| ||
|
||
بێوه‌ژنه‌کانى ئینته‌رنێت
ئه‌و خێزانانه‌ى ده‌بنه قوربانى په‌یوه‌ندیى خۆشه‌ویستى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه هاوڵاتی /ئێستا زاراوه‌یه‌کى تازه له‌سه‌رده‌مى پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیادا هاتووەته ئاراوه « بێوه‌ژنه‌کانى ئینته‌رنێت» ژنان چۆن ده‌بێت به‌هۆى ئینته‌رنێته‌وه بێوه‌ژن بکه‌ون؟ زۆر به‌ساده‌یى به‌و ژنانه ده‌وترێ که مێرده‌کانیان له‌ڕووى مه‌عنه‌ویى و ده‌روونیه‌وه مردوون یان به‌جێیان هێشتوون له‌پێناو دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى دیکه‌ى خۆشه‌ویستیدا. گه‌ڕانى زۆرى ناوێ له‌ڕێى کامێراى کۆمپیته‌رو تۆڕى ئینته‌رنێته‌وه هاوسه‌ر دۆزینه‌وه ئاسان بووه. دروستکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌نیا له‌و که‌سانه‌دا نیە که هاوسه‌رگیرییان نه‌کردووه ، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خێزانیشیان هه‌یه کێبرکێ ده‌که‌ن، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ راکردن له‌ڕۆتیناتى رۆژانه سه‌یرى ده‌که‌ن، گرفته‌کانى خێزان و ماڵ یان دروستبوونى ساردى و نیگه‌رانیى له‌ناو خێزاندا. زۆر کەس هه‌ن له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و شتانه له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه. پێوانى ئالوده‌بوون به‌م جۆره په‌یوەندییه« ئه‌لکترۆنیه« باس و خواسیان به‌دواوه‌یه ده‌ڵێن ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌جۆره‌و ئاسان دروستده‌بێت، هیچ جۆره پابه‌ند بوونێکى نیه، نه ماره‌یى هه‌یه‌و نه‌ده‌بێته خێزانى یه‌که‌م یان دووه‌م و یان چواره‌م هه‌روه‌ها منداڵبوونیشى تیا نیه، زۆرجار ناسنامه‌شى نازانی، دروستکردنى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه راکردنه لەڕۆتیناتى ژیان و به‌سه‌ربرنى کاتێکى خۆش و ئاسووده‌کردنى ده‌روون. ناسر عه‌بدوڵڵا، تووێژە‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى پێى وایه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه مه‌ترسی زۆره بۆسه‌ر خێزان، ئالوده‌بوونى یه‌کێک له‌ژن و پیاو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و زیاده‌ڕۆییکردن له‌مانه‌وه له‌سه‌ر هێندێ پێگه‌ى نه‌شیاو، ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانە ته‌نیا متمانه‌ى خێزان له‌ناوده‌به‌ن ، به‌ڵکو کاریگه‌رییان له‌سه‌ر چۆنیەتى بیرکردنه‌وه‌و هه‌سته‌کان ده‌بێ، ئه‌و کاریگه‌رییه ئاساییانه‌ى که له‌نێوان ژن و مێرددا هه‌یه نامێنن. « مه‌ترسى په‌یوه‌ندیى سۆزدارى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه جیاوازه له‌هه‌موو جۆره‌کانى دیکه‌ى په‌یوه‌ندى، ئه‌و پیاوه‌ى ئالوده‌ى سایته سێکسیه‌کان بووه، له‌خێزانه‌که‌ى دوور ده‌که‌وێته‌وه، ئاره‌زووه‌کانى ده‌بنه کۆدێکى نهێنى و کردنه‌وه‌یان ئاسته‌مه، ته‌نیا له‌و جێگایا‌نه‌دا ده‌کرێته‌وه که دۆخێکى نهێنى و ئه‌لیکترۆنى هه‌یه له یه‌کێک له‌ژووره‌کانى چاتکردندا یان سایتێکى گوماناوى». هه‌دیل ژنێکى عێراقیه‌و دایکى منداڵێکه چیرۆکى تێکچوونى شیرازه‌ى خێزانه‌که‌ى به‌و جۆره گێڕایه‌وه « سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیارییه‌کى شومم پێشکه‌شى مێرده خۆشه‌ویسته‌که‌م کرد له‌یادى له‌دایکبوونیدا، بیرم له‌وه کرده‌وه کۆمپیوته‌رێکى سه‌رئه‌ژنۆیى (لاپ‌تۆپ) باشترین دیارى ئه‌م رۆژگاره‌یه‌و کاره‌کانى بۆ ئاسان ده‌کات، چونکه کارى کڕین و فرۆشتنى ده‌کردو هه‌موو کاره‌کانى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌دا». هه‌دیل درێژه‌ى پێدا « پێم وابوو به‌م شێوه‌یه له‌ڕێى ئه‌م ئامێره‌وه کارئاسانى بۆده‌که‌م، به‌ڵام ئالووده‌ى ئینته‌رنێت بوو، ته‌نانه‌ت له‌نێو جێگه‌ى نووستنه‌که‌ى لێى جیا نه‌ده‌بووه‌وه، پاش چوار مانگ له‌کڕینى کۆمپیوته‌ره‌که هه‌ستمکرد مێرده‌که‌م هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌ى سێکسى له‌گه‌ڵمدا گۆڕا، به‌ته‌واوى مێرد بوونى له‌ده‌ستدا، ئێستا بۆم ده‌رکه‌وتووه مێرده‌که‌م په‌یوه‌ندیى خۆشه‌ویستى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ کچاندا دروستکردووه. مه‌یسا ژنێکى دیکه‌ى عێراقیه‌و به‌هۆى گومانکردن له‌مێرده‌که‌ى که نیوه‌ى شه‌وانیش خه‌ریکى ئینته‌رنێته، دوو ساڵه به‌ته‌واوى هه‌ستى به‌وه کردووه مێرده‌که‌ى له‌نیوه‌ى شه‌ودا به‌خه‌به‌ره‌و هیچ بایه‌خێکى پێنادات «زۆر له‌هه‌ڵسوکه‌وتى ناڕازیم به‌ڵام بێده‌نگیم هه‌ڵبژاردووه‌و وا خۆم نیشان ناده‌م ئاگادارى هیچ شتێک بم» ئه‌م گومانانه ماوه‌ى دووساڵه لاى (مه‌یسا) دروستبووه، کاتێک هه‌ڵسوکه‌وتى سێکسى له‌گه‌ڵیدا گۆڕاوه، گومانى ئه‌وه‌ى ده‌کرد که به‌دزیه‌وه ژنێکى دیکه‌ى هێنابێ و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى ده‌کرد مێرده‌که‌ى رۆژێک ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام کت‌وپڕ شه‌وێک به‌شوێنیدا رۆیشت و ئه‌وه‌ى بۆ ئاشکرابوو که‌مێرده‌که‌ى سه‌رقاڵى په‌یوه‌ندیى خۆشه‌ویستیه له‌به‌رده‌م کامێراى لاپتۆپه‌که‌یدا «ئه‌مه باشتر بوو له‌وه‌ى که‌من پێشبینیم ده‌کرد په‌یوه‌ندیى به‌رکامێرایه نه‌ک ژنى دیکه‌ى هه‌بێ» هه‌رچه‌نده ئه‌و ئێستا وه‌ک بێوه‌ژنێک خۆى ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام پێى باشتره لاى مێرده‌که‌ى بمێنێته‌وه هه‌رچه‌نده هیچ خۆشه‌ویستیه‌ک له‌نێوانیاندا نه‌ماوه ته‌نیا له‌به‌ر خاترى ئه‌وه‌ى شیرازه‌ى خێزانه‌که‌ی نه‌پچڕێ. ته‌نیا پیاوانى خێزاندار نین که‌وتوونه‌ته داوى (چات)ــه‌وه به‌ڵکو ژنانیش پشکى خۆیان به‌رکه‌وتووه (حه‌نان) خێزانداره‌و دایکى سێ منداڵه، مێرده‌که‌ى له‌هه‌ر سه‌فه‌رکردنێکیدا بۆ وڵاتانى که‌نداو، چه‌ند مانگێکى پێده‌چێ و له‌وێ کارده‌کات، ئه‌مه‌ش وایکردووه لاپتۆپێک بۆ ژنه‌که‌ى بکڕێت و له‌ڕێى (سکایپ)ـه‌وه قسه پێکه‌وه بکه‌ن. که‌چى کاتێک به‌خۆى زانى بۆته نێچیرى یه‌کێک له ژووره‌کانى چاتکردن، له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌و پیاوانه‌ى ئالووده‌ى چاتکردن بوون راوکرا، حه‌نان جارێک له‌چاتکردندا له‌سه‌ر داواى دۆسته‌که‌ى له‌به‌رده‌م کامێرادا خۆى رووتکرده‌وه، ئێستا حه‌نان ته‌نیا بۆ پاره پێویستی بەمێرده‌کەیەتی . لێکۆڵینه‌وه‌کان جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه پێش هاوسه‌رگیریى په‌یوه‌ندیى خۆشه‌ویستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌یاده‌وه‌رییاندا ده‌مێنێته‌وه، ناتوانن ژیان و په‌یوه‌ندیه‌کى سێکسى ئاسایى له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیاندا ببەنه سه‌ر، چونکه ئالووده‌ى به‌رده‌م کامێراى لاپتۆپه‌کانیان بوون، ئه‌مه‌ش وایکردووه نیگه‌رانیه‌ک لاى پیاوان دروست بکات چونکه هه‌ست به ژنه‌که‌ى ناکات، به‌رده‌وام به‌شوێن په‌یوه‌ندیه‌کى دیکه‌ى خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێت له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه. دروستکردنى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه چ له‌لایه‌ن پیاوەوە بێت یان ژن، کاردانه‌وه‌ى خراپى له‌سه‌ر خێزان هەیەو شیرازه‌ى ده‌پچڕێ، له‌دواییدا منداڵه‌کان ده‌بنه قوربانى ته‌کنه‌لۆژیاو ئینته‌رنێت، به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندییه‌کانى ژن و مێرد ده‌بنه په‌یوه‌ندییه‌کى دوژمنایه‌تى و یه‌کترى تۆمه‌تبارکردن و لێدان له‌یه‌کترى. یان لێدانى منداڵه‌کانیان وه‌ک هۆکارێک بۆ خۆخاڵیکردنه‌وه له‌و دۆخه ده‌روونیه‌ى تێی که‌وتوون. ئه‌م راپۆرته له‌سایتى (ئه‌لحه‌یات) وه‌رگیراوه نه‌وشیروان فه‌تاح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى کوردى
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||