| ||
|
||
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی: دانوستانه‌كانی توركیا‌و ئۆجه‌لان ره‌سمی نیه
به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات كه هیچ رێككه‌وتن‌و دانوستانێكی فه‌رمی له‌نێوان توركیا‌و ئۆجه‌لان نیه، له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له‌باكوور به‌چڕی ده‌سیپێكردووه. هاووڵاتی/ئه‌و وته‌یه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی دوای په‌یامه‌كه‌ی نه‌ورۆزی ئۆجه‌لان دێت كه تیایدا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی باسكردووه‌و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیش پێشوازی گه‌وره‌ی لێكراوه، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و دانوستانه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه، ده‌ڵێت رێككه‌وتن له‌نێوان توركیا‌و ئۆجه‌لان ئیمزا نه‌كراوه‌و پێشوازی توركیاش له‌په‌یامه‌كه وه‌كو ئه‌وه وابووه ئاگای لێ نه‌بووبێت. ناوبراو به‌هاوڵاتی وت «تائێستا سیفه‌ته ره‌سمی‌و یاساییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان لای توركیا ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌ی گروپێكی تیرۆریستیه، بۆیه توركیا ناتوانێت به‌ڕه‌سمی دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكات‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مووی ناڕه‌سمیه«. به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌زگای موخابه‌راتی توركیا به‌به‌رده‌وامی له‌دانوساندان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان‌و په‌كه‌كه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌په‌كه‌كه، جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ئیمراڵی‌و توركیا سه‌ربگرێت پرسه‌كه به‌چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌و راگه‌یاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له‌توركیا كۆتایی دێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌هاوڵاتی وت «به‌ڵێن به‌كورد نه‌دراوه ناوی له‌ده‌ستوری داهاتوودا دابنرێت، به‌ڵكو به‌ڵێنی گۆڕینی ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا دراوه به‌وه‌ی هاوڵاتیبوون جێگه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بگرێته‌وه«. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دواتر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان زیادده‌كرێت به‌یاسا به‌ڵام «له‌رێككه‌وتنه‌كاندا باسی چاره‌نووسی ئۆجه‌لان‌و ئازادكردنی نه‌كراوه«. هاوكات، فایه‌ق گوڵپی، سكرتێری پێشووی پارتی چاره‌سه‌ری –نزیك له‌په‌كه‌كه- پێیوایه توركیا‌و ئیمراڵی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن چه‌ند هه‌نگاوێكیان پێویسته‌و ئێستا له‌قۆناغی راگرتنی شه‌ڕدان، دواتر بۆ گفتوگۆ‌و دانوستان ده‌ڕۆن.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||