|
دوای دیپۆرتكردنه‌وه‌یان، هه‌ندێك په‌نابه‌ر باری ده‌رونییان ناجێگیره
دایكی په‌نابه‌رێكی دیپۆرتكراو: داواكارم حكومه‌ت شتێكیان بۆ بكات‌و كوڕه‌كه‌م بێته‌وه تاییم
كه‌له‌پچه‌كردنی په‌نابه‌ران‌و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رده‌وامه، كه‌می ئاستی دارایی‌و بێكاری‌و بێ جێگه‌یی له‌و دیو فرۆكه‌خانه‌وه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه زۆره ملێكه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات، بۆ باوه‌شی ئه‌و وڵاته‌ی كه ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر به‌قاچاخی‌و خۆخستنه به‌رده‌ستی فرتوفێڵی ده‌لیله‌كانی شار لێی هه‌ڵاتبوون.
له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه مۆركراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند‌و هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا‌و به‌بیانووی به‌رقه‌راربوونی ئاسایش‌و ئارامی له‌كوردستان، رۆژانه‌و له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداده‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران به‌بێ ویستی خۆیان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی ده‌روونی ناجێگیرو بێكاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و په‌نابه‌رانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی داراییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پشت به‌كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌به‌ستن، هاوكات به‌شێكیان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بوون‌و خێزانه‌كانیان داوا له‌حكومه‌ت‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ باری ده‌روونی كوڕه‌كانیان بدۆزێته‌وه.
كورته چیرۆكی
سێ په‌نابه‌ری دیپۆرتكراو
په‌نابه‌ری یه‌كه‌م
خه‌دیجه حه‌مه عه‌لی، دایكی یه‌كێكه له‌په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان، ئه‌و كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاره له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانیدا‌و خاوه‌نی حه‌وت مناڵه، 11 ساڵ پێش ئێستا كوڕه بچكۆله‌كه‌ی داوای لێده‌كات خانوه‌كه‌ی بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی قاچاغچییه‌كه‌وه بڕوات بۆ «خاریج»، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی یانزه ساڵ‌و چوونی بۆ هۆڵه‌ندا، مانگێك له‌مه‌و پێش كوڕه‌كه‌ی خه‌دیجه دیپۆرت ده‌كرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچی بۆ بكرێت.
كوڕه دیپۆرتكراوه‌كه‌ی خه‌دیجه، هاوشێوه‌ی ده‌یان په‌نابه‌ری دیكه به‌مه‌به‌ستی باشكردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان‌و خێزانه‌كانیان هه‌رچی له‌توانایاندا هه‌بوو له‌دارایی كۆیانكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی چاویان بڕیكرد له موڵك‌و كه‌ل‌و په‌ل فرۆشتیان‌و پێی چوونه وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئێستاش به‌وهۆیه‌ی ناتوانن قه‌رزه مادددی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بده‌نه‌وه له‌گه‌ڵ فشارێكی تووندی ده‌روونیدا ڕووبه‌ڕو بوونه‌ته‌وه.
خه‌دیجه باس له‌وه ده‌كات، كه كوڕه‌كه‌ی هه‌ست به‌تاوان ده‌كات كه‌به‌هۆی
رۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه، خێزانه‌كه‌ی به‌ناچاری چوونه‌ته كرێچێیتییه‌وه‌و
«نه‌یتوانیوه به‌ڵێنه‌كه‌ی یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ری به‌كڕینه‌وه‌ی خانوویه‌كی زۆر باشتر به‌رێته سه‌ر«.
ئه‌و دایكه ده‌ڵێت «كوڕه‌كه‌م چونكه هیچی بۆ نه‌كراوه، باری ده‌روونی تێكچووه‌و پێمان دابین ناكرێت، سه‌ری له‌ماڵ‌و مناڵم شێواندووه‌و هه‌تا به‌یانی هاوارده‌كات‌و قسه‌ی ناشرینمان پێده‌ڵێت«.
ترس له‌زیاتر خراپ بوونی باری ده‌روونی كوڕه‌كه‌ی، وای له‌و دایكه كردووه هه‌ر كه رۆژده‌بێته‌وه، ڕووبكاته دام‌و ده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم‌و پزیشكه ده‌روونییه‌كان، به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك، به‌ڵام خه‌دیجه به‌بێ هیوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی دكتۆره ده‌روونییه‌كانیش پێشنیاری بۆده‌كه‌ن، له گه‌ڕان‌و سه‌فه‌ر كردن چاره‌سه‌رێكی گرانتره له مووچه سێ سه‌دهه‌زارییه مانگانه‌ییه‌كه‌ی.
خه‌دیجه داوای چاره‌سه‌رێك له حكومه‌ت ده‌كات، «داواكارم حكومه‌ت شتێكیان بۆ بكات‌و كوڕه‌كه‌م بێته‌وه تاییم«
په‌نابه‌ری دووه‌م
ڕێبوار عه‌زیز محه‌مه‌د ته‌مه‌ن (32) ساڵ یه‌كێكی دیكه‌یه له‌په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان، سیانزه ساڵ پێش ئێستا‌و ئه‌و كاته‌ی زۆرینه‌ی گه‌نجانی كوردستان به قاچاغ ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێم، دوای كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی گونجاو له‌فرۆشتنی سووته‌مه‌نی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و له 16/7ی ئه‌مساڵیشدا به‌بارێكی ده‌روونی ناجێگیره‌وه، ده‌سته‌كانی كه‌له‌پچه ده‌كرێت‌وله‌به‌ریتانیاوه دیپۆرتی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
ڕێبوار ئێستا باری ده‌روونی تێكچووه‌و له‌كاتی قسه‌كردنیدا بۆ هاوڵاتی ده‌رباره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا، ته‌نها باسی له‌وه ده‌كرد، كه خواردنێكیان دراوه‌تێ بۆئه‌وه‌ی له‌شیان پێی قه‌ڵه‌و نه‌بێت‌و ماسولكه‌كانیان پێی به‌هێز نه‌بێت.
ئه‌و كاته‌ی ڕێبوار قسه‌ی بۆ هاوڵاتی ده‌كرد، پله‌ی گه‌رما سه‌روو 40 پله‌ی سه‌دی بوو به‌ڵام ڕێبوار بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌سه‌رما بكات‌و خۆی وته‌نی بۆ خۆپاراستن له ره‌شه‌باو ته‌پوتۆز قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی زستانه‌یی پۆشیبوو، زۆرجاریش ئێخه‌ی قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و ملی پێداده‌پۆشی‌و ده‌سته‌كانی له‌یه‌كتر ده‌خشاند بۆئه‌وه‌ی گه‌رمی ببێته‌وه.
حه‌كیم عه‌زیزی برای ئه‌و په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه، ئاماژه به‌وه حده‌كات كه ڕێبوار دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته به‌ریتانیا دیارنامێنێت‌و چه‌ندجارێكیش سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام ده‌بێت‌و وه‌ك خوی ده‌ڵێت «ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشیان نه‌داینه‌وه« پاشان دوای زیاتر له شه‌ش ساڵ له‌ڕێگه‌ی ده‌شتی جه‌مال سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی كوردستان له‌به‌ریتانیا براكه‌یان ده‌دۆزرێته‌وه.
ڕێبوار باس له‌وه ده‌كات، له‌و كاته‌ی له‌به‌ریتانیا بووه، له‌سه‌ره‌تادا به سۆسیال ژیاوه‌و دواتریش له‌زیندان‌و كه‌مپدا ماوه‌ی 13 ساڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه.
ده‌رباره‌ی هۆكاری ناردنه‌وه‌كه‌شیان له به‌ریتانیاوه بۆ كوردستان، ڕێبوار ده‌ڵێ «نازانم له‌پڕ نه‌قڵی ئێره كراینه‌وه«
ڕێبوار نیگه‌رانه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ كوردستان‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه حه‌زی ده‌كرد له كه‌مپی لۆڤه‌ردا بووایه تا ئه‌و كاته‌ی ئازاد ده‌بوو، چونكه لێره وه‌ك خۆی باسی ده‌كات «هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نییه«
حه‌كیم عه‌زیزی برای ئه‌و په‌نابه‌ره له‌و كاته‌دا هاته قسه‌و وتی «لێره هیچ شتێك نییه بیكه‌ن‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچیان بۆ ناكات‌و هه‌رچه‌نده ئاگاداری هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ره‌ن، به‌ڵام هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه بۆ ژیان‌و گۆزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوانه«
حه‌كیم باسی له‌وه‌شكرد، كه به‌وهۆیه‌ی برا دیپۆرتكراوه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ واقعی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با‌و نه‌بوونیی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ڕانه‌هاتووه، به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات‌و یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه «هه‌فته‌ی رابردوو چونكه چه‌ند رۆژێك ئاومان نه‌بوو نه‌یتوانیبوو خۆی بشوات، بۆیه چه‌ند جارێك شه‌ڕ‌و كێشه‌ی بۆ دروستكردین له‌گه‌ڵ خۆمان‌و گه‌ڕه‌كه‌كه‌شماندا، به‌هه‌مان شێوه كه كاره‌باش نه‌بێت ته‌واو بێ تاقه‌ت ده‌بێت‌و ئێمه‌ش ترسمان هه‌یه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی براكه‌م«.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێگه چاره‌سه‌ره خێرایانه‌ش كه پێویسته له‌وباره‌یه‌وه بگیرێنه به‌ر، حه‌كیم باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یارمه‌تییان بدات‌و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ده‌رونییان بكات‌و ئیمكانیاتیان بخاته به‌رده‌ست، ئه‌مانه دێنه‌وه سه‌ر ڕێگا. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه براكه‌ی وه‌ك هه‌موو په‌نابه‌ره‌كانی دیكه له‌ڕێگه‌ی چوونی بۆ به‌ریتانیا خه‌رجییه‌كی زۆری كردووه‌و «ئێستاش كاتێك حكومه‌ته‌كان له‌ژێره‌وه ڕێككه‌وتننامه ده‌كه‌ن بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان، پێویسته به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بخرێنه‌وه سه‌رئیش‌و ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌ن«
په‌نابه‌ری سێیه‌م
مه‌ریوان فایه‌ق فه‌ره‌ج ته‌مه‌ن(38)ساڵ په‌نابه‌رێكی دیكه‌یه، كه حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چۆته به‌ریتانیاو ساڵی پاریش به‌زۆر دیپۆرتكراوه‌ته‌وه، مه‌ریوان تائه‌وكاته‌ی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت بۆ فێربوونی زمان‌و كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنێت‌و دواتریش به‌ناچاری ده‌ستده‌كات به‌ئیشكردن.
ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌و زۆر نیگه‌ران بووه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ كوردستان‌و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، كه هه‌رچه‌نده دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی نائینسانییه‌و دژی ویستی ئه‌و بووه وه‌ك ئینسانێك كه حه‌ز ده‌كات له‌و شوێنه بمێنێته‌وه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كاته‌ی چۆته به‌ریتانیا هه‌ستی به‌هه‌بوونی خۆی كردووه وه‌ك ئینسانێك.
مه‌ریوان باس له‌و شێوازی مامه‌ڵانه ده‌كات، كه له كه‌مپه‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه كراوه، كه ئاماده‌نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان. وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه ئه‌وان به‌زۆر كه‌له‌پچه ده‌كران‌و ده‌خرانه نێو فڕۆكه‌وه‌و هه‌تا ده‌گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر دوا مه‌نزڵگه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان، له‌سه‌ر كورسییه سێ كه‌سییه‌كانی فڕۆكه‌كان‌و له‌نێوان هه‌موو دوو په‌نابه‌رێكدا سكیورتییه‌ك(پولیسی به‌ریتانی) هه‌بووه.
مه‌ریوان كه ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه دیپۆرتكراوه‌ته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی 38 وه‌ره‌قه‌ی پێبووه‌و تائێستاش نه‌یتوانیوه هیچ ئیشێك په‌یدا بكات، مه‌ریوان ده‌ڵێ «ده‌چمه سه‌ر هه‌ر ئیشێك سه‌رناگرێت، خێزانداریشم‌و هه‌موو مانگێكیش سێ سه‌د هه‌زار دینار كرێ خانوو ئه‌ده‌م«
مه‌ریوان وه‌ك زۆرێك له‌په‌نابه‌ره به‌زۆر دیپۆرتكراوه‌كانی دیكه بۆ گوزه‌رانیان پشتی به كه‌س‌و كاری به‌ستووه، هه‌ربۆیه ڕووده‌كاته حكومه‌ت‌و داوا ده‌كات ڕێگه‌چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه.
26/8/2010
ئاڵا له‌تیف
|