| ||
|
||
بەیاننامەی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
دەستەی مافی مرۆڤ: هێرشەکەی ئێران پێچەوانەی دەستوری عێراق و یاسایە
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی و په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و عورفە نێوده‌وڵه‌تییەکانە.
پوختەی بەیاننامەکەی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم :
ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه ئه‌گه‌رچی باره‌گای لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی تێدایه له‌هه‌مان كاتدا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌وێش كه‌مپی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی كوردانی رۆژهه‌ڵات هه‌یه كه هاوڵاتی مه‌ده‌نین، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگه.
پێویسته داواكاری گشتی بێته سه‌رخه‌ت و دۆسیه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕووداوه بكاته‌وه و به‌دواداچونی بۆ بكات.
داوا ده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و كونسوڵگه‌ری ده‌وڵه‌تی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا بكه‌ن و ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان بگرێت . ئه‌و حاڵه‌ته دوباره نه‌بێته‌وه كه بۆته مایه‌ی نائارامی و نیگه‌رانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان .
په‌یامی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌كه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستانن یان له‌سه‌ر سنوره‌كانن پێویسته ڕێز له‌یاسا و ڕێساكانی هه‌رێمی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تی بگرن و كارێكی وانه‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان له ڕێگه‌ی جه‌نگ و هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر وڵاتان.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||