نەخشەی کوردستان

 

من نەخشەی کوردستانم

سەرم لە سەر دەریای رەش

لە سنوری ئەرزروم وقارس

تەرابزون وسیواس(١)

لەوپەڕی باکوور

باڵێکم لە سەر دەریای خەزەر وبناری چیای قەوقاس

لەهاوشانی روباری ئاراس

چاوم بڕیوەتە باکۆ ویەریڤان وبەتلیس(٢)

دڵم هالەلای کوردستانی سوور! (٣)

کزەی جەرگم دێ بۆ خۆراسان(٤)

پەنجەم خستۆتە سەردڵی هەمەدان(٥)

لە رۆژهەڵاتەوە بەروەژوور!

قاچەکانم لەسەرسنگ و سەری عەرەب وفارس

لەبەندەر ماهشەهر و ئابادان و قفاس(٦)

لە دەریای باشور!(٧)

باڵەکەی ترم لەسەر دەریایی سپی ناوەڕاست داناوە!

لەسەر سنگی ئەدەنە(٨) و ئەسکەندەروونەی(٩) بێکەس

فرۆشراوی هەراج کراو!

لەپی دەستم لەسەر جەستەی سارد وسڕی مێرسین وتەرسووس(١٠)

لە رۆژئاواوە!!

فاتیح عەبدوڵڵا شوانی ٢٧-١٢-٢٠١٨ ستۆکۆڵم

................

(١)ئەرزروم وقارس و تەرابزون وسیواس چوارشاری گەورەی باکووری کوردستان.

(٢)سێ پایتەختی ئازەربایجان وئەرمینیاوجۆرجیا بەشێکی زۆری دانیشتوانی کوردن.

(٣) کوردستانی سوور : وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچینبووە. دەکێوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە. بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان . بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%.

(٤)خۆراسان :کوردێکی زۆری لێیە، ناوچەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، کە لە بەشێکی گەورەی وڵاتی ئەفغانستان پێکدێت. https://ckb.wikipedia.org/wiki/%

(٥)هەمەدان:شارێکی کوردیە پایتەختی میدیەکان بوو(٧٠٠-٥٥٠)پ.ز.

(٦)ئابادان وقەفاس: دوایین سنووری کوردستانن لە نزیک فاو بەرامبەر بە کوەیت.

(٧)دەریای عەرەب ،کەنداوی فارس.

(٨)ئەدەنە: شارێکی باکوری کوردستانە لەرۆژئاوا.

(٩)ئەسکەندەرونە(کۆماری هاتای) : یەکێک لە پارێزگاکانی باکوری کوردستانە ئەکەوێتە نزیک ئەفرین و لازقیە لەسەر دەریای ناوەڕاست. ساڵی ١٩٣٨بۆ ١٩٣٩ مستەفا کەمال لەگەڵ فەڕەنسا رێکەوت دەستبەرداری ئەسکەندەروونە بوو بۆ تورکیا. https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6% %D8%A7

(١٠) میرسین و تەرتوس دوو شاری باکووری کوردستانن لەوپەڕی رۆژئاوالەسەر دەریای ناوەراست.

 

https://www.youtube.com/watch?v=Lbc979WVLQ8&feature=share

 

نەخشەی کوردستان

نەخشە وانەیەک بۆ جوگرافیا،مێژوو،ئەدەب من نەخشەی کوردستانم سەرم لە سەر دەریای رەش لە سنوری ئەرزروم وقارس تەرابزون وسیواس(١) لەوپەڕی باکوور باڵێکم لە سەر دەریا...

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved