|
| ||
|
|
||
|
قاچاخچیه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی تریاك له باز كه‌ڵك وه‌رده‌گرن
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه هیچ هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها ژینگه‌پارێزیان تێدا به‌دی ناكرێت، گوند به گوندی ناوچه‌ی سه‌قز ئه‌گه‌ڕێن و داوا له راوچیه‌كان ئه‌كه‌ن كه بازیان بۆ بگرن و له به‌رانبه‌ری هه‌ر بازێكدا بڕێكی به‌رچاو پاره به راوچیه‌كان ئه‌ده‌ن و دواتر خۆیان به چه‌ندین به‌رانبه‌ری ئه‌م پاره ئه‌یانفرۆشنه‌وه. بۆ به‌دواداچوونی زیاتری ئه‌م دیارده، ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له راوچیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز به ناوی "وه‌ستا بایه‌زید"ه‌وه گرت و ناوبراو له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا گوتی: ئێمه بۆ هه‌ر بازێك بڕی یه‌ك ملوێن تمه‌ن به‌و راوچیه ئه‌ده‌ین كه بازه‌كه راو ئه‌كات و خۆشمان به ٥ تا ٧ ملوێن ئه‌یفرۆشینه‌وه به راوچیه‌كانی شاری تاران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت نرخی راسته‌قینه‌ی بازه‌كان زۆر له‌مه زیاتره و ئێمه ته‌نها رۆڵی د‌ه‌ڵڵاڵ ئه‌گێڕین و قاچاخچیه‌كانی ئاژه‌ڵ و باڵه‌نده‌كان له شاری تاران زۆرترین قازانج ئه‌كه‌ن. له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه هۆكاری گران بوونی نرخی "باز" بۆ چی ئه‌گه‌ڕێته‌وه و له كۆتاییدا چاره‌نووسی ئه‌م باڵه‌نده به كوێ ئه‌گات، وه‌ستا بایه‌زید له وڵامدا گوتی: بڕێك له بازه‌كان بۆ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی وه‌ك ئیمارات و كوه‌یت هه‌نارده ئه‌كرێن و له‌وێ ده‌وڵه‌مه‌نده عه‌ره‌به‌كان به پاره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر ده‌یانكڕن و راهێنانیان پێ ئه‌بینن و دواتر بۆ راوكردن كه‌ڵکیان لێ وه‌رئه‌گرن، چونكه باز باڵه‌ندیه‌كی زیره‌ك و به‌هێزه و توانایه‌كی باشی له فێربوون و راهێناندا هه‌یه و عه‌ره‌به‌كان وه‌ك نه‌ریتێكی كۆن له‌م باڵه‌نده بۆ راوكردنی كه‌روێشك و ئاسكی كێوی كه‌ڵك وه‌رئه‌گرن، به‌و شێوه كه بازه‌كه هه‌ڵئه‌فڕێ و به سه‌ر كه‌روێشك یان ئاسكێكدا ئه‌نیشێته‌وه و راوچیه‌كانیش له‌و كاته‌دا تانجی و سه‌گه‌كانیان له ئاژه‌ڵه‌كه به‌رئه‌ده‌ن و ئه‌توانن به‌م شێوازه راوی بكه‌ن. وه‌ستا بایه‌زید له درێژه‌دا رایگه‌یاند: هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا باسم كرد "باز" په‌له‌وه‌رێكی زۆر زیره‌ك و زانایه و به هه‌موو شێوازێك ئه‌كرێ راهێنانی پێ بكرێت و هه‌ر به‌م پێیه هه‌ندێكی دیكه له بازه‌كانیش ده‌فرۆشرێت به قاچاخچی و بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌وان پاش راهێنانی بازه‌كان بۆ راگواستن و جێگۆڕكێ كردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌رئه‌گرن، بۆ وێنه كیلۆیه‌ك تریاك ده‌به‌ستن به لاقی بازێكه‌وه و ئه‌و بازه تریاكه‌كه له شاری زاهێدانه‌وه تا شاری كرمان یان شارێكی دیكه ئه‌گوازێته‌وه و له‌و ماڵه كه پێشتر راهێنانی بینیوه ئه‌نیشێته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌ربازكردنی كیلۆیه‌ك تریاك له رێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه له بازگه‌كانی پشكنینی نێوان شاره‌كاندا كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت و دژواره. ناوبراو له كۆتاییدا گوتی: هه‌نووكه به دڵنییاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه به هۆی راوكردنی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌م باڵنده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، تۆوی باز له ناوچه‌ی سه‌قز و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به ته‌واوی بڕاوه و زۆر به ده‌گمه‌ن باز له ناوچه‌ی سه‌قز به‌رچاو ئه‌كه‌وێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||