|
دیپۆتکردنه وه ی 50 په نابه ری دیکه
له وڵاتی به‌ریتانیا 50 په‌نابه‌ری عێراقی كه هه‌مویان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن ئاماده‌كراون دیپۆرت بكرێنه‌وه.
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به سایتی واڵاپرێس-ی ڕاگه‌یاند: حكومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاریداوه كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا 50 په‌نابه‌ری تری عێراقی بنێرێته‌وه بۆ به‌غدا، كه سه‌رجه‌میان كوردن و خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
وتیشی: ئێستا په‌نابه‌ره‌كان له گرتوخانه‌كانی به‌ریتانیان، به‌ڵام هه‌وڵی ته‌واومان داوه پێش به‌و ناردنه‌وه‌یه بگرین و له هه‌وڵدانیش به‌رده‌وام ده‌بین.
خه‌لیل محه‌مه‌د په‌نابه‌ره له‌شاری له‌نده‌نی وڵاتی به‌ریتانیا ئێستا به‌سه‌ردان هاتۆته‌وه هه‌رێمی كوردستان به سایتی واڵاپرێس-ی ڕاگه‌یاند: گۆڕانی كابینه‌ی حكومه‌ت و هاتنه سه‌ر حوكمی د‌یڤید كامیرۆن كه كاندیدی پارتی پارێزگاران و لیبراڵه‌كان بوو, كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و پێده‌چێت له‌مه‌ودوا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران چڕتر ببێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد و عه‌ره‌ب به‌زۆر ره‌وانه‌ی عێراق كرانه‌وه‌و تا ئێستاش چه‌ند خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه, ئه‌مه له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی و فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌هه‌وڵی به‌ده‌وام دان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران را بگیرێت.
ولاتپرێس
|