|
تورکیا ئه ڵی چه کی کیمیاویمان به کار نه هێناوه
له ڕیکه وتی 02.08.2010 ئه م هه واڵه له ماڵپه ڕی قادرزاده وه بڵاوکرایه وه.
گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی: تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به په‌كه‌كه به‌کارهێناوه به‌پێی هه‌واڵێکی به‌شی (پانۆراما)ی دواژماره‌ی گۆڤاری (دێرشپیگل)ی ئه‌ڵمانی، که له 26/7 بڵاوکراوه‌ته‌وه، سوپای تورکیا گازی کیمیایی دژ به کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌کارهێناوه.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه، که به گوێره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌ی ته‌رمی هه‌شت گه‌ریللا له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، ئه‌و ته‌رمانه له نێوان 8 تا 15ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له‌سه‌ر سنوری عێراقدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی گۆڤاره‌كه شوێنی سوتاویی زۆر سه‌خت و په‌ڵه و برینی داخوراو به له‌شیانه‌وه ده‌رکه‌وتوه، به وته‌ی پسپۆڕێک له نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی هامبورگێر ئه‌و هه‌شت که‌سه (به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه) له ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی مادده‌ی کیمیاییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌كارهێننی گازی کیمیایی، به پێی یاسا نیچوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه‌پێنه‌دراوه‌و توركیا خۆی ئه‌و په‌یمانننامه‌یه‌ی ئیمزاکردوه. به قسه‌ی مارتین دۆلزه‌ری پسپۆڕی کاروباری تورکیا له ئه‌ڵمانیا "تاوانێکی قێزه‌ونی جه‌نگه".
چالاکانی بواری مافی مرۆڤ داوایان له سه‌رۆکو‌ه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌ردۆگان کردوه، که رونکردنه‌وه له‌وباره‌وه بدات، به‌لاَم ئه‌ردۆگان تا ئێستا وه‌لامی داواكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئاکین بیردال، که ئه‌ندامێکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییه له تورکیا ده‌ڵێت"بۆ ئه‌ردۆگان ئه‌وه گرنگه که کێشه‌ی پارتی کرێکاران له‌ناوببات، جا به هه‌ر رێگه‌یه‌ک و شێوازێک بێت به لایه‌وه گرنگ نییه".
به‌پێی هه‌واڵێکی به‌شی (پانۆراما)ی دواژماره‌ی گۆڤاری (دێرشپیگل)ی ئه‌ڵمانی، که له 26/7 بڵاوکراوه‌ته‌وه، سوپای تورکیا گازی کیمیایی دژ به کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌کارهێناوه.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه، که به گوێره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌ی ته‌رمی هه‌شت گه‌ریللا له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، ئه‌و ته‌رمانه له نێوان 8 تا 15ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له‌سه‌ر سنوری عێراقدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی گۆڤاره‌كه شوێنی سوتاویی زۆر سه‌خت و په‌ڵه و برینی داخوراو به له‌شیانه‌وه ده‌رکه‌وتوه، به وته‌ی پسپۆڕێک له نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی هامبورگێر ئه‌و هه‌شت که‌سه (به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه) له ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی مادده‌ی کیمیاییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌كارهێننی گازی کیمیایی، به پێی یاسا نیچوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه‌پێنه‌دراوه‌و توركیا خۆی ئه‌و په‌یمانننامه‌یه‌ی ئیمزاکردوه.
به قسه‌ی مارتین دۆلزه‌ری پسپۆڕی کاروباری تورکیا له ئه‌ڵمانیا "تاوانێکی قێزه‌ونی جه‌نگه".
چالاکانی بواری مافی مرۆڤ داوایان له سه‌رۆکو‌ه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌ردۆگان کردوه، که رونکردنه‌وه له‌وباره‌وه بدات، به‌لاَم ئه‌ردۆگان تا ئێستا وه‌لامی داواكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. ئاکین بیردال، که ئه‌ندامێکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییه له تورکیا ده‌ڵێت"بۆ ئه‌ردۆگان ئه‌وه گرنگه که کێشه‌ی پارتی کرێکاران له‌ناوببات، جا به هه‌ر رێگه‌یه‌ک و شێوازێک بێت به لایه‌وه گرنگ نییه".
|