| ||
|
||
هەرەس هێنانی بەنداوی موسڵ نزیکە!! مەترسیەکانی هەرەس هێنانی بەنداوی موسڵ
له‌ماوه‌ی ٢ كاتژمێردا موسڵ به‌دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه له‌ناو ده‌چێت لفنتانت "شۆن ماكفرلاند" باڵاترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سوپای ئه‌مریكا پلانێكی كتوپڕی هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ره‌س هێنانی به‌نداوی موسڵ. باسی له‌وه‌شكرد كه حكوومه‌تی عێراق له‌و مه‌ترسییه تێگه‌یشتووه. له‌م میانه‌یه‌دا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: " ئه‌گه‌ری داڕووخانی به‌نداوی موسڵ، مه‌سه‌له‌یه‌كه ئێستا ده‌مانه‌وێت یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دابڕووخێت، زۆر به‌خێرایی داده‌ڕووخێت و ئه‌وه‌ش ڕووداوێكی زۆر خراپه". پسپۆڕان وشاره‌زایان هۆشداری توند‌و مه‌ترسیدار ده‌ده‌ن له‌ئه‌نجامه ترسناكه‌كانی داڕووخانی به‌نداوه‌كه. به‌گوته‌ی شاره‌زایان، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه هه‌ره‌س بێنێت، لافاوێكی زۆر گه‌وره و به‌گووڕ، له موسڵ ده‌دات كه‌به‌رزییه‌كه‌ی ١١٠ مه‌تر ده‌بێت. له‌ماوه‌ی ٢ كاتژمێردا شاره‌كه به‌ته‌واوی نقومی ناو ئاو ده‌بێت. هاوكات پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕاده‌ماڵێت و نیوه‌ی به‌غدا وێران ده‌كات و، ده‌گاته به‌سره، به‌ڵام له‌وێدا گوڕه‌كه‌ی كه‌متر و خاوتر ده‌بێته‌و.
زانیاری ورد له‌سه‌ر به‌نداوی موسڵ بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و وێنه ترسناكه تێ بگه‌ین، پێویسته كه‌مێك له‌باره‌ی به‌نداوه‌كه‌وه زانیاری بده‌ین، ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ر ڕووباری دیجله دروستكراوه له‌ساڵی ١٩٨٦دا و، بڕی ١،٥ ملیار دۆلاری تێچووه. به‌رزییه‌كه‌ی ١١٣ مه‌تر و درێژیی نزیكه‌ی ٣،٤ كیلۆمه‌تره. بڕی ئاوی ناو به‌نداوه‌كه ده‌گاته ٨ ملیار مه‌تری چوار گۆشه، به‌به‌رزی ٣٠٠ مه‌تر. به‌گوته‌ی "دكتۆر شوكری حه‌سه‌ن" پسپۆڕی ژینگه، ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار دروستنه‌كراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر تاوێری جۆری "كارست" دروستكراوه كه‌توانای به‌رگه‌گرتنی زۆر نیه.بۆیه پێویستی به‌وه‌یه به‌رده‌وام به‌خه‌رسانه‌ی كۆنكرێتی پته‌و بكرێت.
گەر گەرەس بهێنێ چی ڕووده‌دات؟ ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه بڕمێت، ئه‌وا لافاوێكی ترسناك و به‌چه‌پۆكان و خێرا و وێرانكه‌ر له‌جۆری فلاش فلۆد به‌به‌رزی ١١٠ مه‌تر له‌شاره‌كه ده‌دات. له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٢ كاتژمێردا هه‌موو شاری موسڵ نقوم ده‌كات كه‌ته‌نها ٣٠ كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره. ئه‌وه‌ش واده‌كات لانی كه‌م یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی له‌موسڵدا گیان له‌ده‌ست بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " لافاوه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕێی ڕێڕه‌وی دیجله‌و ڕۆخه‌كانییه‌وه، لافاوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆجۆری داونستریم، هه‌موو ئه‌و گوند و شارۆچكانه‌ی دێنه ڕێگه‌ی ڕاده‌ماڵێت. تاكو ده‌گاته به‌غدا، له‌وێ هه‌موو ناوچه نزمه‌كان نقوم ده‌كات، هه‌زاران كه‌س ده‌كوژێت و نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌سیش ئاواره ده‌كات و وێرانكارییه‌كی ترسناك بڵاوده‌كاته‌وه".
پایتەخت(بەغداد) لەناو دەچیت تیمێكی ئه‌ندازیاری ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه لافاوه‌كه ته‌واوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین وێران ده‌كات، كه‌ده‌گاته به‌غدا، به‌شی كه‌رخ به‌ته‌واو وێران ده‌كات و ٣٠%ی به‌شی ڕه‌سافه‌ش ڕاده‌ماڵێت. له‌گه‌ڵ لێژبوونه‌وه‌ی لافاوه‌كه به‌ره‌و باشور، به‌هۆی به‌رزی و نزمی ڕێڕه‌وه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی چه‌ماوه‌ی هایدرۆلییكی له‌زه‌ویه‌كه‌دا، كاولكارییه‌كی زۆر له ناوه‌ڕاست و باشوریش دروست ده‌كات.
بە ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌خنكێن ئه‌مریكییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كات له‌كۆی ٧٥٠٠٠٠٠ هاووڵاتیی به‌غدا، لانی كه‌م ٢٠٠٠٠٠٠ له‌ناوبچن و بخنكێن. ژماره‌كه‌ش له‌دوای لافاوه‌كه‌وه زیاد ده‌كات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشین و برسێتی و قات وقڕییه‌وه. كه‌لافاوه‌كه ده‌گاته به‌غدا، هه‌موو به‌شێكی زۆری ئاوه‌كه‌ی، گوڕ و توانای وێرانكاریی له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه تاكو به‌سره ٩٥٠ كیلۆمه‌تری بڕیوه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك توانای وێرانكاری ده‌مێنێت. له‌ڕێی ڕێڕه‌وی ڕووباری دیجله‌وه ئاوه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته به‌سره، له‌وشوێنه‌دا كه له‌قوڕنه شه‌تولعه‌ره‌ب تێكه‌ڵ به دیجله ده‌بێت.
بەسرەو دەوروبەری نقوم دەبێت له‌م خاڵه‌دا نیشتنی زه‌وی به‌ڕێژه‌ی ٤،٥م تا ٥ مه‌تر داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووباره‌كه نقوم بن له‌ئاودا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئاوه‌دانییه‌كان له‌ڕێڕه‌وی ئاوه‌كه‌دان، ئه‌و نیشتن و نزم بوونه‌وه‌یه‌ش گوڕێكی تر ده‌دات به ئاوه‌كه، كه‌واته ناوچه‌كانی (نه‌شوه، قوڕنه، شافی، دێر، هاریسه، ناوه‌ندی به‌سره، تنومه، ئه‌بی لخه‌سیب، سیبه، فاو) نقوم ده‌بن. به‌ڵام خه‌ڵكی به‌سره كاتی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت (دوو یان سێ ڕۆژ) تاكو كاری پێویست بكه‌ن وخۆیان ده‌رباز بكه‌ن. بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت زیانی گیانی له‌وێ زۆر گه‌وره‌بێت، به‌ڵكو زیانه‌كان مادی ده‌بن.
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||