| ||
|
||
هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئاماژە بۆئەوەدەکات به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه خاڵه لاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كهی بزوتنەوەی ئیسلامی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. كاتێك..... هه‌لومه‌رجی سیاسی و هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا خۆی له لوتكه‌ی كێشه و قه‌یراندا ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ئامانج و ئامرازه‌كانیه‌وه شۆڕببێته خواره‌وه‌و، پاشان به ئه‌ستوونی به‌ناو سێكته‌ره‌كانی ژیانی هاوڵاتیان بڵاوبێته‌وه‌و دواجار په‌كیان بخات. پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش یه‌كێكه له‌پێكهاته‌كانی سیسته‌می مه‌ده‌نی و حوكمی مه‌ده‌نی به‌پۆشاكی ساخته و ساخته‌كاری پۆشاك ده‌كرێت دوور له‌ته‌واوی یاسا و رێسای كۆمسیۆنی باڵا‌و حومكی مه‌ده‌نی و ئه‌خلاقی سیاسی، كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ساخته‌و ساخته‌كاری ببێته ناسنامه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵَبژاردن لای زۆربه‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م تێروانینه‌مان بۆ شێوازی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بیانوو (مبرر) نازانین و ، وه به‌پاساوی نایهێنین بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنمان له‌پڕۆسه‌كه‌دا. ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه خاڵه لاوازه‌كانمان تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، وه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. پشت به‌خوای په‌روه‌ردگار پاشان به ئیراده‌یه‌كی پته‌و به (مراجعات) ێكی تۆكمه له‌گه‌ڵ شكست و خاڵه لاوازه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، بۆ كاره‌كانی ئاینده‌مان به جوانی و به هه‌وڵێكی ته‌واو (توزیف)ی ده‌كه‌ین. ئه‌زموونه‌كانیش هه‌ر له‌ساڵانی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌مان شایه‌تحاڵی ئه‌و راستیه‌یه، كه ده‌یان گرفت و كێشه و به‌ربه‌ست به‌مانای شكست بێت، یان به مانای نسكۆ بێت به‌سه‌ربه‌رزی تێمان په‌ڕاندووه، وه هیچ كات بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشت به‌ستن به‌ئیراده و تواناوه خۆی به‌لاواز نه‌زاینوه‌و به‌لاوازیش نازانێت له ئاست چاره‌سه‌ی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه‌كان. به‌ڕێزان ئێمه له‌كاتێكدا بڕوامان وایه چ له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی، یان له‌دیدگای ئاینی ئیسلامدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك (زۆری) پێوه‌ر نه‌بووه بۆ حه‌ق و ڕاستی و ڕه‌سه‌نایه‌تی، بگره ئه‌هلی حه‌ق به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌به‌ره‌ی كه‌میدا خۆی بینیووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له لوتكه‌ی نه‌زاهه‌تیشدا بێت هه‌ر نابێته پێوه‌ر، چ جای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌م چه‌شن و شێوه‌یه، كه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت. لێردا حه‌قی خۆیۆتی ده‌ستخۆشی له لایه‌نگران و هه‌واداران و ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و ئیسلامخوازان به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی له‌هه‌ر كوێی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكه‌ین، وه له‌ته‌واوی كاندیده به‌ڕێزه‌كان و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی ده‌زگا و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌دڵسۆزی و بێ‌وچان به‌درێژایی ڕۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ساته‌وه‌خته‌كانی هه‌لبژاردن هه‌وڵ و كۆششیانداوه. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كه‌ین له‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، كه له‌هه‌وڵێكی به‌رده‌وامدابوون بۆ ڕاگرتنی نه‌زاهه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. كۆتا په‌یاممان : به‌یارمه‌تی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێزو به ئه‌مه‌ك له‌هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌بین بۆ پته‌وكردن و سه‌رخستنی كار‌و پڕۆژه‌كانمان كه له‌خزمه‌تی دین و گه‌ل و نیشتمان ته‌واو ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ٢٢ محرم ١٤٤٠ هجری ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ میلادی
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||