فراکسیۆنی گۆڕان ئیدانەی پەلامارەکەی ئێران دەکات

 

فراکسیۆنی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی پەلامارەکانی ئێران دەکات بۆ سەر حیزبی دیموکرات و بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدات.

 

دەقی بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

 

ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی پەلاماریی دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حیزبی دیموکرات و بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین.

بۆیە بەپێویستی دەزانین و داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت و بەرەسمی داوا دەکەین کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدەین بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.

 وەک فراکسیۆنی گۆران وێرای هاوخەمی بۆ حزبی دیموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان، پاڵپشتی خۆمان بۆ خەباتی دیموکراتییانە و چارەسەر ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبرین.

 

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

٨/٩/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved