خوێندنی زانکۆ بوو، بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی دەبێت. چەندین ساڵ لە زنجیرە چیای زاگرۆس تێکۆشا. پاشان لە خاکورک و بادینان، دریژەی بە تێکۆشان دا. ساڵی ٢٠٠٤ دەچێتە هەرێمی ئامەد و دەبێتە فەرمانداری ئەو هەرێمە. لە ساڵی ٢٠١٠ شدا دەبێتە فەرماندەی ئەیالەتی بۆتان. لە دواین کۆنفرانسی هەپەگەش دا، وەک ئەندامی کۆنسەی سەربازی هەڵبژێردرابوو. هەپەگە لە کۆتایی دا داوای لێبورین لەگەلی کورد دەکات بەهۆی درەنگ ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو فەرماندەیە و بانگەوزایش لەگەل دەکات بە شێوەیەکی جەماوەری خاوەندارییەتی لە فەرماندەکەیان بکەن. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||