|
سینه‌ماكاری كورد بێهنام سه‌فه‌ری كۆچی دوایی كرد
مه‌نسوور جیهانی/ تاران
سینه‌ماكاری كورد بێهنام سه‌فه‌ری، سه‌ر له به‌یانی دوێنێ شه‌ممه‌به رواری 21.08.2010، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا، له شاری سنه كۆچی دوایی كرد.
سینه‌ماكاری كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و به‌رپرسی كۆمپانیای "ستاك فیلمی سنه" له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری رایگه‌یاند: "سینه‌ماكاری كورد "بێهنام سه‌فه‌ری" رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ئۆگۆستی 2010 به هۆی ناڕه‌حه‌تی دڵ گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌ی "بێعسه‌ت" له شاری سنه و به داخه‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان و دۆستان و هه‌ڤاڵانی كرد."
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی خۆالێخۆشبوو "بێهنام سه‌فه‌ری" و سینه‌ماكارانی شاری سنه و خه‌ڵكی ئه‌م شاره له گۆڕستانی به‌هه‌شتی موحه‌مه‌دی شاری سنه به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردرا."
چه‌مه‌نی گوڵ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "بڕیاروایه سه‌ره‌خۆشی سینه‌ماكاری كورد له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه كاتژمێر 9 تا 12ی سه‌رله به‌یانی و هه‌روه‌ها كاتژمێر 3 تا 5ی دوانیوه‌ڕۆ له مزگه‌وتی "عیباد"ی شاری سنه به‌ڕێوه‌بچێت."
"سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی سینه‌ماكاری كورد "بێهنام سه‌فه‌ری" گوتی: "هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ده‌رچووی ئه‌ندازیاری بیناسازی بوو، به‌ڵام به هۆی هۆگرییه‌كی زۆر كه به هونه‌ری فیلمسازی بووی به‌ره‌ولای ئه‌و هونه‌ره كێشرا و له ساڵی 1996 له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ نووسینگه‌ی سنه‌دا ده‌ستی به چالاكییه‌كانی خۆی كرد و به هۆی ئه‌وه‌ی كه خولی پشپۆڕانه‌ی بواری سیناریۆنووسی له فێرگه‌ی سیناریۆنووسی ئازادی ئێران‌دا ته‌واوكردبوو، له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ نووسینگه‌ی سنه‌دا وانه‌ی "سیناریۆنووسی" به هونه‌ردۆستان و قوتابیانی كورد ده‌گوته‌وه و كۆمه‌ڵێك قوتابی زۆر باشی له بواری فیلمسازیدا خسته ناو باشی باوه‌شی سینه‌مای كوردستانه‌وه كه ئێستاكه جێی په‌نجه‌یان به سینه‌مای كوردستانه‌وه دیاره."
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای "ستاك فیلمی سنه" و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كانی "بێهنام سه‌فه‌ری" له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كانی فیلم‌دا سه‌باره‌ت به فیلمه‌كانی ئه‌و سینه‌ماكاره كورده گوتی: "بێهنام سه‌فه‌ری له سه‌ره‌تادا 8 كورته فیلمی به شێوه‌ی ئاماتۆڕ سازكرد و له درێژه‌دا نزێكه‌ی 30 سیناریۆی بۆ كورته فیلم نووسی و هه‌روه‌ها له درێژه‌پێدان به هونه‌ره‌كه‌یدا نزیكه‌ی 8 كورته فیلمی به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ ئاماده‌كرد، كه ناوی دوایین كورته فیلمه‌كانی بریتین له: كورته فیلمی "ادرس" واته "ناونیشان"، كورته فیلمی "او می ایستد در گندمزار جائی كه ..." واته "ئه‌و ده‌وه‌ستێت له ناو گه‌نمه‌كاندا جێگایه‌ك كه ..."، كورته فیلمی "كوچه قاب" واته "كۆڵانی قه‌واره"، كورته فیلمی "پای بوم مه اندود" واته "له ژێر مۆمی ته‌پوومژاویدا" و كورته فیلمی "ته‌وافوق"."
هه‌روه‌ها گوتی: "بێهنام سه‌فه‌ری به‌م فیلمانه‌وه له چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كرد، له‌وانه:
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "عیشق له كۆیه" له وڵاتی رۆمانیا له ساڵی 2006 به دوو كورته فیلمی "ئه‌و ده‌وه‌ستێت له ناو گه‌نمه‌كاندا جێگایه‌ك كه ..." و "ناونیشان"
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لاوان" له وڵاتی ئازه‌ربایجان له ساڵی 2006 به سێ كورته فیلمی "ئه‌و ده‌وه‌ستێت له ناو گه‌نمه‌كاندا جێگایه‌ك كه ..."، "ناونیشان" و "ته‌وافوق"
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سیتا دێلا دێكۆرته" له وڵاتی ئیتالیا له ساڵی 2006 به كورته فیلمی "ناونیشان"
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "له‌نده‌ن" له وڵاتی به‌ریتانیا له ساڵی 2007 به سێ كورته فیلمی "ئه‌و ده‌وه‌ستێت له ناو گه‌نمه‌كاندا جێگایه‌ك كه ..."، "ناونیشان" و "ته‌وافوق"
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مه‌نچێستێر" له وڵاتی به‌ریتانیا
به دوو كورته فیلمی "ئه‌و ده‌وه‌ستێت له ناو گه‌نمه‌كاندا جێگایه‌ك كه ..." و "ناونیشان"
ـ به‌شداری له هه‌فته‌ی فیلمی "رێنگێز بۆرگێر" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2008 به كورته فیلمی "ناونیشان"
ـ به‌شداری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فلاندێر" له وڵاتی به‌لژیكا له ساڵی 2008 به كورته فیلمی "له ژێر مۆمی ته‌پوومژاویدا"
ـ به‌شداری له 24مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له ساڵی 2007 به كورته فیلمی "له ژێر مۆمی ته‌پوومژاویدا"
ـ به‌شداری له 12مین چه‌ژنی گه‌وره‌ی سینه‌مای ئێران له شاری تاران له ساڵی 2008 به كورته فیلمی "له ژێر مۆمی ته‌پوومژاویدا"."
سینه‌ماكاری كورد "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و به‌رپرسی كۆمپانیای "ستاك فیلمی سنه" له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "بێهنام سه‌فه‌ری له چه‌ندین فیستیڤاڵی ناوخۆی ئێرانیش وه‌كوو ئه‌ندامی لێژنه‌ی دووباره بینینه‌وه‌ی فیلمه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوان چالاكی كردبوو.
سینه‌ماكار له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیش كه له شاری سنه سه‌باره‌ت به هونه‌ری سینه‌ما و هه‌روه‌ها نمایشكردنی فیلمی سینه‌ماكارانی كورد و رخنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و فیلمانه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، وه‌كوو به‌رپرس و پێشكه‌شكاری به‌رنامه شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو."
PNA
|