| ||
|
||
دانیشتوانی هەڵەبجەداوای به‌پارێزگاکردنى شاره‌که‌یان ده‌که‌ن
به پێى ڕاپرسییه‌کى ڕادیۆى ده‌نگى نوى له شارى هه‌ڵه‌بجه (٤٩،٤٨%) هاوڵاتى پێیان وایه ده‌سه‌ڵات جدى نه‌بوو له به پارێزگاکردنى شاره‌که‌یاندا و بۆ ئه‌و ئامانجه چالاکی ئه‌نجامده‌درێن . دواى ئه‌وه‌ى ڕادیۆى ده‌نگى نوێ به هاوکارى ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نجانى هه‌ڵه‌بجه هه‌ستان به ئه‌نجامدانى ڕاپرسییه‌ک سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئاماده کارى بۆ یادى (٢٥) ساڵه‌ى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه، سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه (٦/٣/٢٠١٣) له بیناى ڕادیۆى ده‌نگى نوێ له شارى هه‌ڵه‌بجه سه‌رپه‌رشتیارانى راپرسییه‌که له گۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى ڕاپرسییه‌که‌یان ئاشکراد. قه‌یسه‌ر ڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى ده‌نگى نوێ، له سه‌ره‌تاى کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ئامانجى ڕاپرسییه‌که‌ى ڕوونکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:"ئامانج له‌م ڕاپرسییه دواندنى خه‌ڵکى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یه به شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ و به بێ هیچ سانسۆرێک بۆ ده‌ربڕینى ڕاى خۆیان سه‌باره‌ت به گرنگترین ئه‌و پرسیارانه‌ى که پێوه‌ندیان به دۆزى هه‌ڵه‌بجه و خودى تاوانه‌که و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌وه هه‌یه که جێیى هێشتوون و هه‌روه‌ها زانینى ئاستى ڕازیبوونى هاوڵاتیان له خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌شداریکردنى هاوڵاتیان له چۆنێتى یادکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه ". هه‌روه‌ها له به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى ده‌نگى نوێ ئاماژه‌ى به ئه‌و گرفتانه‌کرد که ڕووبه‌ڕوى ڕاپرسیه‌که‌یان بووه‌ته‌وه و وتى:"له‌م کاره‌ماندا چه‌ند گرفتێک هه‌بوون له‌وانه‌ش زۆرى پرسیاره‌کان و گه‌وره‌یى قه‌باره‌ى فۆڕمه‌که و ویستنى کاتێکى زۆر بۆ پڕکردنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌مى کاتى ئه‌مجامدانى ڕاپرسیه‌که و که‌مبوونه‌وه‌ى متمانه و هه‌روه‌ها سه‌ر قاڵى ئه‌ندامانى تیمه‌که‌ش به کارى تایبه‌تى خۆیانه‌وه " . به‌پێى ئه‌نجامى ڕاپرسیه‌که(٤٩،٤٨%) به‌شداربووانى راپرسیه‌ک باس له جیدى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات ده‌رحه‌ق به به‌پارێزگاکردنى شاره‌که و (١٠،٨%) پێیان وایه حکومه‌ت جیدى بووه له‌مباره‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که چۆن یادى رۆژى کیمیاباران بکرێته‌وه ڕاپرسیییه‌که ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه که (٥٠٦) که‌س پێیان باشه چالاکى هونه‌رى ئه‌نجامبدرێت. (١١١٦) پێیان باشتره شوێنه‌وارى کیمیاباران نمایش بکرێت و دۆکیۆمێنته‌کان پیشان بدرێن، هه‌روه‌ها (١٠٧٩) باس له دروستبوونى لیژنه‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که له یاده‌کاندا ده‌درێن. (٢٠٧) باس له قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له‌و رۆژانه‌دا ده‌که‌ن و (٦٦) به‌شداربووى تریش ده‌ڵێن ته‌نها به وتار یاده‌که بکرێته‌وه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||