بهیاننامهی نارِهزایی ژمارهیهك لهرۆژنامهنووسانی كهركوك دژی دهسگیركردن و زیندانیكردنی رۆژنامهنووسانی كورد

 لهباكووری كوردستان

 

 

 بەرامبەر بەدەست درێژی حوکمەتی تەرکیا بۆ سەر ڕۆژنامە نوسانی کورد لە باکوری کوردستان دەستکیرکردنیانو بەند کردنیان، وەك

 هەڵوێستێکی هاوپێشەیی ونەتەوەی بەرامبەر بە پێشێل کاریەکانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان، ژمارەیەك لەڕۆژنامەنووسانی

 کەرکوك وەك باقی ڕۆژنامەنوسانی کورد ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن ، لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو دەست درێژیە ناڕەوایانەی دەوڵەتی

 تورك بەرامبەر بە ڕۆژنامە نووسان دەکەن.

 

 بفەرموون لەگەڵ دەقی بەیاننامەی ژمارەیەك لەڕۆژنامەنوسانی کەرکوك

 

بهیاننامهی نارِهزایی ژمارهیهك له رۆژنامهنووسانی كهركوك دژی دهسگیركردن و زیندانیكردنی رۆژنامهنووسانی كورد له باكووری

 كوردستان

رۆژنامهنووسان.. رۆشنبیران..

خهڵكانی ئههلی قهڵهم..

  رژیَمی داگیركهرو رهگهزپهرستی توركیا، ماوهیهكه جاریَكیتر بهبهرچاوی رای گشتی ناوخۆو جیهانییهوهو لهژیَر ناوی (كهجهكه‌) بوون،

ههڵمهتیَكی نامرۆڤانهو دوور له بنهماكانی مافی مرۆڤ دژی رۆژنامهنووسانی كورد له باكووری كوردستان پیاده دهكات، بهمهش جاریَكیتر

دهیسهلمیَنیَتهوه كه رژیَمی ئاكپارتیش دریَژهپیَدهری ههمان سیاسهتی كهمالیستهكانی توركیای سهرهتای سهدهی بیستهمن و گۆرِانكارییهكی

 ئهوتۆ له هزریاندا نههاتۆتهئاراوه‌.

  ئیَمه ژمارهیهك له رۆژنامهنووسانی شاری كهركوك، ویَرِای دهربرِینی نارِهزایی خۆمان دژی ئهو گرتن و زیندانیكردنانهی كه دهرههق به

رۆژنامهنووسانی كورد له باكووری كوردستان بهرِیَوهدهچیَت، دهردهبرِین، داواش له سهرجهم رۆژنامهنووسان و رۆشنبیران و ئههلی

 قهڵهمی كهركوكی دهكهین كه له بهرامبهر ئهو تاوانه دژه مرۆییانهی رژیَمی ئاكپارتی بیَنهدهنگء له ههستكردن به بهرپرسیاریَتی نهتهوهیی

 و میَژوویی سهرشانیانهوه ههڵویَست بنویَنن.

 جیَگای ئاماژهیه كه ئهو رهشبگیرییهی رژیَمی توركیا له باكووری كوردستان، ههر رۆژهو به پاساویَك، دژی نهتهوهكهمان ئهنجامی دهدات،

 جگه لهوهی پیَشیَلكارییهكی رههای مافهكانی مرۆڤهو دهرخستنی رووی راستهقینهی ئهو رژیَمهیهو وهكو (ریَكخراوی رۆژنامهنووسانی بیَ

سنوور)یش كه بارهگاكهی له پاریسه، سهرسوورِمانی خۆی لهو چوارچیَوهو شیَوازه دهربرِیوه كه توركیا دژی رۆژنامهنووسان پیادهی

 دهكات، بهوهی ئهوجۆره رهفتاره له وڵاتیَكی دیموكراتیدا جیَگای نابیَتهوه‌. ئهم گرتنانهش وا دهكات كه توركیا ببیَته یهكیَك لهو وڵاتانهی كه

 زۆرترین رۆژنامهنووسیان زیندانی كردووه‌.

   ههڵمهتی دهستبهسهركردن و زیندانیكردنی رۆژنامهنووسان و هیَرشكردنه سهر نووسینگهكانی ئوزگور گوندهم و ئاژانسی دیجلهو

 رۆژنامهی ئازادیا وهلات، ئهوه دهگهیهنیَت كه ئهردۆغان و رژیَمی ئاكپارتی دهیانهویَت رۆژنامهنووسان له توركیادا دهستهمۆو بیَدهنگ

 بكهن.

  تیَكرِای ئهم ههڵمهت و پهلامارانهی رژیَمی ئاكپارتی بۆ سهر رۆژنامهنووسان لهكاتیَكدایه كه تا ئیَستا زیاتر له‌ '٨' ههشت جار خودی

 كهجهكه تاك لایهنانه برِیاری ئاگربهستی لهگهڵ رژیَمی توركیا راگهیاندووه، بهڵام ئهو رژیَمه له روانگهی یهك گهل و یهك زمان و یهك

 ئاڵاوه مامهڵه لهگهڵ رهوتی رووداوهكاندا دهكات، كه ئهمهش دووره له بنهماكانی مافی مرۆڤء یاسا نیَودهوڵهتییهكانهوه‌.

  جاریَكی دیكهش نارِهزاییء نیگهرانی خۆمان له ههمبهر ئهو سیاسهته دوژمنكارانهیهی رژیَمی توركیا دهردهبرِین و داوای ئازادكردنی

 سهرجهم رۆژنامهنووسانی دهستبهسهرو زیندانی دهكهین.

 

1. لهتیف فاتیح فهرهج.         2. رابهر رهشید.       3. دانا عهسكهر.

4. لالۆ رهنجدهر.              5. فرمیَسك خدر رهشید.       6. سلاحهدین ساڵهیی.

كهركوك 25/12/2011


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved