|

'

سڤیل: مەسعود مەلا هەمزە
وەك
نەریتێكی ساڵانەو باو، هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی مانگی
رەمەزان بینەری كورد
چاوەڕوانی درامای كوردی دەكات و دەیەوێ 30 شەوەی ئەم مانگە
بەدیار دراما بەرێتە
سەر، وەلێ لەم ساڵانەی دواییدا بایەخدان بە دراما زۆر كەم
بۆتەوەو كەناڵەكانیش
زیاتر بایەخ بەدرامای دۆبلاژكراو دەدەن و درامای كوردییان
فەرامۆش كردووە.
كورد
و درامای كوردی
دەمێك ساڵ نییەو لەمێژیش نییە كورد دەستی داوەتە كاری
درامی،
ئەگەرچی لەهەشتاكانی سەدەی رابردوو بەشێك لەشانۆگەرییە
كوردییەكان لەشێوەی
كورتەدرامای تەلەفزیۆنی تۆمار دەكران و دواتر هەندێك كاری
تایبەت كرا بۆ تەلەفزیۆن،
لەوانە زنجیرە درامای ژاڵە، وەك ناسر حەسەن دەڵێ "ئەوكات
خەڵك تینووی كاری كوردی
بوو"، وەلێ لەئێستادا هاوشانی پێشكەوتنەكانی ژیان كەچی
درامای كوردی نەیتوانیوە وەك
پێویست جەماوەر بۆ خۆی كۆبكاتەوە".
حوسێن میسری و شۆڕش
لەدوای راپەرین یەكێك
لەپێشەنگەكانی كاری درامی لەكوردستان هونەرمەند حوسێن
میسری بوو، ئەو ساڵانە
لەمانگی رەمەزان بە بەرهەمەكانی بینەرانی كوردی ئاشنا
دەكرد بەدرامای كوردی،
ئەگەرچی رەخنەگرانی بواری هونەر رایان وابوو میسری
لەكارەكانیدا زیاتر بایەخ بە
سیناریۆ دەداو تەكنیكی بەلاوە گرنگ نییە، وەلێ پێشوازییەكی
باش لەبەرهەمەكانی
دەكرا، حوسێن میسری كۆچی دوایی كردو دوای خۆی
زنجیرەدرامایەكی ئامادەكراوی بەناوی
"رەزا
و رەمەزان" جێهێشت، ئەو زنجیرەیە تەنها كاری وێنەگرتنی
ماوەو بڕیاربوو وەك
وەفایەك بۆ میسری بكرێت، وەلێ بەگوێرەی زانیارییەكان
بنەماڵەی میسری رێگرن لەوەی
ئەو كارە بكرێ، چونكە رایان وایە دەرهێنەرەكان ناتوانن وەك
میسری كاری تێدا
بكەن.
گەردەلوول فریای رەمەزانی ئەمساڵ ناكەوێ
زنجیرە درامای گەردەلوول وەك
درامایەكی جەماوەری و مێژوویی، لەئێستادا وەك دەرهێنەری
دراماكە ئاماژەی پێكرد،
لەقۆناغی وێنەگرتندایەو فریای رەمەزانی ئەمساڵ ناكەوێ،
جەلیل زەنگەنەی دەرهێنەر
دەڵێ "لەئێستادا خەریكی وێنەگرتنی درامای گەردەلوولین و
زیاتر لە40%ی كارەكان تەواو
بووە".
كوردسات درامای فەرامۆش كردووەو كاری دۆبلاژ دەكا
كەناڵی كوردسات وەك
كەناڵێكی دەستپێشخەر زۆرترین كاری كرد بۆ ئەوەی درامای
كوردی بەرهەم بێنێ، لەم
پێناوەشدا كۆمەڵێك درامای كوردی بەرهەمهێنا و نمایشی كردن،
وەلێ ئێستا ئەو كەناڵە
زیاتر خەریكی كاری دۆبلاژكردنەو وەك جاران بایەخ بەدرامای
كوردی نادا، (سڤیل) زۆر
هەوڵی دا بەرپرسانی كوردسات بدوێنێ و هۆكارەكەی بزانێ،
وەلێ بێ ئەنجام
بوو.
گەرمیان و كوێستان فت و ئاكامی نهێنییەكانیش دیارنییە
پارساڵ زنجیرە
درامای گەرمیان و كوێستان لەكەناڵی كوردسات نمایشكراو
دواتر وەستێندراو بڕیاربوو
پەخش بكرێتەوە، وەلێ سالار سوڵتان دەرهێنەری ئەو درامایە
دەڵێ "ئەو درامایە بەرهەمی
كەناڵی كوردسات بوو، خۆیان ئازادن لەبڵاوكردنەوەی یان
نەكردنەوەی، من هەموو هەوڵێكی
خۆم دەدەم، بەڵام بەرهەمی ئەوانەو خۆیان دەزانن چی دەكەن".
سالار سوڵتان دوای
گەرمیان و كوێستان كۆتایی بەكارەكانی درامای ئاكامی
نهێنییەكان هێنا و بڕیارە
لەكەناڵی كوردسات پەخش بكرێ، وەلێ دەرهێنەری دراماكە
ئاماژەی بەوەكرد لەوە ناچێ لە
رەمەزاندا ئەو درامایە پەخش بكرێ".
دوای ئەشرەف، رەیحانە
دوای ئەوەی
هونەرمەندی دەرهێنەر لوقمان غەریب پارساڵ زنجیرە درامای
نامەكانی ئەشرەفی بەرهەم
هێناو دواتر فرۆشتیەوە كەناڵی كوردستان تیڤی و پەخش كرا،
بۆ ئەمساڵیش بەهەمان شێوە
درامای رەیحانەی بەرهەم هێناوەو بڕیارە لەمانگی رەمەزاندا
لە كوردستان تیڤی پەخش
بكرێ.
لەلێدوانێكی تایبەت بە (سڤیل) لوقمان غەریب دەرهێنەری
رەیحانە گوتی
"دراماكە
38 ئەڵقەیەو لەیەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە پەخش دەكرێ و
كارێكی زۆر
جیاوازەو نامەكانی ئەشرەفم تێپەڕاندووە"، لەبارەی نرخی
فرۆشتنی دراماكەی بەكوردستان
تیڤی لوقمان غەریب ئاماژەی بەوەدا كە نرخەكەی زۆر كەمەو
ئاشكرای نەكرد چەندە، تەنها
گوتی دراماكەی ئێمە شتی زۆر تایبەتی بۆ كراوەو 4 هەزار
دۆلارمان بۆ مۆسیقا داناوەو
7
هەزار دۆلار تەنها فیشەك و تەقەمەنی كڕاوە.
بینەری كوردی چاوی
كراوەتەوە
لەبەرامبەر ئەو هەموو قسانەی سەرەوەدا بینەرێكی دراما
كوردییەكان
ئاماژەی بەوەكرد كە ئێستا جاری جاران نەماوە هەرشتێك كوردی
بێ خەڵك سەیری بكات،
"لەئێستادا
كە سەتەلایت و ئینتەرنێت هەیە، خەڵك ئامادەنییە سەیری
هەموو بەرهەمێك
بكات، پێویستە درامای كوردی لەو ئاستەدا بێت كە مرۆڤ كاتی
بۆ تەرخان بكات، ئەگەرنا
كەس سەیری ناكاو چ زۆرە درامای غەیرە كوردی زۆرەو لەرووی
كوالێتی و ئاستیشەوە زۆر
باشن"، لەبەرامبەر قسەی ئەوانەدا لوقمان غەریبی دەرهێنەر
دەڵێ "كوالێتی باش بە
پارەی باش دەكرێ، درامای دۆبلاژكراو هەیە بەقەد درامای ترو
زیاتریش پارەی لێ سەرف
كراوە".
بەرهەمەكانی وەزارەت بە كەڵك نایەن
ئەگەرچی تا ئێستا وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان كۆمەڵێك زنجیرە درامای بەرهەمهێناوەو
پارەیەكی زۆری لێ
سەرفكردوون، بەڵام بەشێكی زۆری بەرهەمەكان نمایش نەكراوە و
ئەوەشی نمایش كراوە
هەندێكیان ئاستیان نزم بووە.
هونەرمەندێك لەناو كەناڵی نەورۆزی پێشوو ئاماژەی
بەوەدا كە وەزارەت 13 درامای بەرهەمهێناوەو هیچ یەك لەوانە
ئاستی نمایشیان نەبووەو
لەناو چەكمەجەكان فڕێ دراون، هەر ئەوەش وایكردووە بەشێكی
بینەران لەدرامای كوردی
دووربكەونەوەو بێزار بن.
كەركووك 4یش فریا ناكەوێت
هونەرمەند ناسر حەسەن كە
هاوكات بەڕێوەبەری گشتی سینەمایەو قۆناغی وێنەگرتنی درامای
كەركووك فۆڕی تەواو
كردووەو دەڵێ بۆ رەمەزان فریا ناكەوم، "لەئێستادا دەستم
كردووە بە قۆناغی مۆنتاژی
كارەكە، بەڵام بۆ رەمەزان فریا ناكەوم، چونكە پارساڵ كێشەی
زۆریان بۆ دروست كردم،
ئەگەر وانەبا ئێستا تەواو ببووم و لەڕەمەزاندا نمایش دەكرا".
درامای دۆبلاژكراو
تێچووی كەمە
بەشێك لەشارەزایان و پسپۆڕان پێیانوایە كە دۆبلاژكردنی
دراما تێچووی
كەمترە لەبەرهەمهێنانی درامایەكی كوردی، وەلێ لوقمان غەریب
ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ
"ئەو
درامایانەی كە دۆبلاژ دەكرێن تێچوویان زۆر زیاترە
لەبەرهەمهێنانی درامای
كوردی".
كەناڵە لۆكاڵییەكان باوەڕیان بە درامای
كوردی نییە
لەئێستادا زۆربەی
كەناڵە لۆكاڵییەكان خەریكی دۆبلاژكردنی درامای توركی و
بیانین، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ
ئەوە دەگەڕێتەوە كە كەناڵە لۆكاڵییەكان پێویستیان بەوە
نییە دراماكە بكڕنەوە ئینجا
دۆبلاژی بكەن، بەڵكو هەرچیەكی بیانەوێ بەشێوەیەكی هەڕەمەكی
دۆبلاژی دەكەن و هیچ
پارەیەكی تێناچێ، سەرچاوەیەك لەكەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی
گەلی كوردستان ئاماژەی
بەوەدا كە دراما دۆبلاژكراوەكان زیاتر رایان لەسەرەو
لەمەسەلەی ریكلامیش
كۆمپانیاكان زیاتر ریكلام لەناو دراما دۆبلاژكراوەكان
دەكەن و مەسرەفەكەی خۆی
دێنێتەوە، بەڵام درامای كوردی
وانییە".
|