| ||
|
||
ڕاگەیەندراویك لە بەڕێوەبەریی خۆسەری کانتۆنی عەفرین
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ١ی ٢٠١٨ بەڕێوەبەریی خۆسەری کانتۆنی عەفرین ڕاگەیاندراویکی بڵاو کردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
عەفرین بەشێکی جیانەکراوەیە لە سووریا و هێزەکانمان، یەکینەکانی پاراستنی گەل ماوەی شەش ساڵە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بەجێدەهێنن و ناوچەکە لە هێرشەکانی داعشی تیرۆرست و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەی وەکو قاعیدە دەپارێزن، کە لەسەر خاکی سووریان، هەروەها یارمەتیدەرن لە پاراستنی یەکێتیی خاکی سووریا و دامەزراوە نیشتمانییەکانی. ئێستا ئەو بەشەی سووریا رووبەڕووی هێرشی ستەمکارانەی وڵاتی تورکیا دەبێتەوە، ئەمەش هەڕەشە لە یەکێتیی خاکی سووریا و ئارامی و ژیانی هاونیشتمانیانی مەدەنی دەکات، کە لە ناوچەی عەفرین نیشتەجێن. ئامانجی ئەو هێرشەش دابڕاندنی زیاتری خاکی سووریایە لەڕێگەی داگیرکردنی ناوچەی عەفرین هێرشە دەرەکییە شێتانەکان و بەرپەرچی داگیرکاریی عەفرین دەدەینەوە و داوا لە وڵاتی سووریا دەکەین ئەرکە سیادییەکانی بەرامبەر عەفرین بەجێبهێنێت و سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا لە هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بپارێزێت، چونکە هەرچەندە بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەرکەکانی خۆی بەجێنەهێناوە و هێزە چەکدارەکانی خۆی بڵاوەپێنەکردووە بۆ پاراستنی سنووری ناوچەی عەفرین.
پێنج شەممە ٢٥ی کانونی دوەمی ٢٠١٨ بەڕێوەبەریی خۆسەری کانتۆنی عەفرین
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||